کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو دیمانه‌

Error: No articles to display

Chalak Ahmad

Chalak Ahmad

فارس نەورۆڵی

 کەم شار هەیە بەناوبانگ بێ لە هەموو بوارەکانی ژیان، کەم دەوڵەت هەیە مرۆڤ دۆستی بکاتە پێشەنگی خۆی، ئەگەر هەمووسامانەکانی ژیانی نەتەوەیەک ببنە سامانی سیاسی ئەو نەتەوەیە ئەوا کەم شار هەیە ڕەگەزی هەموو سامانەکانی سیاسی ئەو نەتەوەیەی تێدابێت. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو هەموو نەتەوەکاندا کەمن ئەو شارانەی کۆی ڕەگەزەکان و پێکهاتەکانی سامانی سیاسی ئەو نەتەوەیەی لەخۆ گرتبێ، هەڵەبجە ئەو شارەیە کۆی ناخۆشی و ئازار و کۆمیدیا و قوربانی و ئەدەب و شیعری کلاسیک و نوێگەری و شۆڕش و خانەقا و میواندۆستی و سەروەتی کشتوکاڵی و گەشتوگوزار و ئاژەڵداری و دەریا و چیا و دەشتی و گۆران و مەجزوب و مەولەوی و ئەحمەد موختار و تاهیر بەگی جافی پێگەیاندبێ کەلێوان لێون لەئێستاتیکای ئەدەبی، ئەوە ئەو شارە هەڵەبجەیە، لە بەرامبەر ئەم سەروەتی سیاسییەدا دەوڵەتێک هەیە لە شەوە دەیجورەکاندا بە فریای نەتەوە چەوساوەکان دەکەوێت. فەرەنسائەو دەوڵەتەیە لە زۆر وێزگەی نوێدا فریای کورد کەوتووە، ئۆلیڤەر دیکۆتینگس کۆنسۆڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ فەرەنسا وێنەی جانتاکەی لە پێگەی خۆی داناوە پڕییەتی لە هەنار نوسیویەتی، (گەڕانەوە لە هەڵەبجە) ئەمە ناساندنێک ڕوویەکی دیکەی جوانی هەڵەبجەیە بە جیهان، کە شارێک جگە لە قوربانیدان و ئەدەب و شۆڕش، شارێکە شارەزووری هەیە. شارێکە سروشتێکی جوان و بەرهەمی جوانی هەیە بۆ وەبەرهێنان.

عومەرچنگیانی 

 

