ئایار 25, 2019

مانگی ڕەمەزان لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا

هەموو ساڵێك مانگیڕەمەزانیپیرۆز دەبێتە میوانێكی ئازیزمان و موسڵمانان بە درێژایی ئەو مانگە عیبادەت و پەرستشێكی باشی تێدا دەكەن و تێیدا بەڕۆژوو دەبن و شەوانەش بە كۆمەڵ نوێژی تەراویحی تێدا ئەنجام دەدەن، هەر بەو بۆنەیەوە دەمانەوێ بزانینمانگیڕەمەزان لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا چۆن بوە و خەڵكیچۆن و بەچ شێوەیەك ئەو مانگەیان بەڕێكردوە..
- جاران خەڵكی كرێكاری و جووتیاری و سەپانی و كشتوكاڵی و چاندن و كاری قوورسی دەكرد لەو پێناوەشدا ئارەقەیڕەش و شینی دەكرد، كەچی بەڕۆژووش دەبوو، بەڵام بەداخەوە ئەمڕۆ زۆرێك لە ئێمە ئەو مانگە بە هەموو جۆرێك تەمبەڵی دەكات و خۆی لە كار و كاسبی بە دوور دەگرێ.
- جاران خەڵكی بەگشتی هەژار و نەدار بوون خواردنێكی وایان نەبوو بۆپارشێو و ڕۆژوو شكاندن، ئەوەی هەبوو نیسك بوو یان نۆك بوو، جار جارەش ساوارەكی وشكیان لێدەنا، ئەوا بە دەگمەن برنج و گۆشت دەخرایە سەر ئاگر، ئەو سەردەم خەڵكی دەبوایە جەژن و جەژن برنج و گۆشت بخوات، كەچی ئەمڕۆ لە خوا بە زیاد بێ خواردن و خواردنەوە لە بڕانە و وەكو جاران نیە.
- جاران هۆیەكانی فێنككردنەوە وەكو ئێستانەبوو، كەچی خەڵكەكە هەر ڕازی بوو بەگەرما و سەرما مانگیڕەمەزانیان بە جوانی و ڕێكوپێكی بەڕێدەكرد.
- جاران خەڵكی بۆپارشێوكردن بە دەهۆڵ كووتان لە خەو هەڵدەستان، كەچی ئێستا تا كاتیپارشێو بەئاگان و كەس بەری بە نووستن نەماوە.
- جاران خەڵكی بە تۆپی مام (فەتاحی ماسێ) ڕۆژەكانیان دەشكاند، چونكە ئەوسا شار وەكو ئێستا جەنجاڵ و قەرەبالغ نەبوو كەس بە كەس نەبێ، جگە لەوەش ئێستا جۆرەها هۆكاری بێداركردنەوە هەن خەڵكیپشتیان پێ دەبەستن.
- لەگەڵ ئەوەی ئێمەچەند خاڵێكمان سەبارەت بە مانگیڕەمەزان لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆدا خستە بەرچاو، بەڵام لە هەمان كاتیش هەندێ خاڵی هاوبەش هەن كە لە دوێنێ و ئەمڕۆشدا بوونیان هەبوە و هەیە وەك یاری سنی سنیانی ئەوسا و ئێستاش هەیە كەگەنج و لاوەكان لە شەوانیڕەمەزاندا تا كاتیپارشێو ئەنجامی دەدەن و كۆڕ و مەجلیسیگەورەی بۆ دەبەستن.

 

© 2017 Hawler