کانونی یەکەم 03, 2021

زۆرترین بینراو دیمانه‌

Error: No articles to display

Chalak Ahmad

Chalak Ahmad

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تشرینی دووه‌م3 نۆڤه‌مبه‌ری 2021، کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان ئەنجام دەدات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سێ ته‌وه‌ری گرنگ تاووتوێ ده‌كات، كه‌ یه‌كێكیان قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێره‌.
لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
یەکەم: خستنەڕووی ڕەشنووسی (پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان - عێراق) بە میوانداریی ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی باڵای خانمان.
دووەم: خستنەڕووی بابەتی وەرگرتنی دەرچووانی ئامادەییەکان لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ - ٢٠٢٢ ، و چارەسەری زیادبوونی ژمارەی دەرچووان کە تێکڕای نمرەی بەرزیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوەی وزاریی ئامادەییەکان و توانای سنوورداری زانکۆ و پایمانگاکان بۆ وەرگرتنی دەرچووان بەپێی داخوازی خۆیان.
سێیەم: خستنەڕووی بابەتی قەرەبووکردنەوەی زیانی هاووڵاتیان لە ئەنجامی لافاوی ڕۆژی ٢٠٢١/١٠/٣٠ و ڕاسپاردنی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکانی ڕوودانی ئەو زەرەر و زیانانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان.

مەشخەڵ كەوڵۆسی

 

