
Error: No articles to display
له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "MBC"ی عه‌ره‌بی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی وه‌ڵامی ته‌واوی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه و دووپاتیش ده‌كاته‌وه و جه‌خت ده‌كاته‌وه، جوگرافیا سته‌مكارییه‌كی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه، دووپاتیشیكرده‌وه: كۆچی دوایی بارزانی نه‌مر به‌لای ئێمه‌وه كاره‌سات بوو به‌ڵام نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی دۆزی كورد بمرێت.
له هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌دا له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا جوگرافیا سته‌م و زۆرداری له كورد كردووه؟ سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی كرده‌وه: بێگومان جوگرافیا سته‌مكارییه‌كی گه‌وره‌ی له ئێمه كردووه.
"MBC": ئه‌وه‌ی هه‌میشه سته‌مكاری به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، له‌وه ده‌ترسێت كه سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك بكات؟
سه‌رۆك بارزانی: ئه‌و كه‌سه‌ی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر كراوه و خۆشی سته‌مكاری به‌رامبه‌ر خه‌ڵك ده‌كات، شایانی ئه‌وه سته‌مكاری زیاتری به‌رامبه‌ر بكرێت.
"MBC": زۆر به‌دگمه‌ن ده‌بینین كاكه مه‌سعود جلی غه‌یره كوردی ده‌پۆشێت، ئه‌مه بۆچی؟
سه‌رۆك بارزانی: جلی كوردی جلی پێشمه‌رگه‌یه، من له‌و باوه‌ڕه‌دام كه ئه‌گه‌ر ئه‌م جلانه نه‌پۆشم، شێوازێكی دیكه پیشان ده‌دات، كه له‌وانه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێشمه‌رگه هه‌بێت.
"MBC": ژیانی كۆشك یان ژیانی شاخ، كامه‌یانت پێ په‌سه‌نده؟
سه‌رۆك بارزانی: ژیانی شاخ.
"MBC": به‌ڵام ژیانی شاخ سه‌خته!!
سه‌رۆك بارزانی: به‌لای منه‌وه پێچه‌وانه‌یه، ژیانی شاخ به‌لای منه‌وه خۆشتره.
ئه‌م هه‌واڵه نوێ ده‌كرێته‌وه...
دواتر كوردستا 24 ته‌واوی ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی و "MBC" بڵاوده‌كاته‌وه