زۆرن ئەو بیرمەندانەی ئەوسا و ئێستایش، كە هەمیشە بێوچان هەوڵیان داوە و، كاریان بۆ ئەوە كردووە و دەكەن كە تێگەیشتنی کاڵفامانە لە ئایینی ئیسلام ببڕنەوە و، زۆرجاریش گوتوومانە: "هیچ كەس مافی ئەوەی نییە لێمان بچێتە سەر دووانگە و، بڵێ: من ئیسلامم، نەک بۆی نەبێت بڵێ: من مسڵمانم، ئەگەرچی ئەوەیشیان پێویست بە خۆڕانان و خۆپێنواندن ناكات. هیچ كەس مافی ئەوەی نییە قورئان بكاتە قەڵغان و، لەو دیویەوە، خۆی حەشار بدات و، پاشان جاڕ لێ بدات: كە هەركەس لەگەڵ جەنابیدا بێت، ئەوە مسڵمانە و، هەركەسیش دژی وی بێت، یان بە ئاكاری ئەو ڕازی نەبێت، ئەوا ئەو كەسە، دژایەتیی قورئانی كردووە و، یەكێكە لە دژمنەكانی خوا و، ئیسلام و، لەدینهەڵگەڕاو (مرتد)ە!
هیچ كەس مافی ئەوەی نییە بڵێ: من لە لای خواوە دەستنیشان كراوم و لە خواوە بۆم دیاری كراوە، كە نابێ سنوورم لەگەڵدا ببەزێندرێت. هیچ كەس بۆی نییە بڵێ: من كەسێكم كە شەرع بەرزی كردوومەتەوە و، لە ڕەخنە گەورەترم، یان نابێ پێم بگوترێت: ئەو ماڵ، یان ئەو قسەیەت لە كوێ هێنا؟ من کەسایەتییەکی تایبەتیم هەیە؛ كەچی نەمردین، بیستمان و، بینیمان بەبێ ئەوەی سێودووی
لێ بكەن، هەموویان بە زیادیشەوە گوتران!
لەناو خۆیاندا لەسەر بابەتە ماددی و دنیاییەکی پەتی، پێكدا هەڵدەپژێن، كەچی كێش و، ترازووی
شەڕەكان دەگۆڕن و لە شەڕی خۆیانەوە، دەیکەنە شەڕی نێوان ئیسلام و كفر، لە بۆچوونێكی سیاسی و، دژەبۆچوونێكی ترەوە، كارەكە دەگۆڕدرێت و، دەبێتە دەستەواژەی خواناسی و، باوەڕهێنان بە خوا و، خوانەناسی و بێبڕوایی! پشتیوانیكردن لە ئیسلام و، دژایەتیکردنی خوا! ئایینی ئیسلامیش، لە هەموو تۆمەتباركردنێكیان بەدوورە. ئەوەی ئێمە لە ئیسلام تێگەیشتبێتین و، لە ڕێگەی قورئانی پڕ لە بەخششەوە، لێی شارەزا بووبێتین، ئەوەیە، كە ئایینی ئیسلام، نە بەرجەستە دەبێت لە كەسێك، یان گرووپێك، یان لە هیچ شتێكدا و، نە لە سەردەم و كاتێكی دیاریكراویشدا كۆتایی دێت!
ئەوەی ئێمە لەم ئیسلامە گەیشتبووین، ئەوەیە، كە ئایین بۆ ئەوە هاتووە، كە كۆمەڵێك “بەها”ی جوانی هێناوە و، لە هەركوێیەكدا ئەو بەهایانە هەبوون، ئەوا ئیسلامیش لەوێ هەیە، هەركوێیەكیش ئەوانەی لێ نەبوو، ئەوا ئیسلامیشی لێ نییە! ئەوەی ئێمە لە ئیسلام گەیشتبووین، ئەوەیە: كە بەوە قایل نابێت، ئاڵای شەكاوەی پەیوەست بێت بە ناوچاوی هیچ تاك، یان نەوە و نەتەوە و ڕەچەڵەكێكەوە، یان پابەند بێت بە كۆشك، یان شار، یان پەیكەرێكەوە.
