کانونی یەکەم 18, 2018

پارتی، کوردستانیبوون و دیموکراسخوازی

رێبوار حەمەلاو شوانی

 

پارتی دیموكراتی كوردستان بە هەڵگرتنی گەورەترین بەرپرسیاریەتی لەمەڕ پرسە نەتەوەییەكانی بە ئەستۆ گرتووە و هەڵگرتووە و كۆڵی نەداوە و نادات تا گەیاندنی بە كەناری ئارامی. بۆیە بینیمان لە باكوور و تا رۆژئاوا بە كردەوە پشتیوانیی دۆزی كوردی كرد و هەروەها باشووری كوردستانیش گەورەترین و مێژوویترین شۆڕشی دیموكراسیخوازی و سەربەخۆیخوازی بە ناوی ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا. ئەمەش بۆ هەژاندنی تاج و تەختی داگیركەرانی كوردستان بە تایبەت ڕژێمی ئێران كە گەورەترین دوژمنی كورد و كوردستانە، پارتی، بارزانیی پرسی سەربەخۆیخوازی كوردستانیان یەكلا كردۆتەوە، بەردی بناغەی دەوڵەتبوونی كوردستان هەر لە سەرەتای دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كە وەك ئاماژەی پێدرا لێدراوە و قۆناغ بە قۆناغ هەنگاوی كردەیی بۆ ناوە و بەردەوامە. بۆیە ئەنجام و كاردانەوەكانیشی بە خێرایی دەركەوتن كە خۆی لە گەمارۆدان، داگیركاری ڕژێمی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان دەستیپێكرد و بینیمان جگە لە سڕینەوەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و بە هەموو تواناوە هەوڵی لە ناوبردنی پارتی و سەرۆك بارزانیی یان دا. دوای هەموو ئەو پیلانگێڕیانە ڕژێمی ئێران و كاردانەوە لە سەر سەركەوتنەكانی پارتی و بارزانیی لە هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و سەپاندنی بە زۆری سەرۆككۆماری عێراق ئاماژەیەكی ڕوونن بە مەترسییەكانی ڕژێمی ئێران لە بەهێزبوونی پارتی و بارزانیی بە تایبەت كە ئێستا بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێت، ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەت رەوشی سیاسی عێراق و ئێران و لە هەمووشی گرنگتر هەرێمی كوردستان بە قۆناغێكی زۆر ناسك و هەستیاردا گوزەر دەكات، بەتایبەت دوای ئەوەی چوار ساڵی پر لە رووداو و پێشهات و بەتایبەت دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر و هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، پێویستە هەموو لایەكمان لەم قۆناغ و رەوشە هەستیار و ناسكەدا بیر و هزری حزبایەتی فڕێبدەین و بە هزر و بیر و هەستێكی كوردایەتی هەنگاو بنێین، لەبەرئەوەی ئەو هەڕەشانەی كه ‌هەن لەسەر كوردن نەك ئەم حزب و ئەو حزب، كە دەمانكوژن ناپرسن: كام حزبن؟ بەڵكو كە سەیر دەكەن كوردین بەچاوێكی دیكە سەیرمان دەكەن و دەمانكوژن، بەدرێژایی مێژوو پرسی ئێمە پرسی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە، لە رابردوودا دەسەڵاتدارانی عێراق بەردەوام هەوڵیانداوە كورد وەكو نەتەوە بەخاك و خەڵكەوە نەهێلن، ئەمڕۆش بەهەمان شێوە دەسەڵاتدارانی ئێراق چاویان بە پێشكەوتنەكانی گەلی كوردستان هەڵنایەت و شەڕی كورد و پێكهاتەكانی گەلی كوردستان دەكەن، لە هەوڵی لاوازكردن و سنوورداركردنی دەسەڵاتی كوردستاندان، بۆیە لەسەر هەموو لایەكمانە كەوا بەخۆماندا بچینەوەو سیاسەتێكی نەتەوەیی و نیشتمانی پێڕەو بكەین و كار بۆ نەتەوەو نیشتمان بكەین نەك حزب، پێویستە حزب بكەینە هۆكارێك بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان، نەك گەلی كوردستان بخەینە خزمەتی حزب.روون و ئاشكرایە لایەنە عێراقییەكان سەرەڕای ناكۆكی نێوانیان هەموویان لەسەر لاوازكردنی پێگەی كورد یەكهەڵوێستن و بەردەوام كار لەسەر ناكۆكی و دووبەرەكی لایەنە كوردستانییەكان دەكەن بۆئەوەی لەم رێگەیەوە هەوڵبدەن پێگەی كورد لاواز و بێكاریگەر بكەن، بێگومان باشترین چەكی ئێمەش بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم پیلانە یەكڕیزی و یەكدەنگیمانە، بێگومان یەكدەنگی و یەكڕیزیمان دەبێتە چەكی كاریگەرو فاكتەری سەرەكی سەركەوتن و گەیشتن بە ئامانجەكانمان و پوچەڵكردنەوەی پیلانەكان و گەیشتن بە كەناری سەقامگیری، چارەنووسی پارتی و بارزانیی وایە كە دەبێ‌ " ئاڵاهەڵگری كوردستان، دیموكراسیخواز، كوردپەروەر، نیشتیمانپەروەر، ئاشتیخواز، سەربەخۆیخواز بی، هەروەها دوژمن بەزێن، جاش بەزێن، داگیربەزێن