ئاب 23, 2019

رادیۆی ئینتەرنێتی كە بە رادیۆی وێبی ناسراوە، رادیۆی Streamingو رادیۆی ئەلیكترۆنی webcasting كە بریتیە لە خزمەتگوزارییەكی دەنگیكە زانیاریییەكانی لە رێگای ئینتەرنێتەوە بڵاو دەكاتەوە شێوەی كاری رادیۆی ئینتەرنێتی لەگەڵ خزمەتگوزارییەكانی podcastingجیاوازی هەیە كە دەتوانرێ فایلەكان داونلۆد بكرێ.

رادیۆی ئینتەرنێتی لە ساڵی 1993 بۆ یەكەم جار لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەلایەن (كارا مالامودا)داهێنرا، لە ئێستادا بەشێكی زۆر لە رادیۆ ئینتەرنێتییەكان بە هاوبەشی لەگەڵ رادیۆی كلاسیك بەرنامەكانی پەخش دەكات، خزمەتگوزارییەكانی رادیۆیی كە تەنها بەشێوەی ئینتەرنێتی پەخشی خۆی بڵاو دەكاتەوە هەڵبەت بە ئازادانە و جیاواز لەگەڵ شێوەی كاری رادیۆیەكانی تر وەشان دەكەن.
خزمەتگوزارییەكانی رادیۆی ئینتەرنێتی بە شێوەیەكی ئاسایی لە هەموو جیهان بڵاو دەبێتەوە، بۆ نموونە كەسێكی دانیشتووی ئەوروپا دەتوانێ لە رێگای كۆمپیۆتەرەكەیەوە گوێ لە پەخشی رادیۆیەكی ئوستورالیا بگرێت،بەڵام هەندێك رادیۆ هەن كە ئەو مافە بە كەسێكی دانیشتووی دەرەوەی وڵاتەكەی نادات گوێ لە رادیۆیەكەی بگرێ، ئەوەش بۆ پاراستنی مافی كۆپی رایت و رێكلام نموونەش وەك رادیۆ بەناوبانگەكانی CBS Radioرادیۆی ئینتەرنێتیەكان لە نێوان گوێگرانی جیهان پشتەڤانیەكی زۆری بەدەست هێناوە بە تایبەت ئەو رادیۆیانەی كە پەخشەكانیان تایبەتە بە میوزیك و گۆرانی، ئەوەیش لەبەر ئەوەی كە ئەو بەرنامە و هەواڵ و زانیاری یان میوزیكانەی كە رادیۆی ئینتەرنێتیەكان بڵاوی دەكەنەوە دەزگا یان رادیۆ ناوخۆییەكانی دیكە بڵاوی ناكەنەوە و،Citadel Broadcasting


تەكنەلۆژیای بەكارهێنراو لە رادیۆ ئینتەرنێتیەكان
Streaming
بە كارهبَنان و سوود وەرگرتن لە پرۆگرامە تایبەتەكان بۆ شێوازی پەخش كردن كە بەگشتی ئەو فۆرمانەی لە Streaming وەكو فایلی دەنگی سودیان لێوەردەگیرێ پێكهاتوون لە MP3OggVorbis، Windows Media Audio، RealAudio، HE-ACCئەم خزمەتگوزارییە پێویستی بە ئینتەرنێكی خێرا هەیە، كە رەنگە ئەم مەرجەش هێشتا لە زۆرێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەست نییە.


SHOUT cast
SHOUT castیەكێكە لەو ئامرازانەی كە پرۆگرامی كۆن و نوێی فایلەكانی Streaming بەڕێوەدەبات، هەر لەم رێگایەش دەتوانین ئێسگەی خۆمانی لەسەر دروست بكەین.

Helix Server Basic
بەرنامەی Streaming ئەو توانای هەیە كە لە یەك كاتدا زانیاریی دەنگی و ڤیدیۆیی بە شێوەی راستەوخۆ و بە خواستی بەكارهێنەر(On-demand) بەكاربهێنرێت.بەرنامەی Helix بەشێوەی پرۆگرام دەتنوارێ داونلۆد بكرێ.

