ئەیلول 21, 2019

با بەهەشت لە ژێر پێكانمان ببەینە ناو دڵەكانمانەوە

هەموو رۆژێك لە لایەن دایكان ئەم پەیامەم بۆ دێت (كە لە منداڵەكەم ئەدەم ئاخر بە دەست خۆم نییە، منیش مرۆڤم خۆ ئامراز نییم چەند دەبێ سەبوریم هەبێت) ئامراز بێ هەستە، ئامراز (سەیارە)منداڵ لە ژێر دەگرێت، ئامراز بە ئاسانی شت لە ناو دەبات. ئێمە مرۆڤین مرۆڤ واتا سەبر، تێگەیشتن، هاودڵبوون و عەشق.

گەر ماندوو دەبین، توورە دەبین،غەمبار دەبین، بێزار دەبین، وەهەڵە دەكەین مافی خۆمانە چونكە مرۆڤین، بەڵام هەڵە كردن لەگەڵ زوڵم كردن جیاوازە. لەگەڵ قەرزداركردن جیاوازە.
 گەر یاسا وكۆمەڵگا و خێزان مافمان پێشێل دەكات واتای ئەوە نییە كە رقی خۆمان هەڵ رێژینە سەر مناڵ. ئەمە دادپەروەری نییە.
بە داخەوە بۆ ئەو منداڵانەی كە تەندوروستی دەرونی یان لێ ئە سەنین، ئەبێ ئەوان چۆن لە داهاتوودا بتوانن ڕووبەڕووی كێشەكانیان ببنەوە؟
ئەركی ئێمە وەكو دایك و باوك ئەوەیە كە مناڵەكانمان بە دەستی پر رەوانەی گەشتی داهاتووی ژیانیان بكەین. زۆربەتان دەزانن كە من لە ئێران ناژیم ساڵی یەكەمی قۆناغی زانكۆم بوو كە پرسیارم لە مامۆستاكەم كرد ئەگەر دایك و باوك بلێن ئێمە لە مناڵەكەمان ئەدەین و داوای یارمەتیم لێ بكەن بۆ چارەسەری ئەم كێشەیە، من ئەبێ چی بكەم ؟ وەڵامی دایەوە تۆ ناتوانیت هیچ بكەیت، تەنها دەتوانیت پەیوەندی بە پۆلیس بكەیت. من تووشی شۆك ببوم ....پۆلیس! بەڵام ئەم دایك و باوكە دەیانەێت لەم كێشەیە رزگاریان بێت؟
چۆن بیاندەم بە دەست پۆلیس؟
دواتر لە و تێ گەیشتم كە هەر جۆرە ئازاردانێكی جەستەی و دەروونی چۆن داهاتوی منداڵ لە ناو دەبات. بە پێ یاساكانی كالیفۆرنیا هەر دەروون ناسێك ئەركیێتی كە لە هەر جۆرە ئازارو ئەشكەنجەی منداڵ دەست بەجێ پۆلیس ئاگادار بكاتە وە. ئەگینا بروانامەكەی لێ ئە ستێندرێتەوە و هەروەها 2 هەزار دۆلار باج دەدات و شەش مانگیش بەند دەكرێت. با چاوەرێ نەبین كە رۆژێك یاسا وامان لێبكات كە بە زۆر ببین بە دایك و باوكێكی باش بۆ مناڵە كانمان. ئەمە دەبێت هیوایەت و ئەرك بێت كاتێك كە بێ پەنا ترین زیندەور مان بانگهێشت كردووە بۆ ناو ژیانمان داهاتووی بپارێزین.
گەر لە منداڵەكەت ئەدەیت با غیرەتت هەبێت و روو لە ئاوێنە بكەوە بە خۆتی بلێ ( هەرگیز رێگات پێ نادەم كە خۆشەویست ترین كەسم ئازار بدەیت، من مرۆڤم هەڵسوو كەوتم لە دەست خۆمە، و لێی بەرپرسم و منالێكی بێ پەنا كیسەی بۆكسی من نییەكە خۆمی پێ ئارام بكەم. ئەگەر پێویست بكات ئاڵتونەكانم دەفرۆشم و چارەسەری دەروونی بۆ خۆم وەر دەگرم كە دواتر توشی پەشیمانی نەبم) هیچ زیندەوەرێك ئازار بەمنداڵی خۆی ناگەینێت با بەهەشت لە ژێر پێكانمان ببەینە  ناو دڵەكانمانەوە.
نوسینی: رۆیا نووری دەروونناس.
لە فارسییەوە: هەیبەت شاكر بەرپسی پرۆگرامی كوالێتی زانیاری و وەرگێران لەڕێكخراوی خنجیلانە بۆ پاراستنی تەندروستی منداڵان

© 2017 Hawler