لەدوای ڕووداوی لافاوەكەی شاری كۆری و زێڕین لەهەولێر، دەنگ و سەدای ناڕەزایی و گلەییەكان لەو دوو پرۆژەیە بەرزبوونەوە، بەئەندازەیەك شكستەكە گەورەبوو، مرۆڤ هەستی بەشەرمەزاری دەكرد. سەبارەت بەو خاڵە، شەقام و میدیا بوونە دوو بەشەوە. سایكۆلۆژیای گشتی بوو بەدوو بەشەوە. ئەگەر ئێمە ڕاستگۆبین و بەڕاشكاوی دەست لەسەر برینەكە دابنێین، پێویستە بڵێین:
هەندێك هەر لەبەرئەوەی پارتی شەرمەرزابێت، پێیان خۆشەو لەناخەوەو لەمیدیاكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، خوازیاری ئەوەن نەك هەر شاری زێڕین و گوندی كۆری، بەڵكو هەولێریش ژێر ئاو بكەوێت!.
ئێمە پێمان وابوو هاتنە سەرخەتی خودی سەرۆكوەزیران بۆ مامەڵەی دەستبەجێ لەگەڵ ڕووداوەكەدا و، گرتنە بەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ مامەڵەكردنی یاسایی لەگەڵ خاوەنی پرۆژەكە و لێپرسینەوە لە كێشە تەكنیكییەكانی ئەو پرۆژەیە، خاڵێكی پۆزەتیڤە.
ئێمە وەك هەمیشە بێ ئەوەی بترسین و بسڵەمینەوە لەو ئیرهابە فیكرییەی كە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، قسەی خۆمان كردوو، دەستخۆشیشمان كرد و، دەشتوانین لەڕووی لۆژیكییەوە وەڵامی ئەو پرسیارە بدەینەوە كە وەك تاوە تەرزە دابەزیە سەرمان و هەمووان پرسییان: بۆچی دەستخۆشی لەمەسرور بارزانی دەكەیت؟.
كۆمەڵێك هۆكاری دەرونی و لۆژیكی و كۆمەڵایەتی لەپشتی هەڵوێستەكەوەن و بەردەوامیش و لەهەموو كاتێكدا كە جوڵەی هاوشێوە ببینین، خۆیان كۆپی دەكەنەوە، لەوانە:
یەكەم: مرۆڤ خۆی لەخۆیدا بەچاوپۆشین لەپێگە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكانی، كائینێكی كۆمەڵایەتییەو بەشێكی سەرەكی مرۆڤ بریتییە لەهەست و نەست. بەسروشت مرۆڤ پێویستی بە هاندان و دەستخۆشییكردنە. زانای كۆمەڵناسیی گەورە "دكتۆر عەلی وەردی" دەڵێت: تەنانەت كاتێكی پێغەمبەریش (درودی خوای لەسەر بێت) نازناوی لە هاوەڵەكانی ناوە، یەكیانی ناوناوە شێری خودا، یەكیان شمشێری خودا..هتد، مەبەست لەو ناونانە هاندان بووە، جۆرێك بووە لەدەستخۆشیكردن.
هەموو مرۆڤێك پێویستی بە دەستخۆشییە تاكو هان بدرێت بۆكاری چاكتر و بەردەوام بوون لەسەر كاری چاك". دیارە مەسرور بارزانیش لەم یاسا مرۆییە بەدەرنیە، ئەویش پێویستی بەوەیە لەبەرانبەر كارە باشەكاندا، پێزانینمان هەبێت و، هەوڵ بدەین دەستباری لەگەڵ بگرین.
دووەم: نەریتێكی زۆر خراپ لەكوردستان بڵاوبووەتەوە، وێناكردنی هەموو شتەكان بەڕەنگی ڕەشی قەترانی، چاك و خراپ هەمووی بەخراپ تۆمار دەكرێت. هەركەسیش لەو لۆژیكە سەقەتە لابدات، ڕاستەوخۆ دەیان تۆمەتی بۆ دروستدەكرێت.
ئێمە پێویستە بوێربین و ئەو ڕەوتە باوە بگۆڕین. بەچاك بڵێین چاك، دیارە بەخراپیش بڵێین خراپ. چونكە ئەگەر لەناو دەریایەك ژەهردا، نەتوانین قومێك ئاوی سازگار بدۆزینەوە، لەناو جیهانێك تاریكیدا نەتوانین ڕووناكی مۆمێك ببینین، دیارە بیناییمان لەدەستداوە. ئەركەكە قورسە، لەدوای ئەو دەستخۆشییە، بەهەزاران جنێوی قورس، سوكایەتی بێ ەردە بەخۆمان و خانەوادەمان دراوە.
بەڵام ئەوە هیچ لە پیرۆزی ئەركەكە كەم ناكاتەوە.
ناشتوانێت چاوشكێنی ئەوەمان بكات كە جوانییەكانی ئەم نیشتمانە نەبینین و ئاماژەیان پێ نەدەین. دواجار، شەڕەكەی ئێمە لەسەر ڕاستكردنەوەی كەلتورێكە، كەخەریكە زاڵ دەبێت بەسەر ئەم قۆناغەی ژیانی ئەم میڵەتەدا، شەڕی جیاكردنەوەی جوانییەكانە لە دزێوی و ناشرینییەكان.
شەڕی بەرەی گەوجاندن و بەرەی ئەنتی گەوجاندن. نەك شەڕ لەسەر تاكە كەسێك یان پۆستێكی حكومی.
بەڵام كاتێ لەپشتی هێرشكردنە سەر تاكەكەسێكەوە، كەلتورێكی ڕەش، شەڕەكە سادە دەكاتەوە بۆ شەڕێ تاكەكەسی لەگەل "مەسرور بارزانی" و هێرش دەكات و دەیەوێت جوانییەكانی نیشتمان بكوژێت، ئێمە دەبێ لەهەمان قاڵب و بەهەمان لۆژیك و بەهەمان ڕیتم لەهێرشی پێچەوانە نەسڵەمینەوە.
هەرواشمان كردووەو، ناشترشین، چەند جاری تریش "مەسرور بارزانی" كاری جوان بكات، بێ گوێدانە ئەندازیارەكانی جنێوو تەشهیر، دەڵێین: دەستخۆش

عومەر چنگیانی 

 