QuickTime Streaming Server
كۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت: هەر كات بتانەوێ بە دوای توانایی Streaming لە پەخشی وێبی خۆتان بن، یان خزمەتگوزاری پەخشی راستەوخۆ بن ئەوا نیگەران مەبن، چونكە ئێمە بەرنامەی MAC OSX مان لە نێو هەموو مۆمبایلەكان جێگیركردووە.
QuickTime Streaming ئەو چانسە پێمان دەدات كە بتوانین بەرنامە تۆماركراوە ناراستەوخۆكان و بەرنامە راستەوخۆكان لە رێگای (Real time) بە شێوەی فایلی دەنگی لە ئینتەرنێت بە دەست بهێنن.

QuickTime Broadcaster
كۆمپانیای ئەیل ئەوە دەخاتەڕوو كە پێكهاتەی بەرنامەی QuickTime ئەو توانایەی هەیە كە لە رێگای Apple بەرنامەی QuickTime Broadcaster بۆ تەواوی بەكارهێنەرانی دابین كردووە،كە دەتوانرێ بەرنامەكان بخرێنە ناو ئینتەرنێتەوە یان لە ئینتەرنێتەوە وەربگری واتا گوێبیستی فایلە دەنگی و رەنگییەكان ببی.

سوودەكانی رادیۆی ئینتەرنێت:
1- هیچ بەربەستێكی جوگرافی نایەتە پێشی ئەم جۆرە رادیۆیە، دەتوانیت لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەقاهیرەی پایتەختی وڵاتی میسرەوە گوێ لە رادیۆی ئەمریكابگریت.
2-رادیۆی ئینتەرنێت جێگرەوەیەكی زۆر باشی رادیۆی كلاسیكییە بەتایبەتی بۆ ئەو كۆچەرو پەناهەندانەی كە ئارەزووی بیستی هەواڵی وڵاتەكەیان دەكەن لە ئاوارەیدا، دەتوانن لەڕێگەی رادیۆی ئینتەرنێتەوە گوێبیستی ببن.
3- رادیۆی ئینتەرنێت بەتەنها دەنگ پەخش ناكات، بەڵكو دەتوانێت هاوشان لەگەڵ پەخشكردنی دەنگی ئێزگەیی، وێنەو رەسم و تێكست و لینكیش لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە پەخش بكات.
4- رادیۆی ئینتەرنێت كارلێكیش لەخۆدەگرێت، وەكو هۆڵێكی گفتوگۆكردن و بوونی تابلۆی پەیامەكان، ئەم بەرەوپشچوونە زیاتر دەرفەت بۆ گوێگر دەڕەخسێنێت، نەك تەنها وەكو گوێگر بمێنێتەوە.
5-گوێگر دەتوانێ نەك هەر سوود لەبیستی ریكلامیش وەرگرێت، بەڵكو دەتوانێ بەهۆی لینكی كۆمپانیای ئەو كاڵایەی ریكلامی بۆ دەكرێت لەئێزگەكە، كاڵاكە بكڕێت..
6- لە رادیۆی ئینتەرنێدا، دەكرێ فێربوون و مەشقكردن ئەنجام بدرێت، و پێشكەشكردنی لینكی فایل و هەڵبژاردەی دانەوه و پڕكردنەوە‌ جێبەجێ بكرێت، و كارلێكیش دروست بكرێت لەگەل راهێنەر یاخود مامۆستاكە، و چەندەها زانیاری دیكە لەپێگەی رادیۆی ئینتەرنێت دەست دەكەوێت.
7- پرۆگرامەكانی رادیۆی ئینتەرنێت ژمارەیەكی هەمەچەشنەی پەخشت بەردەست و فەراهەم دەكات بەتایبەتی لەبواری موسیقا.
8- تێچووی پەخشكردنی رادیۆی ئینتەرنێت زۆر كەمترە لەرادیۆی شەپۆلەكانەوە كە گوێبیستی دەبین.

© 2017 Hawler