ئایار 25, 2019

بەنگەمەنی، مەترسیەکی گەورەی سەردواڕۆژی مرۆڤ

ئا: عباس سوارە

 

 

بەنگەمەنی(ماددە هۆشبەرەکان) بەوماددەجۆراوجۆرانە دەگوترێت کەلەلایەن مرۆڤەوە بەشێوازی جۆراوجۆر بەکاردەهێنرێن بەمەبەستی وەرگرتنی چێژێکی کاتی.کەدەبێتە هۆی فێرەبوون پێیان و سەرەنجام زیانی گەورە بەمرۆڤ دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکاری گیان‌لەدەستدانی ئەو کەسانەیدەیکێشن؛فێرەبوون بریتیە لەخووگرتن بەشتێک بەڕێژەیەکی زۆر، بەجۆرێکی وا کەسەکە نەتوانێت وازی لێ بهێنێت.

فێرەبوون جۆری زۆرە، لەوانە فێرەبوون:
١. بەبەنگەمەنی وەک تریاک، هیرۆین، حەشیش، مۆرفین، کۆکایین، کراک، شیشەکەهەندێکیان لەتریاک دەردەهێنرێن وبەشێوەی سروشتی بەرهەم دێت؟ شیشە کەماددەیەکی کریستاڵیە لەحەبی ئیفترین دروست دەکرێت کەماددەیەکی کیمیاییە.
٢. فێرەبوون بەجگەرەوە.
٣. فێرەبوون بە کوحوول.
٤. فێرەبوون بە ئەنتەرنێت.

هۆکارەکانی فێرەبوون:
١. باوەڕبەخۆنەبوون و چاولێگەری؛ کەبەهۆیەوە مرۆڤ دەکەوێتە ژێرکاریگەری خەڵکانی دەوروبەری وەک لاساییکردنەوە یاندوورنەکەوتنەوەلێی.
٢. هاوڕێی خراپ کەزۆرترین ڕۆڵی هەیەبۆفێرەبوون بەتایبەت لەسەر‌گەنجان ومنداڵان.
٣. خراپیی باری کۆمەڵایەتی.
٤. ئابووریی خراپ کەمرۆڤ هان دەدات بۆ بازرگانیکردن بەبەنگەمەنی یان بەهۆی ئابووریی باشی کەسەکە ئاسان دەتوانێت بەنگەمەنیبۆ خۆی دابین بکات.
٥. پەروەردەی خێزان کەدەبێتە هۆی پەروەردەی لاوازو پێگەیاندنی مرۆڤی زیانبەخش بەکۆمەڵگا بەتایبەتیش توندوتیژیی خێزانی.
٦. ناهۆشیاریی کۆمەڵگاو کەمی ڕۆشنبیری لای تاکەکانی کۆمەڵگاوهەستنەکردن بەزیانەکانی بەنگەمەنی.
٧. بێکاری؛ بێکاری مرۆڤ هان دەدات بۆنزیککەوتنەوەلەکاری زیانۆک و دزێوی وەک ماددەی هۆشبەر.
١٠. نەخۆشیی دەروونی هاندەرە بۆفێرەبوون.
١١. لاوازی ڕۆڵی حکومەت لەهۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەزیانی بەنگەمەنی ونەبوونی سزای گونجاو بۆسزادانی ئەوکەسانەی کەبازرگانیی پێوەدەکەن یان بەکاری دەهێنن.
١٢. کەناڵە ئاسمانیەکان بەهۆی نیشاندانی درامای جۆراوجۆر بەبێ‌ سانسۆر.
١٣. سۆشیاڵ‌میدیا بەگشتی ڕۆڵیان هەیە لەوبوارەدا.