ۆزی و پارێزراوی لە هەڵەكردن، لەو سیفەتە گەورانەن، كە هەر تایبەتن بە خوای گەورەوە و، قورئان لە ۲۳ەم ئایەتی سوورەتی “حەشر”دا، دەفەرمێت:“پەروەردگارتان خوای بێهاوەڵە، كە گەورە و ۆز (قودوس)ە”. كەوابوو (ئەو دووسیفەتە ۆزێتی و بێهەڵەیی هەرکامێکیان بدرێت بە هەر تاكێك لە كۆمەڵدا، ئەوە هاوەڵدانانە بۆ خوا، بدرێتە پاڵ هەر شوێنەوارێكیش، ئەوە بتپەرستییە. تێكۆشان و، هەوڵی ئیسلام و، ئامانجە هەرە سەرەكییەکەیشی، كە بۆی هاتووە و، تا هەتاهەتایە لەسەری بەردەوام دەبێت: دژایەتیكردنی هەموو شێوە هاوەڵپەیداكردن و، بتپەرستییەكە لە هەر شێواز و، كاڵایەكدا هەبێت. لە كوێی قورئان ورد ببیتەوە و، بگەڕێیتەوە، بۆ هەرباسێكی پێغەمبەرانیش - دروود و سڵاوی خوایان لێ بێت - لەو دیو ناردنیانەوە، هەر ئەو مەبەستە گەورە بەدی دەكەیت، وەك
قورئان لە ۳٦ەم ئایەتی سورەتی “نەحل”دا، دەفەرمێت: “بۆ هەر نەتەوەیەك، پێغەمبەرمان ناردووە، بۆ ئەوەی بانگیان بكا بۆ خواپەرستی و دووركەوتنەوە لە تاغووتپەروەری”.
بە ڕاستی ئەم یەكلاییكردن “تەجرید”ە و تایبەتكردنەی بەها و ڕێنماییانەی ئیسلام، تایبەتمەندییەكی ئایینی ئیسلامە و هەر دەستێوەردان، یان داڕنینێك لێی، لێزیادكردنێكە لە ئایین و، بەربادییەكە، لە كارە بەربادەكانی ئادەمیزاد و، ئارەزوویەكی نەبەكام و، کرچوكاڵی مرۆڤە و بەس، بگرە دادەنرێت بە بەشێك لە خەونەكانی سوڵتانێکی كاتی، یان بە ناو ڕۆحیی ئادەمیزاد و حەزێكە لە حەزەكانی!
لەلای مسڵمان، پێغەمبەر - دروود و سڵاوی خوای لێ بێت - نە بریتییە لە خوا و، نە بەشێكە لە خوا!
قورئان لە ۹۳ەم ئایەتی سوورەتی “ئیسرا”دا، دەفەرمێت: “بڵێ: گەورەیی بۆ خوای بێهاوتایە و، باشە من لەوە بەدەرهەم كە مرۆڤێكم و پێغەمبەرم و، بەس.
”(۱). تێبینی: هەر لەم سەرو بەندی مانگی ڕەبیعەدا و هەڵچوون و پێداگوتنی لەسنووربەدەر وای کرد گوڵخەرمانی ئیمڕۆمان بیرهینانەوەی ئەم نووسینە بێت.
پەراوێز:
(۱)(بگەڕێنەوە بۆ لاپەڕە ۳ی خەباتی ژمارە (۱٦۳۲)/۲۰۰٤/۱۱/۲۷ و، (القرآن والسلطان، هموم اسامیە معاصرە، فهمی هویدی) و لاپەڕە “۸” ی ڕۆژنامەی هەولێر ژمارە ۲۲٥٦ سێشەممە ۱۷ی
نۆڤەمبەری ۲۰۱٥ ).

