ئازار 22, 2019

ناسا 250 وێنه‌ی هه‌ساره‌ی مه‌ریخی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌گه‌ر به‌دوای جوانی ته‌نهایی و بێده‌نگی بگه‌ڕێن، شوێنێك نییه‌ جوانتر بێت له‌ ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ كه‌ به‌ هه‌ساره‌ی سوور ناوبانگی ده‌ركردووه‌، وێنه‌كان به‌ كامێرای (HiRISE) كه‌ به‌ قه‌د كه‌شتی ئاسمانی (MRO)یه‌ و بۆ پشكنین زانیاری ناردراوه‌ته‌ سه‌ر مه‌ریخ له‌لایه‌ن ناساوه‌، جیاوازی و وردی خاكی سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌ له‌ وێنه‌كان وه‌ك نه‌خشه‌سازێكی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ ده‌ركه‌وتووه‌.
كامێرای (HiRISE)، له‌ لایه‌ن زانكۆی ئه‌ریزونای ئه‌مریكی دروست كراوه‌ و زۆر به‌ وردی و به‌ قه‌باره‌یه‌كی مه‌زن وێنه‌كان ده‌گرێت به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ زانیاری ئاینده‌ی ئه‌و هه‌ساره‌ و ماوه‌ی 10 ساڵه‌ ئه‌و كامێرایه‌ وێنه‌ی نایاب و سه‌رسام و جوانی مه‌ریخ ده‌گرێت نرخی كامێراكه‌ 40 ملیۆن دۆلاره‌ و كێشی 65 كیڵلوگرامه‌، له‌ نێو وێنه‌كاندا كامێراكه‌ وێنه‌ی ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ كه‌شتی ئاسمانی شیا باریڵی سه‌ر به‌ كۆمپانیای بۆشایی ئه‌وروپا بوو گرتوویه‌تی كه‌ له‌ كاتی نیشتنه‌وه‌ی وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌ په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی تێكشكاندنی كه‌شتیه‌كه‌یه‌ و به‌ هێمای سوور له‌ چه‌ند خاڵێكی سپی دانراوه‌ كه‌ ئه‌و خاڵه‌ سپیانه‌ پاشماوه‌ی پارچه‌ی كه‌شتیه‌ شكاوه‌ ئه‌ورووپییه‌كه‌یه‌.

© 2017 Hawler