جۆرەکانی بەنگەمەنی
١. تریاک؛ شیلەی گوڵی خەشخاشە کەپاش بریندارکردنی شیلەیەک لەتۆپی گوڵەکە دێتەدەرەوە؛ پاش وشکبوونەوە لەهەوا، دەبێتە شیلەی تریاک.
چاندن و بەکارهێنانی تریاکدەگەڕێتەوە بۆ ٣٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر؛ هەندێک لەشارەزایانیش ڕایان وایە کە مرۆڤ ٧٠٠٠ ساڵە تریاکی دۆزیوەتەوە. لەسەردەمی سۆمەریەکان لەمیزۆپۆتامیا بەگیای بەلەزەت یان گیای خۆشی ناسراوە؛ لەناومیسریەکان وئاشوریەکان وئێرانیەکانیش وەک چارەسەربۆسڕکردنو دژەژان لای حەکیمەکان بەکارهاتووە.
٢. مۆرفین؛ بەشێوەی سروشتی تریاک بەڕێژەی سەدا١٠ مۆرفینی تێدا هەیە؛ مۆرفین وشەیەکی یۆنانیەلەوشەی مۆرفێئوسەوە وەرگیراوە، واتە خوای خەیاڵ؛ پاش هەڵێنجانی لەتریاک بەدەست دێت.
٣. هیرۆیین؛ بەهۆی ئاڵوگۆڕی کیمیایی لەمۆرفین بەدەست دێت؛ هیرۆین لەوشەی هیزۆس واتە پیاوی قارەمانەوە وەرگیراوە.
٤. کۆکاین لەگەڵای دارێک بەناوی کۆکا بەدەست دێت کەناوەندی سەرەکی چاندن وبەرهەمهێنانی ئەم گیایە (ئەمریکای لاتینە)کەبەچەشنی گەردێکی نەرمی ڕەنگ سپیکەبۆبەخشینی وزەبەمرۆڤ بەکارهاتووە؛ کۆکاین لەناوفێرەبووان ناوی جۆراوجۆری پێ دەگوترێت وەک کۆکا، کەندی، سنۆ؛ماددە هۆشبەرێکی زۆر مەترسیدارە.
٥. کراک ماددە هۆشبەرێکی هەرە مەترسیدارە؛ ئەوەی یەک جار بیکێشێت تازە بۆ هەتاهەتایە تووش دەبێ و، ناتوانێت وازی لێ بهێنێ؛ کراک پاڵاوتەی کۆکاینەکە بەشێوەی هەڵمژین لەڕێگای لوت یان کردن بەدووکەڵ یان لەڕێگەی دارقەندە و پایپەوە دەکێشرێت.
٦. حەشیش لەگیای گانابیس بەدەست دێت وبەشکڵێکی ڕەنگ قاوەیی کەم ڕەنگ بەشێوەی قالب دێتەبەرچاو لەگەڵ توتن یان ماریجوانا وەک سیگاردەکێشرێت؛ هاش، گراش، پۆت و، سمۆکیشی پێ دەڵێن. ڕۆنی حەشیش توتنی پێ چەوردەکرێتو دەکێشرێت.
٧. ماریجوانا لەحەشیش بەرهەم دێت و، زۆر مەترسیدارە.
٨. شیشەکەماددەیەکی کریستاڵیە کەلەحەبی (ئیفرین)دروست دەکرێت.
بەنگەمەنی کاریگەریەکی خراپیان هەیە لەسەرتەندروستی مرۆڤ؛بەکارهێنانی ئەو ماددانە یەکێکە لەودیاردە خراپانەی ناوکۆمەڵگا؛ کۆمەڵێک کەس بەتایبەت گەنجان گیرۆدەی دەبن.
ماددەی هۆشبەرلەشێوەی جۆری جیاوازبەکاردێتوکڕینوفرۆشتنی پێوەدەکرێت؛ کەزۆرجاربەشێوەی حەب یاخود دەرزی یان هاڕاوەی تۆز دەبینرێت؛ بەپێی توێژینەوەکان ساڵانە ملیۆنان کەس بەتۆمەتی کڕینوفرۆشی ماددەی هۆشبەروجۆرەکانی دەستگیردەکرێن. کڕینوفرۆش یان بەکارهێنانی ئەوماددانە قەدەغەیەوسزای توندی لەسەرە.