بێ‌، پارتی، بەڕێبەرایەتی بارزانیی دوور لە درووشمی بێ كردار، بە درێژایی مێژوو و خەبات و قوربانیدانی خۆی بە ڕابەرایەتی و لەژێر رۆشنایی رێنماییەكانی مستەفا بارزانیی بەكردەوە سەلماندوویەتی كە داكۆكیكاری ڕاستەقینەی مافەكانی گەلی كوردستانە ئامرازێك بووە بۆ بەدیهێنانی ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی، بۆ ئەمەش دەستكەوتەكان و سەروەرییەكان و هەڵوێستەكانی گەواهیدەری ئەو راستییەن. پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئەم قۆناغە شان بە شانی ئامانجە باڵاكەی گەلی كوردستان كە سەربەخۆییە، تێدەكۆشێ بۆ بەهێزكردنی كوردستان، ئەمەش تەنها ئامانجی پارتییە و هەر بە پارتییش بەدیدێت.ئەمڕۆ ئاشكرایە كە كێ دەیەوێ كوردستان لەسەر ئاستی عێراق و دەرودراوسێ و ناوچەكە و جیهاندا كوردستان بەهێزبێت و بە بەهێزی بمێنێتەوە، هەروەها كێن ئەوانەش كە دەیانەوێ كوردستان لە ژێردەستی عێراق و ئەم وڵات و ئەو وڵات بە بێ هێزی و لاوازی بمێنێتەوە؟! ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە كە خۆیان باوەڕیان بە هێز و جەماوەر و ئیرادەی خۆیان نییە و وەك مشەخۆر، خۆراك و هێزی خۆیان لە وڵاتانی دیكە و لایەنی ناحەز بە مافەكانی گەلی كوردستان وەردەگرن! ئاخر هەر دوێنێ بوو كوردستان ڕووبەڕووی مەترسیدارترین دوژمنێكی وەك داعش بووەوە، بەڵام بە ئیرادەی پێشمەرگە و جەماوەری خۆڕاگری كوردستان و بە سەرپەرشتیی سەرۆك بارزانی، توانرا شكست بەو هێزە دژ بە گەلی كوردستان و دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنرێت. دوای شەڕی داعش كوردستان لەبەردەم تاقیكردنەوەیەكی گەورە و شكۆدار و مێژووییدا وەستا و بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، بەڵام پیلانی دوژمنان و ناحەزان و خیانەتی ناوخۆ رووبەڕڕووی ئەو مافە ڕەوایەی كورد وەستایەوە و بە داگیركەرانی گووت، شكاندنی ئیرادەی گەلی كورد هێلی سوورە . شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول چەندین لاپەڕەی‮ ‬نوێی‮ ‬لەمێژووی‮ ‬پرلەسەروەری‮ ‬نەتەوەكەمان دیاریكرد و شۆرشی گوڵانیش به رده وامی بوو هەر لە بەدەست هێنانی‮ ‬مافەكانی‮ ‬كوردستان و بنیادنانەوەی‮ ‬متمانەی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەتواناو ئاییندەیان،‮ ‬هەروەها شۆڕش جارێكی‮ ‬تر ناسنامەی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬دروست كردەوە كەساڵانێك بوو نەیارانی‮ ‬كورد دەیانویست لەناوی‮ ‬بەرن بەبیانووی‮ ‬جیاواز دەیانویست خەباتی‮ ‬كورد لەكەدار بكەن بەڵام باوكی‮ ‬روحیمان سەرۆك بارزانی‮ ‬نەمر و بەرابەرایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر حەكیمانە توانیان ئەو هەوڵانەی‮ ‬نەیارانمان لەباربەرن شۆڕشێكی‮ ‬نوێخوازی‮ ‬تیكۆشان دروست بكەن‮.‬باررزانی مسته فا سەركردەیەكی‮ ‬بەتوانا زۆر سەركەوتوانە سەركردایەتی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬دەكرد ئەزموونێكی‮ ‬نوێی‮ ‬لەخەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬داهێنا كە گشت پێكهاتەكان بەشداری‮ ‬لەشۆڕش بكەن و تەنانەت گشت پێكهاتە جیاوازەكانی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستان بە ئەرمەن و ئاسووری‮ ‬و كلدان و توركمان وبەشداری‮ ‬كاریان لەشۆڕشدا كرد ئەمەش ئیرادەیەكی‮ ‬داهێنان كە جیاوازبوو لە گشت شۆرشەكانی‮ ‬تری‮ ‬ناوچەكە و سەلماندی‮ ‬كە پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان هێزێكی‮ ‬نوێیە لەسەر ئاستی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست و هێزی‮ ‬تەقلیدی‮ ‬نیە لە دونیادا و هەروەها ئیرادەی‮ ‬میللەتی‮ ‬زۆر بەهێزتر كرد وایكرد كە شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول ببێتە بەهێزترین شۆڕشی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست بەشایەتی‮ ‬زۆربەی‮ ‬راگەیاندنكار و رۆژنامەنووسانی‮ ‬ئەو سەردەمە،‮ ‬و سەلماندی‮ ‬كە ئیرادەی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئیرادەی‮ ‬نیشتمانە بۆ سەركەوتن و گەیشتن بە ئاواتی‮ ‬تیكۆشان و گه یشتن به كه ناری دڵنییایی.

 

© 2017 Hawler