حەمەسەعیدحەسەن

 

شـــیعرم دەخوێندەوە لەناکاو توانای بینینم لە دەســـت دا. دوا ڕەنگ کە بینیم، رەنگی زەرد بوو، ســـەرەتا ڕەنگی ڕەش و سوور لەبەر چاوم بزر بوون. خەڵک وا دەزانن نابینا لە تاریکیدا دەژی، بەڵام ڕاستییەکەی یەکەم ڕەنگ کە دیار نامێنێت، ڕەنگی ڕەشـــە. ئێستا کە نابینام، لەناو جەرگەی تەمومژێکی ڕۆشـــندا دەژیم، تەمومژێکی خۆڵەمێشیی شینباو، هەندێک جاریش تەمومژەکە بەسەر سەوزدا دەڕوانێت. باوکیشم تووشی نابینایـــی هات، داپیرم بە نابینایی کۆچی دوایی کرد، باوکی باپیریشـــم هەروەها، من نەوەی چوارەمی خانەوادەکەمانم کە تووشی نابینایی دەبم،
دەمزانی ڕۆژێک دادێت، نابینا ببم.
ئەوپەڕی توانام دەخەمە کار، بۆ ئەوەی بە شێوازێکی ئاسان بنووسم و وشەی ئاسان بەکار بهێنم. لە ناخەوە هەست دەکەم، پێویستم بەوەیە بنووسم، بۆ ئەوە ژیام بەدەم هاواری ئەو پێویستییەوە بچم. برسییەتیم بۆ نووســـین نیگەرانـــم دەکات، تا نەنووســـم، تەمی ئـــەو نیگەرانییە ناڕەوێتەوە. شاعیری ئینگلیز: ڕودیارد کیپلینگ دەڵێت: (مانگ لە زەوی نزیک بووبووەوە، ســـواری بووین و بەڕێ کەوتین.) بەختەوەر کەســـێکە ئینگلیزی زمانی دایکی بێت، ئاخربە زمانی ئیســـپانیایی ناتوانین سواری
مانگ ببین. بڕوام بە ئیلهام هەیە، نووســـین لای من بە ئیلهام دەســـت پێ دەکات
کە تارماییی پیرۆز، یان خواوەندی شـــیعری پێ دەڵێین. من شیعرم لە خۆمەوە نزیکترە، وەک لە پەخشـــانم، کەچی هاووەڵاتییەکانم پەخشانی منیان لە شـــیعرم پێ خۆشـــترە. ڕەنگە پێتان سەیر بێت کە دەڵێم: کە دەنووسم بوار نادەم بیر و بۆچوونی خۆم دەست وەربداتە کارەکانمەوە. بەزەییـــم بەوانەدا دێتەوە شـــارەزایییان لە ســـایکۆلۆجیادا هەیە، ئاخر زۆر بایەخ بە خۆیان دەدەن و نزیکەی هەمیشـــە خەریکی شیکردنەوەی دەروونی خۆیانن. من هێشـــتا خۆم ناناســـم، بڕوا ناکەم کەسیش خۆی
بناسێت. زانستێکی زۆر گرنگ هەیە کە زانستی ئاکارە، لەمێژە لێمان بزر بووە،
ئەوە بۆیە خەریکە خۆری ویژدان ئاوا دەبێت و تاقە شتێک کە ئەو خەڵکە کۆ دەکاتەوە، بێئومێدییە. گرنگ ئەوەیە چۆن هەڵسوکەوت دەکەین، بیر و بۆچوون بایەخێکی زۆری نییە، من خۆم نەتەوەیی بووم، کۆمۆنیســـت بووم، دەمێکە ئەنارشیســـتم. ئێستا تەمەنم هەشتا و دوو ساڵە، زۆربەی کات لەناو نوێنی نەخۆشـــیدام، مردنم پێ خۆشترە لەم ژیانە، ئاخر پێم وایـــە، چی چیرۆکی جوانم دەزانی، هەموویانم گێڕاوەتەوە. ئەوەم بەلاوە گرنگ نییە، لەناو نووسینەکانمدا بە زیندوویی دەمێنمەوە یان نا

 محەمەد شەریف

 