کەسانی فێرەی بەنگەمەنی جیاوازن لەکەسانی ئاسایی؛ چونکە لەگەڵ بەکارهێنانی بەنگەمەنی کەسی بەکارهێنەرچالاک دەبێت بەڵام لەحاڵەتی دەستنەکەوتنی ماددەکە ئەگەری گیان‌لەدەستدانی زۆرە.
جۆرەجیاوازەکانی بەنگەمەنی لەگەڵ ئەوەداکەلەجیهاندابڵاوە بەڵام بەشێوەیەکی بەربڵاوترلەناوچەکانی باکوری دەریای سپی دەچێنرێت.
مەترسیدارترین ماددەی هۆشبەر، ئەفیونە؛ کەزۆرجاربۆبواری پزیشکی کەڵکی لێ وەردەگیرێت بەتایبەت بۆشکاندنی ئازاربەڵام زۆربەکارهێنانی دەبێتە هۆی فێرەبوون پێی؛ چونکە خانەکانی مێشک تێک دەشکێنێ ومرۆڤ تووشی کێشەی دەروونی دەکات.
بەکارهێنانی ماددەئەفیونی وەک مۆرفین، هیرۆین، کراک، حەشیش، کۆکاین، مارجوانا و، شیشە، مرۆڤ تووشی خەوی قوڵ ولێدانی زۆری دڵوبێهۆشی ووشکبوونەوەونەمانی چێژی خواردن وتەنگەنەفەسی وپاشان مردن دەکات.
ساڵانە ملیۆنان مرۆڤ توشی دەبن و دەکەونە سەرشەقام؛فێرەبوون بەبەنگەمەنی بووەتە کێشەیەکی زۆرگەورەوجیهانی بەخۆیەوەسەرقاڵکردووە؛ بەجۆرێکی وا کەمەترسییبەنگەمەنی زۆرلەتیرۆرزیاترە، بۆیە وڵاتانی جیهان بەهاوکاریی ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکان لەهەوڵی ڕوبەڕووبوونەوەی بەنگەمەنیدان.
وڵاتانی جیهان سزای توندیان بۆئەوکەسانەداناوە کەبازرگانیی پێوەدەکەن؛ بوودجەیەکی لەڕادەبەدەریشی بۆ تەرخان دەکەن. ژمارەی ئەوکەسانەی کەبەماددەی هۆشبەرگیان لەدەست دەدەن زۆرزیاترە لەوانەی بەڕووداوی هاتوچۆدەمرن. بۆیەلەوڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاحاڵەتی کتوپڕی نیشتمانی ڕاگەیەنرا؛ چونکەڕۆژدوای ڕۆژفێرەبوون بەبەنگەمەنی زیاتردەبێت. بەپێی ڕاپۆرتێک لە ماوەی مانگێکدا نیوملیۆن کەس بەنگەمەنی بەکاردێنن. بەپێی ڕاپۆرتی W-H-O لە ساڵی ٢٠١٤ـی زایینیدا ٢٩٨٩٨ کەس بەڕووداوی هاتوچۆ مردوون بەڵام ئەوانەی کەبەماددەی هۆشبەرمردوون زۆر لەوە زیاتر بووە.

هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی بەنگەمەنی
١.کێشەی هۆشیاری؛ وڵاتە دواکەوتووەکان مەترسیەکی زیاتریان لەسەرە.
٢. هەژاری و کێشەی ئابووری.
٣. ئاژاوە و شەڕ.
٤. تەکنەلۆجیا وای کردووە خەڵک ئاسانتر لە جاران دەستیان بە شتی خراپدا رابگات.
٥. دراوسێی خراپ؛ ئێران و ئێراق؛ ئەمریکاومەکسیک.
٦. هۆکاری سیاسی؛ هەندێ وڵات لەبەر رق و دژمندارەتی، کارئاسانی دەکەن بۆ ناردنیبەنگەمەنیبۆ وڵاتانی دیکە.
داهاتی زۆر وایکردووەچەندین باندی بەنگەمەنی لەسەرسنورەکان دروست ببن بۆهێنان‌وبردنی بەنگەمەنی؛ ئەوەندە بەهێزن زۆر جار شەڕی چەکداری لەگەڵ هێزەکانی حکوومەتاندا دەکەن؛بە تایبەت لە ئەفغانستان، پاکستان، ئێران و، هیندوستان.

© 2017 Hawler