بەرلەوەی هیچ بێنمە دەفتەر، بەم دوو دێڕە شیعرە جوانەی جەنابی کامەران موکرییەوە دەست پێدەکەم:
وشەی نان گەرچی جیاوازە دەنگی
بەڵام لای هەموو هەژارێ نانە
برسی ئەگەرچی جیاواز بێ ڕەنگی
شێوەی برسێتی هەڵبزڕکانە
بابەتەکەی من باس لە برسی و برسێتی و ئەوانەی مەردمئازاری دەکەن و دەست دەخەنە قووت و بژێویی خەڵکەوە و، برسێتییان بەسەردا دێنن و، لە دەرەنجامی کاری بەدی برسیکارانەوە شیرازەی بەها ئایینی و کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان چۆن تێک دەچیت و هەزاران پیاوی وەک چیا بڵند و سەرکەش ناچاری بەردەم دەرگای بەدکاران دەکرێن و، هەزاران خانمە بەشەرەف و ئابڕوودار، بۆ تێرکردنی گەدەی هەتیوەکەی، ناچار دەکرێن لاشەیان بەکرێ بدەن و دەخرێتە بەر چركەساتی دامرکانەوەی تەوژمی نێرێتی و ئاڵۆشی بەرانبەرێکی بەدکار و ستەمکار، بۆ کرێخانویەک بۆ دەرمانێ بۆ قەڵەم و دەفتەرێک و دابینکردنی پێداویستییەکی قوتابخانە بۆ ئەو هەتیوانەی دوور نییە باوکیان بووبێتە قوربانی بۆ خۆشڕابواردنی ملئەستوورەکان، ئەمانە هەڵدەگرێ زۆری لەسەر بڵێم، وەلێ گۆشەکەی من تایبەتە بە (هەرجارە و ئایەتێک)، گەرچی هەر جارە و ئایەتێک نا، بگرە زیاتریش لێک دەدەمەوە و، بە زمانی کوردی هێندەی لە توانستمدا ببێ و ئێرە دەرفت بدات، دەیخەمە بەردیدی ئێوەی بەڕێز. بەڕێزان! وەک زۆرجار گوتوومە، دەمتێوەردان لە باسەکانی قورئان و ماناکردنی کاری هەموو کەسێک نییە، زۆر بە مکوڕییەوە داوا لەو بەڕێزانە دەکەم پێیان خۆشە پێیان بگوترێت کەسایەتی ئایینی، بزانن مامەڵە لەگەڵ دەستەواژە قورئانییەکان، فیقهی شەریعەتی دەوێت، چونکە بڕوانامە (زانست)ی وای نەبەخشیوە پێمان و، تکا دەکەم تا دەرفەت ماوە و خوێندەوارەکان لە بەردەستدان، با بگەڕێینەوە بۆ خوێندنی زانستە شەرعییەکان و حوجرەکان ئاوەدان بکەینەوە و سوود لە زانست و ئەزموونی مەلا باشەکانمان وەربگرین و لەکاتێکدا کە بۆ وەرگرتنی زانست لە بەردەمیاندا دادەنیشین، گەر جیاوازییەکیش لە جۆری بیرکردنەوە و ئایدیاماندا هەبیت، لەبیر خۆمانی ببەینەوە، چونکە قوتابی کە ویستی زانستوەرگرتنی بوو، ئاوڕ لە ئادابی (الرحلە فی طلب العلم) دەداتەوە و کۆچەکەی مووسا بۆ لای خدر، ساوی خوایان لێ بێت، دەکاتە پێوەر و پاشان هەزاران نموونەی زانای سوننە و شیعە کە لە یەکتری زانستییان وەرگرتووە دێنیتە پێش چاوی و وەرگرتنی زانست لە لایەن بوخارییەوە لە دەیان مامۆستای سۆفیمەشرەب دەکاتە پێوەر، کاتێتی تا فرسەتەکانمان لەدەست نەچیت، ئەم هەرزەگەردانییە واز لێ بێنن.
دەچمەوە نێو بابەتی سەردێڕ، خوێنەری هێژا!لێرەدا چەند بەکارهێنانێکی قورئان دێنم بۆ وشەی برسێتی کە ئەمە هەموویشی نییە.
یەکەم/ وشەی (جوع) بۆ ئەو کاتە بەکار دێت کە گەدە هیچ خواردنێکی تێدا نییە، وەک دەبینین لە چوارەم ئایەتی سوورەتی (قورەیش)دا و لەباسی نازکردنی خوایی بەسەر خەلكی شاری مەککەدا دەفەرمێت: (ئەو پەروەرێنەی لەبرسێتی قوتاری کردن و ترس و دڵەڕاوکێی لێ دوور خستنەوە).
دووەم/ (خصاصە) برسێتییەک کە چەند هەفتەیەک بێت بەردەوام بێت، وەک دەبینین لە نۆیەمین ئایەتی سوورەتی (حەشر)دا بە بڕوادارندا دەڵێت کە هێندە لەخۆبوردەن، براکانی خۆیان پێش خۆیان دەخەن.
سێیەم/ (مخمصە) برسێتییەک کاریگەری لەسەر ڕواڵەتی کەسەکە هەبێت. کە لە سێهەمین ئایەتی سوورەتی (مائیدە)دا باس لەو کەسانە دەکات کە برسێتیان گەیشتبێتە ئەندازەیەکی وا سەرو سیمایشی تێکدابن و ئەوکات ناچاری وایان لێبکات
لە چتیەلێک نزیک وەبنەوە کە لەبنەڕەتدا بۆخۆی ڕێگاپێدراو نەبێت. تێبینی: هەر خودی ئەم بابەتی ناچارییە، دەکرێ توێشووی خەرمانەگوڵێکمان بێت پشتیون بەخوا .
چوارەم/ (مسغبە) برسێتییەک کە سەری کێشابێت بۆ لەهۆشخۆچوون و ڕاپەڕاندن و ڕاچڵەکاندن. کە خوای گەورە لە چواردەیەمین ئایەتی سورەتی (بەلەد)دا باس لەو کەسە دڵفراوانانە دەکات کە لە ڕۆژی زۆر تەنگانەدا دەبەخشن کە تەنگانە و برسێتی وای لە خەڵک کردبێت لە برسا لەهۆش خۆ چووبێتن.

