تشرینی یەکەم 16, 2018

متمانەی جەماوەر بە پارتی بەشێكی گرنگە لە بەرپرسیاریەتی

وەیسی سەعید وەیسی

 

هەڵبژاردنی 30ی ئەیلوولی رابردوو گرنگی و بایەخی خۆی هەیە، چونكە كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر گۆڕینی نەخشەی سیاسی لە كوردستاندا بەتایبەت بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كە سەركەوتنێكی مەزن و متمانەی گەلی كوردستانی بەدەست هێنا، چونكە لەماوەی هەڵبژاردنی ساڵی 2013تاكو ئەم هەڵبژاردنە پارتی بەچەند قۆناغێكی جیاوازدا گوزەری كردووە (قەیرانی دارایی، شەڕی تیرۆرستانی داعش، ئەنجامدانی ریفراندۆم، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر) بەڵام هەموو ئەمانەش نەبوونە بەربەست و لەمپەر لەبەردەم پشتیوانی و متمانەی كوردستانیان بە پارتی، بەڵكو بەپێچەوانەوە خەونی دژە پارتییەكان نەهاتەدی و خەڵكی كوردستان وەفاداری خۆیان دووپاتكردەوە و پاداشتی هەڵوێستەكانی پارتی یان دایەوە كە چۆن لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا هەڵگری بارە گرانە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان بووە و شەرەفی پاراستنی كوردستانی پێ بەخشرا، بۆیە ئەوەی لە دەرئەنجامە سەرەتاییەكان بەدی دەكرێت كە پارتی بە جیاوازێكی گەورە لەپێش سەرجەم حزبەكانی تردایە مایەی ستایش ودەستخۆشییە، چونكە پارتیییە خۆڕاگر و كۆلنەدەرەكان سەلماندیان حزبەكەیان وەك داربەڕوو وایە نە بەبڕین، نە بە سووتاندن كۆتایی پێ نایەت، چونكە شانازییەكی گەورەیە بۆ پارتی كە توانی تەنها لە ماوەی (4)مانگدا دووبارە گەورەترین متمانەی جەماوەری بەدەست بهێنێت، كە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆسیاسەتی راست و دروستی پارتی و سەرۆك مسعود بارزانی و دەركەوت خەڵكی كوردستان ئاوەدانی و ئارامی و كوردستانێكی بەهێز و حكومەتێكی تۆكمەیان دەوێت، چونكە رابردوو دەریخستووە هەركاتێك پارتی بەهێز بووبێت كوردستانیش بەهێزبووە بەمەش خەونی نەیارانی پارتی پووچەل كرایەوە كە چۆن گرەویان لەسەر لەناوبردنی پارتی دەكرد، بەڵكو رێك خەونەكە پێچەوانە بوویەوە بینیمان چیان بەسەرهات و چۆنیش بەرەو لە ناوچوون و رووخان چوون، سەركەوتنی ئەم جارەش بۆ پارتی شتێكی تازە ونوێ نیە، بەڵكو كەلتورێكی كوردانەیە لەرەسەنایەتی خەڵكی كوردستان هەر قولاوە كە هەمیشە لە هەرێمی كوردستان یەكەمی بێ ركابەرە، بەڵكو بەو پێەی پارتی لەسەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراوە، رەگ وریشەی قولی جەماورەی هەیە لە 25ی ئەیلوولی ساڵی رابردووشدا سەركێشی گەورەترین پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆی كرد لە دوای خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەریش تەنها سەرۆك بارزانی و پێشمەرگەی پارتی لە سەنگەرەكانی بەرگری و پاراستنی كەرامەتی كوردستان مانەوە، بۆیە مافی گەلی كوردستانە متمانەیان پێ هەبێت و دەنگی خۆیان پێ بدەن، كە دڵنیان چۆن لەرابردوو دا هەموو شانازی و سەروەرییەكانی مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان پەیوەستە بە پارتی لە ئایندەشدا هەروا دەبێت كە هیچ بریارێك بەبێ پارتی ناتواندرێت بدرێت لە كاتی بەرگری و مقاوەمشدا پارتی هەر لە مەیداندا دەمێنێتەوە كە داستانەكانی پردی وسحێلا لە یادمانن كە چۆن پێشمەرگەكانی پارتی و سەرۆك بارزانی سنوریان بۆ خیانەت و دوژمنان كێشا و رێگریان لە مەرامی خائین و خاك فرۆشان كرد.
پارتی منەت باری خەڵكی كوردستانە و لەبەردەم ئەرك و بەرپرسیارەتێكی قورس دایە كە دڵنیام وەفادار دەبێت لەبەردەم دەنگی دەنگدەرانی بەهەمان روحیەتی پێشمەرگە ئاسای داعش بەزێن و ئەبرامزشكێن پارێزەری كوردستان دەبێت و لە پرسی سەربەخۆیی سازش ناكات و جدی تر كاردەكات لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان بۆ خۆشگوزەرانی و كۆتایی هێنان بە قەیران و فەوزای سیاسی و دامەزراندنی حكوومەتێكی بەهێز و ئەنجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی، چونكە بەمە كوردستانێكی بەهیز بنیات دەنرێت، كە هەموو خەڵكی كوردستان چاوەڕیی بەڵێنەكانی پارت یە كە دڵنیاین پارتیش خاوەنی بەڵێنی خۆیەتی، چونكە هیچ كات پارتی بەلێنی بێ كرداری نەداوە هەموو كات خزمەتكاری و قوربانی دان فەرهەنگی پارتی و رێبازی بارزانی نەمر بووە، چونكە متمانە و براوبوونی جەماوەر بەپارتی بەشێكی گرنگە لەبەرپرسیاریەتی لێرەشەوە ناكرێت رۆڵی جەماوەر وكادیر وئەندام ولایەنگرانی پارتی لەیاد بكرێت كە خۆراگرانە لە 30/9 بە ئومێدوو ورە بەرزییەوە چوونە سەر سندوقی دەنگدان و شكۆمەندی وسەروەرێكی تریان بۆ پارتەكەیان تۆماركرد و دەنگی خۆیان دا وخۆیان نەچەماند".

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.