سەروەری یاسا
پێکەوە ژیان لە چەند ووتاری پێشوماندا، بابەتی ڕاستە رێمان بوو.ئەو بابەتە چەند ووتاریتریشی گەرەکە؛ چونکە شیکردنەوەی پێکەوە ژیان لەو بابەتانە نییە بەئاسانی کۆتایی بێت؛ بەتایبەت لەو کۆمەڵگانەی، وەکو کوردستانی ڕەنگینی خۆمان، فرە رەنگ و فـــرە دەنگن، فرە نەتەوەو فرە دینن. هەر وەها، پێکەوه ژیان لقێکی پـــڕ بەرهەمی یەکێك لەبنەما بنەرەتەکانی یاســـایه، کە هەر یاسایه لە گشت شارســـتانییەتی ئەو زەمانە چارەسەرێکی گشـــتییه بۆ هەموو گرفت و گرێکۆرەکانی ئادەمیزاد، چ تاك چ کۆمەڵـــگا نێودەوڵەتی یاخود کۆمەڵـــگای ناوخۆ، جگە لەوەش
پێکەوە ژیان بەزۆر تایتل خۆدەنوێنیت. بەدەســـتەواژەی زانســـتی لۆجیـــك، ڕاســـتە ڕێ جنس عالیه
کەدەکاتە مۆرکی باڵا بەگوێرەی وەرگێڕانی ماموستا حەمە کەریم هەورامـــی، بەو واتایەی کە هیچ مۆرکی تر، بە مانای چەمکێکی بەرزتر لە ســـەرەوەی ئەو نییه، بەڵام لەخـــوارەوەی ئەو هەیە، وەکو سەروەری یاسا، کە ڕێك بەپۆلینی لۆجیك دەبێتە بەشێك لە ڕاســـتە رێ، کە ئەویـــش بەهەمان پۆلیـــن چەند چەمکێکی پێویســـت و زیندەکی وەکو کرۆکی یاسا بەرهەمیەتی. یەکسانی وەکو نموونه، چونکە یاســـا بێ لایەنە، باڵانسی بەرژەوەندەکانی مرۆڤەکانـــە بەبێ جیـــاوازی، هەر وەها، مافی ئـــازادی دەربڕین
لەهەموو پانتایی ژیان، مافی مرۆف بەگشتی، هەماهەنگی. ئەو چەمکە زیندەکییانە، نیشـــانەی کۆمەڵگایەکی شارســـتانی ڕاســـتە ڕێنە، لە هەمان کاتدا لەژێر جەتره گەورەکەی یاســـا لە ســـەر کۆمەڵگا دەچەسپێن، چونکە یاســـا نە ئامۆژگارییە و نە فەرمایشتە. یاســـا پەیویســـتی ژیانی کۆمەڵگایە بە خۆشی یا بەترشـــی، وەکو عارەب دەڵێن " طوعا او کرها" . پێشێلکردنی یاســـا وەکـــو پێشـــێلکردنی دابونەریـــت نییە؛ بەڵکـــو لێدانی کۆمەڵگایە، دەرچوونە لەبنەمایەکانی ئاسایشـــی کۆمەڵگا، بۆیە
سزای تاوانبار بەشێکی بنەڕەتییە لە پێناسەی یاسا. بەو پۆلینـــە لۆجیکییە، پێکەوە ژیان ســـەکتەرێکی بنەرەتییە لە سەروەری یاســـا، نەمنەتەو نەخێرە بە کەس، جگە لەوەش، پێکەوە ژیان بەرجەستەی یەکسانییە، کە لەیاسای نێودەوڵەتی حسابی بۆ کردیە. هەموو ئەم چەمکانەش پێوەری راستە رێنه؛ بۆیەموســـڵماناندەیڵێنودەیڵێنەوە"(اهِدَناالِّصَراَطالُمسَتِقيَم" . ڕاستە ڕێمان کە

د.ڤیان سلێمان

 