ھۆشیار سیوەیلی

دەستوورێکی هاوچەرخ بۆ
هەرێمی کوردستان
مادەی ١٢٠
(هەرێـــم دەســـتوورێک بۆخۆی دادەڕێژێـــت، هەرەمی دەســـەڵاتەکانی هەرێم و میکانیزمی بەکارهێنانی ئەو دەســـەڵاتانە دیاری دەکاتن بەمەرجێک ناکۆک نەبن لەگەڵ ئەم دەستوورەدا). ئەمەی سەرەوە دەقی ئەو مادەیەیە کە لە دەستووری فیدراڵی عێراقدا هاتووە و بوونی دەســـتووری هەرێمەکان دەکاتە مافێکی دەستووری، بەڵام هێشتا هەرێمی کوردستان ئەو مافەی خۆی بەکارنەهێناوە هەرچەندە تا ئێستا چەندین هەوڵدراوە بـــۆ نووســـینەوە و پەســـەندکردنی دەســـتوور وچەند درافتێکی دەســـتووریش ئامادەکران، بەڵام ڕێگری هەندێک لایەنی ناو پەرلەمان هەوڵەکانیان پەکخست. لە میانەی بەشـــداریکردنی سەرۆک نێچیروان بارزانی، لە دیداری مێریدا ئاماژەیان بە ئامادەکارییەکان بۆ نووسینەوەی دەستوور داو وتیان:
(ئێمە لەگەڵ ســـەرۆکایەتی پەرلەمان و حکوومەت هەنگاوی کردەییمان دەســـت پێکردووە کە کوردســـتان خاوەن دەســـتور بێت و هەموو هێزە سیاســـیەکان و پێکهاتەکان لەسەری رێکبکەون... نیازی ئێمە ئەوەیە پێش هەڵبژاردنەکانی کوردستان دەستوری هەرێمی کوردستان تەواو ببێت، رەچاوی ئەوەی تێدا دەکرێ کە دەستوری عێراق ئاماژەی پێداوە).
رەنگە بوونی دەســـتوور گەرەنتی بەرێوەبردنـــی کاراو کارامەی وڵات و کۆمەڵگا نەکات، چونکە وڵات هەن دەســـتوورێکی باشـــیان هەیە، بەڵام بە شـــێوەیەکی (ئینتیقائی) جێبەجێیان کـــردوە و عێراق نموونەیەکە، بەڵام لە هەموو دۆخێکدا بوونی دەســـتوورێک بۆ وڵات کە کۆدەنگی نیشـــتیمانی و جڤاکی لەسەر دروست بیت نەک تەنیا باشترە لە نەبوونی بەڵکو پێویستییەکی بنەرەتییە بۆ سیتەمێکی
حوکمرانیی باش و تەندروست. دەســـتوور هێلە گشـــتییەکانی حوکمرانی ووڵات و دەوڵەت دیاریدەکات و لایەنە جیاواز و دەزگا پێکهێنەرەکانی دەوڵـــەت ناچاری پابەندبوون بە هەندیک ریکار و شـــێواز و سیســـتەمی بەرێوەبردنی دەوڵەت دەکا و ماف و ئەرکە گشتییەکان دیاریدەکات.
ئێمە پێوێســـتمان بە دەستوورە و نەبوونی دەستوور لە ماوەی سالانی ڕابوردودا زیانی بەهەرێمی کوردســـتان گەیاندوە زیاتر دواخسنیشـــی لەبەرژەوەندی کەس نییە. پێویســـتە دەســـتووریش بۆ هەموان بێت و بەرژەوەندی گشتی و ئایندەی هەرێمی کوردستان پالنەری یەکەم و تەنیا مەبەستی دانانی دەستوورەکە بێت

