تشرینی یەکەم 18, 2019

زۆرترین بینراو دیمانه‌

Error: No articles to display

پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. هاورێ مستەفا : ئەو باڵەخانانەی بۆ بەشەناوخۆیی بەكرێ دەگیرێن دەبێت نزیكی كۆلێژەكان بێت

زانكۆی هەولێری پزیشكی نزیكەی چەندین باڵەخانەی بۆ بەشەناوخۆییەكان بەكرێ گرتووە، كە سەرجەم پێداویستیەكانیان بۆ دابین دەكات، بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لێی، دیدارێكمان لەگەڵ پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د.هاوڕێ مستەفا بەكر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری قوتابیان ئەنجامدا :

لەسەر چ بنەمایەك بەشەناوخۆیی بەداواكاران دەدەن ؟
یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ گوتی:" بنەماكانی وەرگرتنی قوتابیان لەبەشەناوخۆیەكان بەندە بە شوێنی جوگرافی قوتابی، واتە دووری شوێنی قوتابی كە لێی هاتووە بۆ نموونە لە دووری 30 كم لە چەقی شاری هەولێر قوتابی بۆی هەیە بەشەناوخۆیی بۆ دابین بكرێ، پاش وردبینی كردن لە ڕەگەزنامە، كارتی زانیاری هەروەها پسولەی خۆراك تایبەت بە قوتابی، هەروەها بەكرێ گرتنی باڵەخانەكان لەسەر بنەمای شوێنی جوگرافی، واتە دووری و نزیكی لە كۆلیژەكانی سەربەزانكۆكەمان بەكرێ دەگیرێن وە هەبوونی مەرجی سەلامەتی و تەندروستی و ڕێكوپێكی باڵەخانەكە و ژمارەی هەبوونی ژووری پێویست بۆ گشت قوتابیەكان ."
ژمارەی بەشەناوخۆیی و قوتابیانتان چەندە ؟
_ زانكۆكەمان چوار (4) بەشە ناوخۆیی هەیە دوو بۆ كچان و بۆ كوڕان ژمارەی قوتابیان لە هەر چوار بەش ( 728 ) قوتابیە. "

سەبارەت بەدابین كردنی پێداویستیەكان بۆ قوتابیانی بەشەناوخۆیی، چیتان كردووە؟
سەرجەم پێدایستیەكانی وەكو ئاو و نەوت و كارەبا و قەرەوێلەو غەسالە وتەباخ و دۆلاب و بەفرگرو سپلیت .....هتد دابین كراوە، توانییومانە سێ جۆرە كارەبا بۆ قوتابیان دابین بكەین وەكو كارەبای ماڵان،نیشتیمانی كارەبای بیر، ئەمەش بۆ خزمەتی زیاتری قوتابیانە. بۆ ئەمساڵی خوێندن توانراوە بە پاڵپشتی، سەرۆكی زانكۆ ( پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. دارا میران) و یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری ودارایی ( پڕۆفیسۆری یاریدەدەر د. كامەران یونس حمدامین ) پێداویستی و ئەساس و تەباخ و بەفرگر بەبڕی بیست و یەك ملێون دینار دابین بكرێ، وە بڕی بیست هەزار لیتر نەوت دابین كراوە .
مانگانە بڕی دوو ملێون نیو دینار خەرج دەكرێ بۆ دابین كردنی پارەی كارەبای مولیدە، ڕۆژانە لەڕێگەی (پرۆفیسۆری یاریدەدەر د.كامەران یونس) پێداویستی داواكراو لەڕێگەی لیژنەكان سەرجەم پێداویستیەكان جێ بەجێ دەكرێ ."

پلان و بەرنامەتان چییە؟
پلان وبەرنامەمان هەیە بۆ بەشەناوخویەكان بۆ ساڵی داهاتوو باڵەخانەی باشترو ڕێكتر ئامادەبكەین بۆ قوتابیان كە بە شیوەیەك دابەش بوونی قوتابیان لەسەر ژوورەكان باشتر بێت و باڵەخانەكان ژوورەكانی بەشێوەی مۆتێل بێت، هەروەها بتوانین كافتریا یاخود فروشگا دابین بكەین لە ناو بەشەناوخۆیی بۆ كار ئاسنكاری قوتابیان .

© 2017 Hawler