داب و نەریتەکان بریتین لەو باوەڕ و ڕێوڕەسمانەی کە هزر و تێڕوانینی مرۆڤەکان لە قۆناخ و سەردەمەکانی پێشووتر باوەڕیان پێیبووە و لە ژیانی ڕۆژانەیان پراکتیزیان کردوون، بەوپێیەش بوونەتە بەشێک لە باوەڕی کۆمەڵایەتی و کولتوری کۆمەڵگە و لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی دیکە گواستراونەتەوە و بوونەتە سەرچاوەی کردار و ڕەفتار و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤیان ئاڕاستە کردووە.
لە باسکردنی ئەم بابەتە تەنها مەبەستم لەو داب و نەریت بەها کۆمەڵایەتییانەیە، کە بوونەتە هۆکاری گرفت و دەردەسەری و سەدان ڕووداوی دڵتەزێن، واتە مەبەستم لە چەمکی داب و نەریت بەشێوەیەکی گشتی نییە، چونکە داب و نەریت لایەنی ئەرێنی هەم نەرێنی هەیە، مەبەستم ئەو نەریت و یاسا کۆمەڵایەتییانەیە کە لە خودی مرۆڤ زیاتر پیرۆزکراون و هەندێ جاریش ژیانی مرۆڤ بە تایبەت ئافرەت کراوە بە قوربانی پاراستنیان، یان بەهۆکاری ئەو داب و نەریتانە ئافرەت لە مافی بەشداریکردن لە ژیانی گشتی بێبەش کراوە، یان بەپشتبەستن بەو نەریتانە هەندێک کار و پیشە بۆ ڕەگەزێک قبوڵ دەکرێ و بۆ ڕەگەزێکی دیکە قبوڵ ناکرێ یاخود دەبێتەجێی سەرنج و ڕێگریشی بۆ دروست دەکرێ.
ناچارکردنی ئافرەت بە پابەندبوون بە نەریتە کۆمەڵایەتییەکان یان چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگە لە ئافرەت و سەرنج خستنەسەر
ڕەفتار و هەڵسوکەتەکانی و گەمارۆدانی لەنێو کۆمەڵێک چەمکی لە شێوەی ڕەفتاری گونجاو بە ئافرەت، نەکەی یان نابێ و شەرم و عەیبە و دەرنەچوون لە نەریتی باو، ئەو چوارچێوانەن کە لەژێر ناوی ئادابی گشتی و ترادیسیونی باو ئافرەتیان کۆت و بەند کردووە و ڕێگاکانی دەرکەوتن و سەرکەوتنیان لێگرتووە، چەندین ساڵ و دەیە و سەدەیە ئافرەت لەژێر ناو وبە
پاساو و بۆ پابەندی بەو نەریتانە بەند دەکرێ و لێیدەدرێ و دەکوژرێ و ناچار بە خۆکوشتن و خۆسوتاندن دەکرێ. هێزی ئەم نەریتانە بەشێوەیەک کاریگەرییان لەسەر بیروباوەڕی کۆمەڵگە هەیە و بەشێوەیەک دەستیان پێوەگیراوە و پیرۆزکراون کە لە سەرووی هەموو پیرۆزییەکانی دیکەی کۆمەڵگە دانراون تەنانەت ئایینیش.
سیستەمێکی کۆمەڵایەتی باوکسالاری خزمایەتی پەیوەندی خوێن باڵادەستی ئەقڵی خیڵ و هەژموونی پیاو لە خێزاندا، تا ئێستەش لە تایبەتمەندییەکانی کۆمەڵگەی کوردستانین.
دەتوانم بڵێم زۆرینەی ئەو تاوانانەی دەرهەق بە ئافرەت دەکرێن تەنانەت تاوانەکانی کوشتنیش پالنەری سەرەکییان ئادابی گشتی و نەریتی باوە، خۆشەویستی شەرمە و شکاندنی نەریتەکانە، سکاڵاکردن لە پیاو دەرچوونە لە ئادابی گشتی، چوونە بازاڕی کار بەپێی پێوەرە کۆمەڵایەتییەكان یەکسانیش نەبێت، بەڵام ئافرەت لە هەموو سێکتەرەکانی کار و کایەکانی ژیان و پنتێکی کۆمەڵایەتیدا بوونی هەیە، دیارە چەندین فاکتەر ڕۆڵیان لەو گۆڕانکاریانەدا هەیە، لە هۆکارەکانی جیهانگیری و گۆڕانکارییەکانی ئابوری و سیاسی و کۆمەڵایەتی، بەڵام بیرمان نەچێت داینەمۆی گۆڕانکارییەکان خودی ئافرەت و قوربانیدانیەتی بۆ ئازادی و ماف و ئەرکی یەکسان. شکاندنی تابوەکان و بەزاندنی شورای کولتور و تەلبەندی داب و نەریتە، بۆیە بە خۆشحاڵییەوە ئافرەت سەرمەشقی گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و کولتورییەکانە، ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر بەها و باوەڕ و چەمکەکان هاتووە و تاڕادەیەک تێگەیشتنی کۆمەڵگەی ئێمەی بۆ زۆرێک لەو بەها و باوەڕانەدا هێناوە و زۆرێک لەو نەریتانەی شکاندووە کە ساڵانی پێش بەوشێوەیەی ئێستا نەبوون، لە هەمووی گرنگتر گۆڕانکاری بەسەر هەژموونی پیاوسالاری لە خێزاندا، بەرزبوونەوەی ڕێژەی سکاڵاکان و بێدەنگنەبوونی ئافرەت لە ئاست ستەم و ڕازینەبوون بە نایەکسانی، چوونەدەرەوەی ئافرەت بۆ بازاڕی کار و سێکتەرەکانی دیکەی ژیان، هەرئەوەش واتە ئازادی ئافرەت و بەشداری یەکسانی لە کۆی کایەکانی دەسەڵات و بوارەکانی ژیان گەرەنتی دیموکراسی و گواستنەوەمانە بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە و کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوو.