 

حەمەسەعید حەسەن

مەرگی ئێمیل سیۆران (1911 - 1995) چەند ساڵێکی خایاند، یەکەمین نیشانەی مەرگـــی ئەوەبوو، ڕۆژێکیان نەیزانی چۆن لەناو شـــارەوە بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە. لـــەوە بـــەدواوە، هێدی هێدی یادگە لە دەســـت دەدات، تـــا وای لێ دێت خۆی ناناســـێتەوە. جارێکیان ڕێبوارێک لێی دەپرسێت: تۆ ئێمیل سیۆرانیت؟ دەڵێت: ئەو بووم، ئیدی نیشانەکانی خڵەفان لێی دیاری دەدات و دەکەوێتە نەخۆشخانە. ئەوێک کە یەکێک بوو لە نووســـەرە هەرە چاکەکانی ســـەردەمی خۆی، وای لێ هات ناوی شـــتە گرنگەکانیشـــی بۆ نەدەگوترا. سیۆران کە خواوەندی ڕەشبینی بوو، هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە، هەبوون بە شێتیان دەزانی، بەڵام خەڵکانێکی تر، دەیانگوت: لاوێکی نابەرپرسە، بەڵام مەترسیی لەسەر کەس نییە. کە یەکەم کتێبـــی برد بۆ چـــاپ، کرێکاری چاپخانە کە پیاوێکـــی لەخواترس بوو، نەیوێرا
دەست لە کتێبەکەی بدات، چونکە پێی وابوو تژییە لە کوفر.
ئێمیل سیۆران کە فەیلەسووفێکی فەرەنسایییە، لە ڕۆمانیا لە دایک بووە، بیست کتێبێکی هەیە، هەرچەندە فەرەنســـایی زمانـــی دایکی نەبووە، بەڵام یەکێکە لە باشـــترینەکانی ئەوانەی بە فەرەنسایی نووســـیویانە. شێوازی نووسینی سەیر و سەرنجراکێشـــە، پەرتوبڵاوە و هیچ پرۆگرامێکی بۆ خۆی دانەناوە. ســـیۆران زۆر جار لەگەڵ خۆیدا دەکەوێتە ناکۆکییەوە، بەڵام ئەوە نیگەرانی ناکات، ئاخر پێی وایە نووســـین ئەوە نییە، نووســـەر پێداگری لەســـەر بۆچوونی خۆی بکات و لە
هەوڵی قایلکردنی خوێنەرانیدا بێت.
کە ســـیۆران بیرمەندێکی بـــێ کارنامەیە، ئەمە بەو مانایـــە نایەت، هارمۆنیا لە ئیشـــەکانیدا نییە، بەڵکوو شێوازە بێوێنەکەی و جۆری بیرکردنەوەی کە تایبەتن بـــە خۆی، وایان کردووە، نووســـینەکانی ناســـنامەیەکی جیاوازیان هەبێت و بە ئاسانی بناسرێنەوە. لە ســـیۆران وایە، نووسەر بۆ ئەوە نانووسێت، تێکستێکی نوێ دابهێنێت، بە مەبەستی ئیشکردن لەسەر خۆی دەنووسێت، بۆ ئەوەی دوای کارەساتێک خۆی کۆ بکاتەوە، لە خەمۆکی دەربازی ببێت، لەگەڵ نەخۆشییەکدا خۆی بگونجێنێت، یان شـــیوەن بۆ هاوڕێیەکی لەدەســـتچووی بکات. دەیگوت: نووســـەر بۆیە دەنووسێت تا تووشی شێتی نەبێت، بۆ ئەوەی نە خۆی بکوژێت،
نە کەسێکی دیکە.
ســـیوران دەڵێت: (ئەگەر نەبوومایە بە نووسەر، هیچ دوور نەبوو، ببم بە بکوژ، نووسین لای من ژیانە. کرۆکی بوونی ئینسان، نائومێدییەکی بێ کۆتایییە، بەهۆی نووسینەوە، بەرگەی ئەو نائومێدییە دەگرم، ئەگەرنا دەمرم، نووسین دواخستنی خۆکوشـــتنە.) 19٣4 تەمەنی بیســـت و سێ ســـاڵ دەبێت، بەدەم خەوزڕانێکی ترســـناکەوە، بە چەند هەفتەیەک، کتێبێک دەنووسێت، ناوی لێ دەنێت، لەسەر لوتکەی نائومێدییەوە. ســـیۆران کە لە ئەنجامی نائومێدییەوە، تووشی خەوزڕان دەبوو، نووســـین بە هانایەوە دەهات. (نائومێدی نەبووایە، نەمدەتوانی بنووسم، بەر لە نووسین گوێ بۆ گۆرانییە خەمگینەکانی قەرەجەکانی هەنگاریا ڕادەدێرم.)
سیۆران وا دەڵێت. (*) قمم یأس إمیل سیوران، ترجمە: محمد الناجی

