تشرینی یەکەم 15, 2021

زۆرترین بینراو دیمانه‌

Error: No articles to display

بە گوژمەی ٥ تریلیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاری لە ژێر جێبەجێکردندان

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوازاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت؛ ئێستا بە گوژمەی زیاتر لە 5 ترلیۆن دینار لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ پڕۆژەی خزمەتگوزاری لەژێر جێبەجێكردندان.

ئەوە دەخاتەڕوو، كۆمەڵێك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سێكتەرەكانی شارەوانی و گەشتوگوزار و ئاو و ئاوەڕۆ و شوێنەوار لە قۆناغی جێبەجێكردندان، كە هەندێكیان ساڵانی پێشوو لەژێر جێبەجێكردندابوونە، بەڵام تەواونەكرابوون، ئێستا درێژە بە تەواوكردنیان دەدرێت و هەروەها ئەو پرۆژانەشی كە لە كابینەی نۆیەمدا بڕیاریان لەسەر دراوە، ئێستا كاركردن تێیاندا بەردەوامە و بەشێكیشیان تەواوبوونە.
دەڵێت؛ تەنیا لە سێكتەری شارەوانیدا، ئێستا 469 پڕۆژە لە بواری جێبەجێكردندان و گوژمەی ئەو پڕۆژانەش زیاتر لە 2 ترلیۆن و 120 ملیار دینارە و لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێن.
باسی لەوەش کردووە، ئەو پڕۆژانە بەشێكیان پڕۆژەی بەردەوامن و بەشێكی دیكه‌یان تازە دەستبەجێبەجێكردنیان كراوە و كاریان تێدا دەكرێت و بەشێكیشیان تەواو كراون.

 

 

© 2017 Hawler