تشرینی یەکەم 20, 2018

قوتابخانەی پەروەردەیی شەهید فاخیر مێرگەسۆری كۆمەكی بۆ ئاوارەكان كۆكردەوە

قوتابخانەو باخچەی منداڵانی شەهید فاخیر مێرگەسۆری ناحكومی وەكو نەریت و بەرنامەی خۆی كەلەهەموو كارێكی خێرخوازیدا بەشداری كردوە و ئامادەیی هەیە، بۆ ئەمجارەش كۆمەك و پێداویستیەكی زۆری بۆ ئاوارەكانی دووزخورماتوو كۆكردوە، لەم بارەوە خاتوو (شەپۆڵ فاخیر مێرگەسۆری) تایبەت بە (ڕۆژنامەی هەولێر) گووتی:" ڕێكەوتی 10/2/2018 وەكو قوتابخانەو باخچەی منداڵانی فاخیر مێرگەسۆری ناحكومی هەڵساین بەكۆكردنەوەی كۆمەك بۆ خوشك و برایانی دوزخورماتوو، ئەم كۆمەكە لەلایەن دایك و باوكانی قوتابیان و فۆندی فاخیر مێرگەسۆری ئامادەكرابوو،مەبەستی سەرەكی ئێمەش لەم كۆمەك كردنە وەكو قوتابخانەو كۆمەڵگای پەروەردەیی فاخیر مێرگەسۆری، سەرباری گرنگی دانمان بەبواری پەروەردەو زانست، ئامانجمان كۆمەڵێك بەهای مرۆییە كە قوتابیانمان فێر بكەین، هەروەها ساڵی ڕابردوو كۆمەك و پێداویستی زۆرمان بۆ خوشك و برا ئاوارەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆكردەوە، جگە لەوەش بۆ نەخۆشی شێرپەنجەو تالاسیما كۆمەك و هاوكاریمان كۆكردۆتەوە .
شایەنی گووتنە ئەو كۆمەك و هاوكارییەی بۆ ئاوارەكانی دوزخورماتوو كۆكرابۆوە لەلایەن قوتابخانەی ناوبراوەوە خۆی لە جل و بەرگی منداڵان و ئافرەتان و پیاوان و پێداویستیەكانی وەكو برنج و ڕۆن ..... هتد پێكهاتبوو .

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.