عارف ڕوشدی

 

ئاساییە جیاوازی لە بیرکردنەوەدا هەبێت، بەڵام نەک بەرامبەر خواستە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان. پارتی هەمیشە خەمەگەورەکەی بریتی بووە (لیستە کوردستانییەکان)ی پارلەمانی فیدڕاڵییەکگوتار و یەکگرتوو بن و، بەهەماهەنگی بەرگری لە خواستە رەواکانی گەلەکەمان بکەن، بە پێچەوانەی هەندێ هێزی دیکە لە ئێستاوە خۆیان سەرقاڵ کردووە بە (کام پۆست) بەریان دەکەوێت و خەڵکیشیان بێزارتر کردووە، چونکە ئەگەر هەموو پۆستەکان بۆ کورد بێت بەڵام کاریگەرییان نەبێت لە ئاستی ماف و ئەرکەکانمان (هەر وەکو ئێستا) بوون و نەبونیانیەکسانە بە هیچ، بۆیە تکایە با هەموومان سەرگەرمییەکخستنەوەی ریزەکانی نێوماڵی کوردەواری بین و بە بەرنامەیەکی گونجاو و پێویست روو بکەینە بەغدا، دوای رێککەوتنمان لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی عێراق لە بارەی مافە دەستوورییەکانمان، ئینجا بیر لە پۆست و پلە و پایە بکەینەوە.
ئەو بیرکردنەوە و چوونە ژێرباری بەرپرسیارەتییەوە لە هەمەو هەوراز و نشێوەکاندا نهێنیی سەرکەوتنە بەردەوامەکانی پارتین.


