کانونی یەکەم 11, 2018

توندو تیژی دژ بە ئافرەتان تەنها وەبایەکی کوردی نیە

هەورامان عەلی تۆفیق

 

هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه‌ پێمان وابێت ژن کوشتن و توندوتیژی دژ بە ئافرەتان کلتورێکی کوردیه‌ و به‌ ته‌نها له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م دیارده‌یه‌ بوونی هه‌یه‌، کاتێک گوێ له‌ هه‌ندێک چالاکوان و به‌شێک له‌ لایه‌نه‌سیاسیه‌ دژ به‌ده‌سه‌ڵات ده‌گری مرۆڤ واهه‌ ست ده‌کات کۆمه‌ڵگایی کوردی هێنده‌ دڕنده‌یه‌و به‌م ڕۆژگاره‌ سوکایه‌تی به‌ ئافره‌تی کورد ده‌کرێت، لێره‌دا من ناڵێم توندوتیژی له‌م کۆمه‌ڵگایه‌ی ئێمه‌شدا نیه‌، به‌ڵکو توندوتیژی بوونی هه‌یه‌ به‌ڵگه‌ش تاوانه‌کان و . دادگاکانن . حاڵه‌تی کوشتن و خۆسوتاندن شاهێدی ئه‌و ڕاستیه‌ن ئێمه‌ی کوردیش له‌و وه‌بایه‌ بێ به‌ش نین . به‌شێوه‌یه‌کی گشتی توندوتیژی له‌دونیادا حاڵه‌تێکی بە‌رچاو دیاره‌و له‌ هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک بوونی هه‌یه‌ سه‌ره‌ڕایی پێشکه‌وتنی زۆرێک له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ . هێنده‌ی گوێبیست بین باس له‌بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌کرێت به‌شێوازو هۆکاری زۆر جیاواز، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ئه‌وانه‌ی داکۆکی له‌مافه‌کانی ئافره‌تان ده‌که‌ن به‌خۆیان ئه‌و مافانه‌ ناده‌نه‌ ئافره‌ته‌کانی ده‌وروبه‌ری خۆیان . که‌واته‌ تێکڕایی بابه‌ته‌که‌ دوفاقی تێدایه‌ و زۆر جار دەچێتە خانەی ململانێ سیاسیەکان و هێندەی دەبێتە موزایەدە هێندە لە خەمی کێشەکان و چارەسەرەی نین .
له‌ ئه‌وروپاش سه‌ره‌ڕایی ته‌واوی ئه‌و یاسایانه‌ی له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئافره‌تاندان هێشتا ئافره‌ت ئه‌و یه‌کسانیه‌ ڕه‌هایه‌ی له‌گه‌ڵ پیاودا نیه‌، به‌شێکی زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ جیاوازی جه‌سته‌یی نێوان نێرو مێ، تائێستاش له‌ ئه‌وروپادا موچه‌ی پیاو ئافره‌ت لە کارێکی لەیەک چودا وه‌ک یه‌ک نیه‌و جیاوازی له‌ موچه کانیاندا هه‌یه‌ . له وڵاتێکی وه‌ک ئه‌ڵمانیا به‌پێی ڕاپۆرتی پۆلیسی فیدڕالی بۆ تاوانه‌کانBundeskriminalamt له‌ساڵی 2017 دا ژماره‌ی تاوانه‌کان گه‌یشتوه‌ته‌ 140000حاڵه‌ت، له‌ 100حاڵه‌ت 82 حاڵه‌تی ده‌ست درێژی وتاوان بووە دژ بە ئافره‌تان لە لایەن هاوسەر یان هاوسەری پێشویانەوە، تاوانەکان به‌رامبه‌ر به‌ئافره‌تان 893138 جاربووه‌، ده‌کاته‌ %72 تاوانه‌کان له‌ % 4له‌نێو توره‌کاندا بووه‌ کە به‌ پله‌ی دووه‌م دێن دوایی ئه‌ڵمانه‌کان، له 2017 به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2016 ڕێژه‌که‌ زۆر به‌که‌می له‌ دابه‌زینه %0،8‌، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی سالانی 2013 بۆ 2016 ڕێژه‌که‌ زۆر له‌ڕه‌رزبونه‌وه‌دابووه‌ به‌ڕێژه‌ی %9،3، له‌کۆیی ئه‌و تاوان و ده‌ست درێژبانه‌دا 147 ئافره‌ت و 34 پیاو به‌ده‌ستی هاوسه‌ره‌کانیان کوژراون .
ئەمە ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێ توندوتیژی دژ بەئافرەتان بەتەنها لە کۆمەڵگایی کوردیدا بوونی نیە بەڵکو وەبایەکی جیهانیەو لە تەواوی کۆمەڵگاکاندا بوونی هەیە و تەنها جیاوازی لەوەدایە یاساکان تارادەیەک ڕێگردەبن لە ڕێژەی تاوانەکان بەڵام ئەوەی هاوشێوەیە تاوانەکانن و دەست درێژو توندوتیژیەکانن، بێگومان پەروەردەیی خێزانیش هاوشانی یاساکان کاریگەری خۆیی دەبێت و کۆمەڵگا بۆ کۆمەڵگاش جیاوازی هەیە .
سەرچاوە : راپۆرتی پۆلیسی فیدرالی بۆ تاوانەکان

© 2017 Hawler