ئایار 25, 2019

هۆشیاری و بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە دیدارێکی زانستی زانـکۆی سەلاحەدین دا

لە کاتژمێر (٩:٣٠) بەیانی رۆژی پێنج شەممە، رێکەوتی 2019/5/2 لە هۆڵی کۆچەر بیرکار لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر،دیداری زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر لە بارەی (هۆشیاری و بـــەرەنــگـــاربــوونەوەی مـــاددە هـــــــــۆشبەرەکان) بەڕێوە دەچێت.
دیدارەکە لە سێ پانێڵ پێکدێت تیایدا(١٧) توێژینەوەی زانستی لە چەندین بابەتی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرێت..
شیاوی باسە توێژەرەکان زانیاری گرینگ لە بارەی دیاردەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەخەنەڕوو، لەلایەکی دیکە تیشک دەخەنەسەر رۆڵی خێزان و قوتابخانە لە پشتگیری و بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و مەترسی لەسەر تاک و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و رێگا چارەسەرییەکانی ئاڵودەبوون لە روانگەی ئاینی ئیسلام باس دەکەن..

© 2017 Hawler