تشرینی دووەم 16, 2018

كەركووك و بەرپرسیارییەتی

فاخر علی عارف

 

دۆخی نا ئەمن و بێسەروبەری بەرێوەبردن و قەیرانی سیاسی وكومەڵایەتی كە ئەمرۆ كەركوك تێی كەوتوە، لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی سەوداگەرانەی گروپی 16ی ئۆكتۆبەر، بۆ زیاتر ڕوونكردنەوەلەجێی خۆیەتی سەرەتا بەم سەربوردەیە، ئەم بۆچوونە وێنا بكرێ:
- دەگێرنەوە لە گوندێك جارێكیان هەرزەكارێكی لەخۆبای و نەحەجمتی بەسەر دارسپیندارێكی زۆر بەرزدا سەردەكەوێ و بە هۆی گێژخواردنی سەری، لە بەرزای دارەكەدا گیر دەخواو ناتوانێ دابەزێ، كوێخاو خەلكی گوندەكەشبۆ دابەزاندنی لە دارەكە بە سەلامەتی، لە دەوری دار سپیندارەكە گرد دەبنەوە، بەڵام هیچیان پێناكرێ، لەبەر ئەوە پەنا دەبەن بۆ ئاقلداری گوندەكەیان، بە ئاگادار بونەوەی، ئاقلدار یەكسەر خۆی دەگەیێنتە شوێنەكە و تا چاوی بە هەرزەكارەكە دەكەوێ كە لەسەر دارسپیندار گیری خواردوە، بۆ چەند ساتێك دەكەوێتە بیركردنەوەێكی قوولی فەیلەسوفانە بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەك بۆ رزگار كردنی هەرزەكارەكە، پاشان بڕیار دەدا پێنج گوریسی درێژ ئامادە بكرێو هەمویانیش بەسەریەكەوە گرێبدەن و سەری گوریسەكەشی هەڵدەدا بۆ هەرزەكاری گیرخواردوو، بانگی دەكا: دە ڕۆڵە تووند بە خۆتەوە گرێبدە، هەرزەكارەكەش تووند بەخۆیەوە دەبەستێت و ئینجا بانگی پێنج گەنجی تێهەییدەكاو پێیان دەڵێ دەی هەمووتان بە یەك جولە گوریسەكە داكێشنە خوارێ، گەنجەكانیش بە هەموو توانایانەوە گوریسەكەیان راكێشا خوارێ و هەرزەكارەكەیان لە بەرزای دار سپیندار یان بە ئەرزوە داداو دەست بە جێ گیانی لەدەست دەدا، خەلكەكە هاواریان لێ بەرز دەبێتەوەو دەبێتە ڕۆ ڕۆیان و دەگەڕێنەوە بۆ ئاقلدارەكەیان كە ئەوە چی بوو بۆ واتكرد، ئاقلدارەكە زۆر لەسەرخۆ دەڵێ: ببورن ئەمە لە بەختی ڕەشی ئێوە بوو، دەنا تا وەكو ئێستا بە دەیان كەسم هەر بەم گوریسانە وبەم شێوەیە لە بنی چالی 20 مەتریم دەرهێناون و رزگارم كردون!!!!.
- پاش ئەو ڕووداوانەی لە دوای ریفراندۆمی كوردستان كە بەسەر كەركوك دا هاتن و بوون بە برین و زامێكی قووڵ لە دڵی نەتەوەی كورد لە سەرانسەری دونیا و تایبەت لە هەر چوار پارچەی كوردستان، كە بە خۆ بێبەری كردن و یان حاشا كردنی هەندێ هێزی سیاسی سەرەكی كوردی لە ریفراندۆمی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان راستەوخۆ دەبێتە نوێنەری راستەقینەی ئەم برینە لە بری سەرجەم نەتەوەی كورد. لە لایەكی ترەوە پاش تێپەڕینی ساڵێك، كەركوك ئەمڕۆ بۆتە چەقی لێككەوتن و پێكهاتنی نێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لایەك و هێزە سیاسیەكانی كوردستان لە لایەكی تر، كە ناكوكیەكانی نێوان پارتە كوردیەكان بە تەواوی بەرژوەندی زیاتری بەخشیوە بە دەسەڵاتی ناوەند و پێكهاتەكانی تری كەركوك، ئەمەش بەرپرسیاریەتەكەی لە پلەی پەكەمدا دەگەرێتەوە سەر شانی یەكێتی نیشتیمانی وەكو خۆشی بەردەوام دانی ناوە بەم بەرپرسیاریەتیە بە تایبەت لە دوای ریقراندۆمی كوردستان .