رێژین نھێلی

 

هەلبژارتن ئێک ژبنەمایێن پروسا دیموکراسیە و رێرەوێ دیموکراسیێ دیاردکەتن، ب رێکا ڤی رێرەوی هەر هاولاتیەک هەر تاکەک دڤی وەلاتی دا یێن کو مافێ دەنگدانێ هەی دێ شێت بڤیرێکێ داخوازا مافێ خوە کەت و خودان بریار و پێگەهبیت .
دهەلبژارتنێت ئەف سالەژی دا یێن خولا ٥ پێنجێ بو جڤاتا نوینەرێن عیراقێ کو ب سەرکەفتیانە بدوماهیک هاتن و ب جیاوازی دگەل خولێن دەرباز بوی ئەگەر ئەم بەحس ل ئێک ژوان جیاوازیا بکەین
ئەوژی سەرکەفتنا ئافرەتێ بویە دڤێ خولێ دا کو ۱۷ ئافرەت بو پەرلەمانێ عیراقێ شیان سەرکەفتنێ د دەنگ دانی دا بدەست خوەڤەبینن و ژوان ئافرەتا پێنج ئافرەت شیان ب دەنگێن خوە سەرب کەڤن و بێی کوتا مفا ژ بدەستڤە ئینانا وان دەنگێن هاولاتیان وەرگرن یێن ب باوەری دەنگ پێ دای، دڤێ ئێکێ دا نابێژین کوتا بو رولێ لاوازێ ئافرەتێ دزڤریت بەلکو ئەو کوتایەیە ژی ژ ئەنجامێ هندەک داب و نەریت و ئەگەرێن مێژوویی و کومەلایەتی .
لێ سال ب سال دهێتە دیتن کۆ گورانکاری دوان هزرێن بەرتەنگ یێن ژ هەر ئەگەرەکێ دروست بوین دکومەلگەها مەیا کوردەواری دا چێدبن و ئافرەت ب تایبەت و کومەلگە ب گشتی بەرەف پێشکەفتن و دیرکەفتن ل جیاوازیا رەگەزی دچن ژلایێ شیان و ئەرکو مافا و کارکرنێ.
ژبەر ڤێ ئیکێ ژی پتر بومە و هەموو لایەنان و خەلکەکێ دیاردبیت کۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوام ژ دەمێن شورەشا و تا ڤێ دەمێ تەکنولوجیا باوەریەکا تەمام ب مافێ مروڤی و دیر ژ رەگەزی هەبویە و باوەری پێگەهشتن و خوە ئاڤا کرنا ئافرەتێ هەبویە دهەموو بیاڤاندا ژ جڤاکی یان سیاسی و ئیداری، ئەف پشتەڤانی و رێ پێ دانا پارتی ب ئافرەتێ بویە ئەگەر کۆ روژ ب روژ کارتێکرنێن عەشیرەتگیری و جیاوازیا کارکرنا رەگەزی د دام و دەزگەهاندا کێم ببیت و بشێن پتر بەرەف گیانێ یەکسان بونێ بچین دپێکەفتن و ئاڤەدانکرنا مێشکێ تاکی و وەلاتی دا.

