ئازار 22, 2019

رۆبۆتێك به‌ رێكترین شێوه‌ ئۆتۆمبێل لە فڕۆکەخانە گەورەکان پارك بكات

کۆمپانیایەکی فەڕەنسی رۆبۆتێكی پێشکەوتووی ڕاگەیاند کە توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ رێكترین شێوه‌ ئۆتۆمبێل لە فرۆکەخانە گەورەکان پارك بكات بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ قه‌ره‌باڵغی و كه‌م شوێنی
ئەم ڕۆبۆتە بە نوێترین تەکنەلۆژیا درووستکراوە خۆی ئۆتۆمبێلەکان دەگوازێتەوە و پارکیان دەکات بە شێوەیەکی ڕێك و هەوڵ دەدات کەمترین بۆشایی داگیربکات بۆ ئەوەی شوێنی زۆرترین ئۆتۆمبێل ببێتەوە .
شایەنی باسە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کە ئەم رۆبۆتەیان ئێستا لە فرۆکەخانەی شارل دیگۆلی فەرەنسی بەناوبانگ تاقیکردۆتەوە هەروەها ڕێکەوتنیشیان کردووە لەگەڵ یەکێك لە فرۆکەخانەکانی لەندەن بۆ ئەوەی تاقیکردنەوە لەسەر ئەم رۆبۆتە ئەنجام بدەن.

© 2017 Hawler