تشرینی دووەم 16, 2018

ئەمەكداری بنوێنن بەرامبەر ئەم میللەتە

حسین علی زینوەیی

 

ئەو حزبانەی هێندە بە پەرۆشن لە بەشداریكردنی پرۆسەی حوكمڕانیكردن دا بەشێك لەو حزبانەی كە چەندە تامەزرۆی حوكمڕانیكردنن ئاخۆ ئەبێ هێندەش لە خەم و كێشە و ئاریشەكانی خەڵكیشدابن، ئەو حزبانەی كە دەیانەوێ بە فعلی بەشداربن لە حكومڕانیكردن دا، دەبێ لە مەبەستیان بگەین ئاخۆ ئایا ئەمجارەیان ئەیانەوێ وڵاتەكەمان بەرەو پێش بەرن یان خود مەبەست و مەرامێكی تایبەتیان هەیە، وەك ئەوەی رابردوو كە بینیمان كە بە شێك لە حزبەكان خۆیان لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم دزیەوە و راكە راكیان بوو لە خۆ دزینەوەو بەر پرسیارەتی ئەم خەڵكە، گەر سەیری بەغدا بكەین تا رادەیەك بووە هۆكاری لاوازی پەیوەندی نێوان حزبە كوردییەكان، سەیر لەوەدایە كە لایەنەكان باس لەوە دەكەن، بەژداری ئەم حكومەتە ناكەین كەچی دەرگای گفتوگۆ لەسەر هیچ حزبێك دانەخراوە، هاوڵاتیانیش چاویان لە هەنگاوەكانی حزبەكانە بۆ پێكهێنانی پەرلەمان و حكومەتێكی بەهێز، ئێستایش كورد بە گومانەوە دەڕوانێتە حكومەتە نوێكەی بەغدا، چونكە كورد لە هاوڵاتیبوونی بە عێراق نەوەك سوودمەند نەبووە بەڵكوو بە درێژایی مێژوو زیانی پێگەیشتووە، حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بە حكومەتەكانی ئێستا و دوای لەناوبردنی رژێمی سەدامیشەوە تا بۆیان كرابێت ئەوەی لە دەستیان هاتبێت دژی هەموو جۆرە ستەم و نادادپەروەری و تاوانیان بەرامبەر بە گەلەكەمان ئەنجام داوە هەر لە گرتن و كوشتن و دەركردنی كورد لەسەر خاكی خۆی تا دەگاتە ئەنفال و كۆمەڵكوژی، لە ئان و ساتی ئێستادا ناوچەكە بە دۆخێكی هەستیار و خێرادا تێدەپەرێت، دوور نیە لەوەی سەرلەنوێ داعش سەرهەڵبداتەوە و جارێكی تر هاوڵاتیانی ناوچە جیا جیاكانی عێراق ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببنەوە، جیا لەوەی وڵاتانی دەوروبەریش تووشی ئاڵۆزی هاتوون تایبەت فشارەكانی ئەمریكا بەسەر ئێرانەوە، ئەمجارەیان هاوڵاتیان ئەم جۆرە حزبانە رەتدەكەنەوە كە بەتەنها خۆیات سەربكەون و دەستكەوت و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان مەبەستە، نابێ خۆیان دوورە پەرێز بگرن لەئاست بەرپرسیارەتی ئەم خەڵكە، بەڵكوو ئەمەكداری بنوێنن بەرامبەریان.

© 2017 Hawler