چیا عەزیز

 

له پرۆگرام و پرۆسه ی خوێندندا پێویسته بابه تێك هه بێت كه راسته وخۆ په یوه ست بێت به به رزكردنه وه ی ئاستی هۆشیاری كۆمه ڵگه. یه كێك له و بابه تانه كه پێویسته بوونی هه بێت پرس و مافی ئافره تانه، كه گرنگه له قۆناغه كانی خوێندندا قوتابی به هه ردوو ره گه ز لیی به ئاگابن به تایبه ت ره گه زی مێ بۆئه وه ی ئافره تان
هەر لەتەمەنی منداڵیەوە بە مادە یاساییه کانی خۆیان
ئاشنا بن، بۆ ئەوه ی ئافرەتان نەکەونە ژێر کاریگەری هەرەشەو کوشتنەوە كه ئێمە رۆژانە دەیبیستین کچان و ئافرەتان لەهەرێمی کوردستان لەپێناو پاککردنەوەی شەرفی بنەماڵەکانیان دەکوژرێن.
به پێی توێژینه وه جیهانیه كان یەک لە پێنجی مێینەی تەمەن
۱٥ بۆ ٤۹ ساڵ ڕۆژانە توندوتیژی جۆراو جۆریان بەرامبەر دەکرێت، هەر وەک چۆن بەپێی ئاماری ٢۰٢۰ی یونسێف نزیکەی ۱٣ ملیۆن کچی نێوان تەمەن ۱٥ بۆ ۱۹ سالی روبەروی دەستدرێژی سێکسی بونەتەوە.
لێرەدا پێویستە ئافرەتان پێش ئەوەی بکەونە بەردەم ئەم هەرەشەیە مافە قانونیەکانی خۆیان بزانن و ترسیان لەبەرامبەر یاساو قانوندا نەبێت بۆ وەرگرتنی مافەکانیان، لە پرۆسەی خوێندندا بزانن دادگای باری کەسێتی پشتگیری لەمافەکانی ئافرەتان دەکات، نمونەی یه ک لەومافانەی باسی لێوە کراوە ئەگەر کەسێک لەرێگەی تۆری کۆمەڵایەتیەوە هەرەشەی لێکرا یان لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنیەوە وێنەی وەستاو یان وێنەی جوڵاو هەرەشەی لێ بکرێت بو کاری ناشیاو ژن مافی تۆمارکردنی سکاڵای هەیە ئەگەر ئافرەتەکە بەخواستی خۆی بوبێ یان بەزۆر پێی کرابێیت بێئەوەی بکەوێتە ژێر هیچكاریگەریەکەوە.
هەروەها چەندین یاسای گرنگمان هەیە کە باس لە مافەکانی
ئافرهتان دەکات و ئافرهتان بەهیچ شێوەیەک پێی ئاشنا نین، دهكرێت بڵێین لە هەرێمی کوردستان ۸۹ رێكخراوی ناحكومی و حزبی هەن بومافەکانی کەتایبەتن بە کێشەکانی ئافره تان، بەڵام لەگەل ئەورێژە زۆرەدا نەیانتوانیوە ببنە هۆی کەمکردنەوەی کێشەکانی ئافره تان، دەکرێت ئەم رێكخراوانە چالاکی گرنگ و زیاتر ئه نجام بده ن سەبارەت بەمافەکانی ئافره تان و به مافه یاساییه كانی خۆیان ئاشنا بکرێن، جائەمەش تەنها لە رێگەی خوێندن و چالاکی ناو رێكخراوەکانەوە دەتوانن ئاستی فکری ئافره تان بەرز بکەنەوە بەرامبەر بە مافەکانیان.

پەڕەى 3 لەکۆى 471 پەڕەدا
© 2017 Hawler