- پێگەی كەركوك چ لە روی ئابوریەوە و چ لە روی كومەلایەتیەوە تەنانەت لە روی سیاسیەوەش لەگەل هیچ یەك لە شارەكانی تری كوردستان بەراورد ناكرێت، تا بگاتە بەراورد كردن لەگەل دهۆك، لە لاێكی ترەوە بە پێی ئەو مەبدەئەی كە دەگوترێ یەكێتی نیشتیمانی تەنانەت كورسیەكیش بێنێت چ لە پرسەكە ناگورێت،هەرچەندە هەلەێكی زەقە لە راست بنەمای دیموكراسی، بەڵام بۆ واقعی دەمكی بەرژەوەندی باڵای نەتەوایەتی و هاوكێشەی سیاسی ئیقلیمی و نێودەولەتی هەڵەی كەمترە، گەرچی لە ڕاست كەركوك ئەم مەبدەئە زور پتر لە راست ئەوەی پێی دەوترێ زۆمی سەوز چەسپاوە هەروەكو ماوەی زیاتر لە ساڵێكە بە هۆی ئەو دۆخەی بەسەر كەركوك دا هات ئەمەی سەلماندوە كە بەبێ پارتی هەتا ئەگەر بایكۆتی هەلبژاردنیش لەم شارەدا كردبێت، رەوشی كەركوك هەر لە ناسەقامگیریدا دەمێنێ و كوردستانی بوون و سەقامگیری كەركوك یەكسان بووە بە گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركوك .
كەواتە بەرپرسیاری ئارامی و سەقامگیر ی و گوزەرانی خەلكی ئەم شارە خۆشەویستە و بە تایبەتی گەرانەوەی ئەو خەلكەی دوای 16 ئۆكتۆبەر ناچار بە جێهێشتنی مالو حالی خۆیان بوون، دەكەوێتە سەرشانی هەردوو هێزی سەرەكی پارتی و یەكێتی.هەلبەت هەریەكەیان بە گوێرەی تایبەتمەندی رێبازی سیاسەتی خۆی، چونكە ئەوەی بەر لە ساڵێك پەكێتی بە سەودایێكی سیاسی خۆی هەلبەزاندە تۆقەی سەر لە كەركوك، ئەوا بوتە دابەزینێكی بەرپرسیارانەی بە سەلامەتی بۆی.
- ئەو پێگە یەی كە دوای پەسند كردنی ئەنجامەكانی هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جەماوەری كوردستان بە باوەری بەخشینیان بە پارتی و هەروەها پەیرەو كردنی سیاسەتی ئێستای لە بەغدا، وایكردوە هەموو چاوەكان تەنانەت لە ئاستی ئیقلیمی و نێودەولەتی بكەونە سەر تەكبیرو تەدبیری پارتی بۆ زۆر لە چارەسەریەكانی ئەو قەیرانانەی كە ئەمڕۆ عێراق و كوردستان تێكەوتوون، بە تایبەتی ئەو برین و زامەی كە نەتەوەی كورد بە هۆی برینی كەركوك هەستی پێدەكات .
- ئەگەر چی هەستكردن بە بەریرسیاریەتی نەتەوەی و نیشتمانی ئەركی سەرجەم لایەنە سیاسیەكانی كوردستانە، بەڵام ئەزموونی مێژوویی و بنەما ئاكاریەكان و رەسەنایەتی و تایبەتمەندی مودەرن لە ئیدارەدان و لە هەمووی پێهەلتر پێگەی كاریزمای و نەتەوەیی ڕابەرانی، پارتی دیموكراتی كوردستانی خستۆتە بەرامبەر بەرپرسیارەتی گەورەتر لە چاو هێزە سیاسیەكانی تری كوردستان بە یەكێتیشەوە. لە لاێكی ترەوە بە هۆی ئەو سیاسەتە سەوداگەرانەی 16 ئۆكتۆبەر ی 2017، یەكێتی نیشتیمانی دەخاتە بەردەم ئەزمووننێكی تازە بۆ ئاسایی بوونەوەی دۆخی كەركوك، یان ئەوەتا بە بەكاربردنی هەمان تەكبیری ئاقلداریان، یان ملدان بە ئەقلیەتێكی بەرپرسیارانە و بەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتیمانی و هەماهەنگی لەگەل پارتی وپاراستنی بنەماكانی دیموكراسی و رێزگرتن لە رەئی خەلكی كوردستان و دوركەوتنەوە بۆ دووبارە كردنەوەی سیاسەتی سەوداگەرانە و رێگەچارەی ئاقلداری پێچەوانە.

© 2017 Hawler