کانونی یەکەم 11, 2018

سەربەخۆیی یان گەڕانەوە بۆ بەغدا؟

هەورامان عەلی تۆفیق

 

کورد بەپێی پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و لەڕوانگەی مافە نەتەوەیەکانیەوە بۆ دیاریکردنی ژیان و شێوەی بەڕێوەبردنی دەکرێ بڕیار لە چارەنوسی خۆیی بدات، ڕیفراندۆم ئەو دەنگ و بڕیاریی هاونیشتمانیانی کورد بوو لە ماف و چارەنووسی نەتەوەیی بوو بەدونیایی گەیاند . بەدرێژایی مێژوو کورد لەم مافە بێ بەش بووە و بەپێجەوانەی یاسا نیودەولەتیەکانیش مامەڵەی لەگەڵ کراوە و بەردەوامیش دەکرێت، پرسی کورد بۆتە کارتێکی سیاسی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی وڵاتانی ناوچەو زل هێزەکانی دونیا و بازرگانیەکی نێوخۆیش بەدەست دژە سەربەخۆخوازەکانەوە .
ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بوێریەکی سەرسەختانەی کورد بوو سەرەرایی هەموو نارەزایەکان و تەواوی ئەوسزایانەی دوژمنانی کورد بەسەر هەرێمیاندا سەپاند، بەلام ئیرادەی گەل ئەوەی سەلماند هیچ شتێک ڕێگا لە خواستی نەتەوەیی ناگرێت چەندە سەختیش بێت .
سەرەڕایی ناکۆکیە نێوخۆیەکان و خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر و لەدەستدانی ناوچەیەکی بەرچاو لە خاکی کوردستان، بەڵام کورد بەو پێگە بەهێزەیی خۆیی لەناوچەکەدا بەمانەوەشی لە چوارچێوەی عێراقدا دەبێ حساباتی تایبەتی بۆبکرێت چونکە هەمیشە هەوینی ئارامی و ئاشتی بووە لە ناوچەکەدا و بەبێ کورد ناوچەکە ئارام و سەقامگیرنابێت، ئەمە بابەتێکی ڕوونە لەپێش چاوی دۆست ودوژمن .
هەڵوێستی لایەنە عێراقیەکان و سەرکردە سیاسیەکان بەرامبەر بەڕیفراندۆم و سەرۆک بارزانی و پارتی زۆر ڕوون و دیاربوو لە ڕوانگەیەکی خراپ و شەڕ ئامێزیەوە بەدیاردەکەوت، بەڵام ئەوکاتەی خەڵک بەهەمان خواستی بۆ سەربەخۆیی ئەوەی سەلماندەوە پارتی وەک پارتی یەکەم لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم متمانەی هاونیشتمانیانی پێبدرێتەوە تابەردەوامی هەبێت بۆگەیشتن بەخواستە نەتەوەیەکانی کورد، سەردانی بارزانی بۆ بەغدا هەڵوێستەکانی سەرانی عێراقی گۆڕی و کابینەی حکومەتی نوێ و سیاسەتی ئەمرێکا لەناوچەکەو گەمارۆکانی سەر ئێران پێکەوە بەشێک بوونی لەوگۆڕانکاریانە .
ئەو پێشوازیەی لەبارزانی کرا بووە جێگایی باس و خواسی ناوخۆیی و ناوچەیی بە گەڕاندنەوەی متمانە و بنیادنانەوەی ئارامی و هێنانەوەی هیوا بۆ تاکی کورد، تا دۆخە ناخۆشەکان تێپەڕێنرێن دیدونیگا ئایندەییەکان لە چوارچێوەیەکی نوێدا خۆیان کۆبکەنەوە تا کورد لە برینەکانی خۆیەوەدەست پێبکاتەوە .
ئەوەی جێگای داخە زۆرێک لایەن بەهیچ شتێک ڕازی، نین دورکەوتنەوە یان نزیک بوونەوە لەبەغدا، ریفراندۆم بکرێت یان نەکرێت قسەیان هەیە لەسەری و پێی نارازین، ئەم هەڵوێستانەش دەچنە خانەیەکی ترەوە، ئەرکی پارتیە وەک پارتی یەکەم چارەسەری ئەم زامە نێوخۆیانە بکات، هەرچەندە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکانی هەرێم پارسەنگی سیاسی گۆڕی بەو ئاراستەیەی دۆخەکانی ساڵانی پێشوو دوبارەنەبنەوە و دەکرێ پارتی بۆ بەرژەوەندی خەڵک سودیان لێوەرگرێت .
گەرانەوە بۆ بەغدا مانایی ئەوەنیە کورد لە خواستی نەتەوەیی خۆیی پاشگەز بووەتەوە، بەڵکو بارودۆخە ناوخۆیی وناوچەییەکانە ئەمە دەسەپێنێ کە دەبێ جارێ لەڕێگای بەغداوە هەنگاوەکان بنرێن، بۆیە دژە ڕیفراندۆم و دژە سەربەخۆ خوازە کوردو عەرەباکان لەوە دڵنیابن ئیرادەیی گەڵ هەمیشە بڕواوو هیوایی لە سەربەخۆیە، بەگەڕانەوەی بۆ بەغدا هەنگاوەکان بۆ بەدەست هێنانی مافی چارەنوسی خۆیی پاشگەزنابێتەوە .

© 2017 Hawler