ئازار 21, 2019

بۆ وا لە ئاڵای کوردستان دەکەن؟

شێرزاد عەبدولڕەحمان

 

• ئەگەر ئاڵایەک ھێمای ڕاستەقینەی بوونی ئێمە بێت. ئەگەر ئاڵایەک زادەی خوێنی مێژووی کورد و قوربانیدانی نەوەکانی کوردبێت، تا ئێمە، ھەبین، تاوەکو نەتەوەیەک دەنگ و ڕەنگی خۆمان ھەبێت.. ئەدی بۆچی وەھا لە ئاڵای کوردستان دەکەن؟

• لە زۆربەی دام و دەزگاکان، (ئاڵای کوردستان) بەشێواوی دەبیندرێت.. ئاڵای کوردستان کۆن دەبێت و دەزگاکە، دڵی نایەت، بەو بوودجە زەبەلاحەی خۆی، چەند ھەزارێک بۆ نوێکردنەوەی ئاڵا تەرخان بکات؟!.

• زۆر دەزگاکان، ئاڵای کوردستانیان ھەڵواسیووە...بەڵام، دڕاون، ئەوەیان زۆر تاڵە...چۆن دەبێت، ببێتە پەڕۆیەکی کۆن و لە بەرچاوی بەرپرسانی ئەو فەرمانگەیە جەوھەری جوانی خۆی لە دەست بدات!.

• چەندین پێشمەرگە بوونە قوربانی ئەو ئاڵایە، کە ڕۆژێک بدرەوشێتەوە.
• سەدان سروود و گۆرانی کوردی جوان بۆ گوتراوە، کە گوزارشت بوو لە ڕۆحی جوانی ئاڵا!.

• ئایا پێتان وایە، کە ئێستا، کاتی ئەوە ھاتبێت، ھەر دەزگایەک بە گەورەیی مامەڵە لەگەڵ ئاڵا نەکات، سزا بدرێت؟

• ئایا کاتی ئەوە نەھاتووە، لێژنەیەکی باڵا بۆ ڕێزگرتن لە ئاڵای کوردستان دابندرێت و ئەو لێژنەیە ستایلی ئاڵا و ڕێزگرتنی بەسەرکاتەوە؟

• کاتی ئەوە نەھاتووە، ھەموو بەیانیەک، پێش دەسپێکی خوێندن، لە نەوەی نوێ بگەیەندرێت، ئەو ئاڵایە واتای چی و چ قوربانی بۆ درا، تا بەو پیرۆزییە بمێنێتەوە؟.

© 2017 Hawler