محەمەد شەریف

 

ئەفغانستان و ڕاستە ڕێ
بێگومان، ئەفغانســـتان، شوێنێکی مێژوویی بەنرخی هەیە، لە گەشەپێدانی فقه و هزرو زانستە ئیسلامییەکانی نەقلی و عەقلی، زۆر لە زانایە گەورەکانی زانســـته ئیســـلامییەکان و زانایانی حەديثی نەبەوی، لـــەو دەڤەرە ژیاون، میللەتەکەیان بەوە ناســـراون کە قەت وقەت بۆ داگیرکەران کۆڵیان نەداوە، نە چەماون، نە ترســـاون لە هێزی زۆری داگیر کەران، ئەزموونیان لە گەڵ ئینگلیز و دواتر سۆڤیەت و لەم زووانەش ئەمریکای زڵهێز و زبەلاح، گەواهی
دەدەن بۆ ئەو ڕاستییانه. ئەوەش راستە، لە گەل چاو پەخشینەکی زۆر، لە باگراوندی سیاسەتە بەناوی ئیسلامی نارەوایەکانیان،هێشتا زۆرن ئەوانەی لە جیهانی ئیسلامی خۆشحال بووینە، بـــە هاتنەوەی فەقێ و مەلایەکانی بەنـــاو" تالیبان " بۆ جارێکیتر حوکمداری ئەفغانستان، بەو هیوای وەکو خۆیان بڵاویان کردوتەوە، حوکمی ئەو جارەیان کراوە دەبێت، لە ژێر ســـێبەری شـــریعەی ئیســـلامی ؛ بەڵام گرفتی گەورە ئەوەیە، کە ئەوان فیقهی ئیسلامی، کە تێگەیشتنی مرۆڤە، بە شـــەریعە دادەنێن، پیرۆز "مقدەس"و ناپیرۆز، تێکەڵ دەکەن. کەچی، فقهی ئیسلامی خۆی لە خۆیدا مقدس نیە، و تەنیا مقدس قورئان و قسەی شەرعی بێ گومانی پێغەمبەرە (دروودی خوای لەسەر بێ) .
بە هەر حال، زۆربەی موســـلمانانی سونە مەزهەب کە زۆرینەی موسڵمانی جیهان پێکدێنن، پێشـــوازییان لێ دەکەن، نەوەك لەبەر ئەوەی، کە خەونی حوکمی ئیسلامی هاتە دی. نە خێر، خەونە گەورەکە داد پەروەرییە، عدالەت و ئینســـافە، ئەوەش ڕوینەداوە، ئەگینا، خێرە ئەوەتا خودی گەنج و کچ و ژنانی ئەفغانســـتانن هەلدێن لەو " خەونە خۆشە"، بەڵام ڕاستی مەسەلەکە ئەوەیە: "شـــیعە مەزهەبی ئێران دەوڵەتێکی ئایدولۆجـــی، لووت بەرزیان، بەرامبەر ســـونە مەزهەبەکان و ووڵاتانی ســـوننە مەزهەب هەیه، خۆشحالن ئەمـــرۆ، کـــە دەوڵەتێکی تازەی ســـونی مەزهەبی، ئایدولۆجـــی، بەهەمان تووندڕەویـــی، لە ژێر لووتی بەرزیان بەرز بویتەوە. دەشـــزانن، ئێرانییەکان لە کۆنەوە حســـابیان بـــۆ دەکەن؛ بۆیە، دوور نییـــه گەرانەوەیەکی جددی بکەن لەو سیاســـەتە نا ڕاســـتە ڕێیەی دژی ســـوننەکان پەیرەوی دەکەن، ئەوەش مافی خۆیانە. منیش کە هیچ کات لە لایەنی زانســـتی، جیاوازیم لە نێوان هەردوو ڕێبازەکە نەکردووە، بەڵکۆ فەقێیانی کورد لە زۆر سەرچاوەی تشـــیع فێرە لۆجیك و حیکمە دەبوون، بەڵام، بەم باڵانسه خۆشحالم ئەگەر
حیکمەتی تێدا ڕەچاو بکرێت. جیهان چاودێری سیاسەتیانە، ئایا لەگەل بەڵگەنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان و مافەکانـــی مرۆڤ، بـــە تایبەت مافـــی ئافرەتان دەگونجێ؟ پرســـیاری ســـەرەکیش ئەوەیە، ئایا ئیسلام، گرفتی لە گەڵ چەمکی مرۆڤایەتی هەیە؟ !! لە بازنەکانی تر باس لە وەڵامی ئەم پرسیارە دەکەین ان شاء الله

پەڕەى 1 لەکۆى 471 پەڕەدا
© 2017 Hawler