ئایار 21, 2019

ئۆتۆمبێلێك توانای فرینی هەیە

کۆمپانیای ئاودی ڕێککەوت لەگەڵ کۆمپانیای ئایرپاس بۆ پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلێك کە توانای فرینیشی هەیە و دەبێتە رێخۆشکەر بۆ گۆرینی هۆیەکانی گواستنەوە لە داهاتوو .
ئەم ئۆتۆمبێلە لە سێ بەشی سەرەکی پێكدێت لەگەڵ چوار تایە و بە کارەبایی کاردەکات و هاوڕێێ ژینگەیە، هەروەها کەپسولێکی لەگەڵدایە کە دەتوانرێت لە بەشێ سەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە ببەسترێت و بیکاتە ئۆتۆمبێلێکی کارەبایی بچووك . لەگەڵ بنکەیەکی فرین کە توانای هەڵگرتنی کەپسولەکەی هەیە .
سەرجەم بەشەکانی ئۆتۆمبێلەکە بە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەم درووستکراوە کە دەتوانرێت جوڵە بە ئۆتۆمبێلەکە بکات لەسەر زەمین و ئاسمان لەڕێگەی ئۆتۆ سیستەم .
شارەزایانی ئەم بوارە پێیانوایە کە یەم ئۆتۆمبێلە چارەسەری ریشەیی گرفتی گواستەوە لە جەنجاڵی شارە گەورەکان بکات . لەڕێگا جەنجاڵەکاندا ئەم ئۆتۆمبێلە دەتوانێت بفرێت و بەئاسانی دەربازبێت .

© 2017 Hawler