تشرینی دووەم 16, 2018

نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم وێستگەیەکی دیکەی گرنگ و حەساس

ڕێبین ڕەحیم

 

٭ئەزموونی حکومڕانی ئێمە لە باشوری کوردستان لەماوەی زیاد لە(2٥) ساڵی ڕابردوودا تووشی زۆر هەڵکشان و داکشان بوەو گەلێک جارانیش چوەتە لێواری کەوتن و تیاچوون وەلێ خۆڕاگری گەلی ئێمە و کارەکتەرە سیاسیەکانمان هێشتا لەسەرپێی خۆمان وەستاوین.
٭(نێچیرڤان بارزانی) ناوێکی دیاری حکومڕانی کوردستانە و دەستکەوێتکی زۆر و زەوەندی لە بوونیادنانەوەو ئاوەدانکردنەوەی وڵاتدا هەبوەو هەیە هەربۆیە نازناوی (دەوڵەتمەدار)ی لەلایەن گەلەوە پێدراوە کەبێ گومان حکومداریەکەی بێ بەش نیە لە کەموکوڕی.
٭سەرۆک وەزیران کە جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیشە کوڕی سەرکردەی کۆچکردوو(ئیدریس بارزانیە) کە ئەندازیاری سازانی لایەنەکانی کوردستانی بوەو نازناوی ئەندازیاری ئاشتیان لێ ناوەو قوتابی بەردەست جەنابی (سەرۆک بارزان)ییە کە بێگومان ئەزموونی ئەو لەو قوتابخانە و توانو لێهاتوویی خۆیی کاک(نێچیرڤان)ی کردووە بە کارەکتەرێکی سیاسی گەورە و گرنگی ناوخۆیی کوردستان و عێراقی و ناوچەکە و جیهانیش.
٭ئەگەر واز لە کارو چالاکی و بەرهەمەکانی ئەم سەرۆک وەزیرانە لەڕابردووش هەڵبگرین و بەنزیکترین ڕووداوەکان بیپێوین بۆمان ڕوون دەبێتەوە کارامەیی و لێهاتووی ئەم سەرکردە گەنجە شیاوی خوێندنەوە و سوپاسگوزارییە.
٭چوار ساڵی ڕابردوو کۆمەڵێک قەیرانی ئاراستەکراو بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرت کە هەمان ئەو قەیرانانە دوو دەوڵەتی گەورەیی ناوچەکەی تووشی وێرانبوون و خستن کردەوە کە ئەویش قەیرانەکانی(بڕینی بەشە بوودجەی کوردستان لەلایەن بەغدا
ئاراستەکردن و پەلاماردان داعش بۆ سەر کوردستان کە بەرەیەکی (1050 کم) لەگەڵ ئێمە کردەوە، هاتنی زیاد لە دوو ملیۆن ئاوارە بۆ کوردستان، پەلاماردانی حشدی شعبی و سوپای عێراق بۆ سەر کوردستان) کە هەمووی پێکەوە بەرۆکی گرتین هەربۆیە نوسەرێکی گەورەی وەک(حسن علوی) دەڵێ زۆر ئاگر ئاراستەی هەرێمی کوردستان کراوەو دەکرێت بەڵام ئەوە(نێچیرڤان بارزانیە) تەحەدایی ئەم هەوو قەیرانەی گرتوو دڕی بەشەوەزەنگی بەختی گەلەکەمانداو کوردستانی لە کەوتن پاراست.
٭ئەگەرچی دۆخی ناوچەکە لەقۆناغێکی،ئاڵۆزدایەوئێراو،ئەمریکا لەبەردەم جەنگێکی گەورەیی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسیدان،بەڵام دوای پەسەندکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەلایەن ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمەوە پارتی دیموکرات کوردستان بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەبەردەم ووێستگەیەکی دیکەو ئەیکێکی دیکەی حەساسدایەو هەموان چاویان لەچوارساڵی پڕخزمەتگوزاری هەبوونی کوردستانێکی بەهێزەو خوازیاری دۆخێکی ئارام و دڵخۆش وخۆشگوزەرانن.
کەواتە ئەرکی(نێچیرڤان بارزانی) ئەرکێکی ئاڵۆز و حەساسە.

© 2017 Hawler