تشرینی یەکەم 16, 2018

ئیرادەی هێزی تەندروست

فاتیح ئیسماعیل ئەحمەد

 

كاتێك هێزێك خاوەن ئیرادەی سروشتی خۆی بێت، هەمیشە بڕیارەكانی تەندروستتر دەبێت، بەڵام قوربانی و ماندبوونی زیاتری پێدەوێت. باشترین نموونە پارتی دیموكراتی كوردستانە كە هەر لەسەرەتای دامەزراندییەوە ستراتیژێكی بۆخۆی داناوە و كاری بۆ كردووە و دەكات، چونكە دامەزراندنی لەئەنجامی پێویستی خواست و ماف و دۆخی نەتەوە و گەلەكەیەوە بووە.بەو هۆیەشەوە گەلێك پیلانی لێی گیراوە و دەگیرێ، بەڵام هەر بە لوتكەی ماوەتەوە و لەتەك ئەوەشدا زۆرینە كاتەكان بۆتە نەواو بۆ لایەن و هێز و كەسانی هەڕەش لیكراو لە قۆناغە جیاجیاكانی جوڵانەوەی رزگاریخوازی كوردستان و عێراق و تەنانەت هی پارچەكانی دیكە كوردستان و وڵاتانی دراوسێش.
ئیدی پارتیش هەمیشە شانی داوەتە بەر ئەركە قورسەكان بەهەموو توانا و هەوڵێكەوە، هەرگیزیش لەبەرپرسایەتی راینەكردووە و بەڵكو شێلگیرانە كاری بۆ سەركەوتنكردووە و زۆرینەشیان ئەنجامی گەورەی لی كەوتۆتەوە. خوالێخۆشبێ (قادر جەباری) تێكۆشەر جارێك گێرایەوە و ووتی نسكۆی شۆڕشی ئەیلول كە ئێمەش بەرپرس بووین بەڵام هەموو شكستەكەمان خستە ئەسۆتی بنەماڵەی بارزانی و ئەوانیش گرتیانە ئەستۆ و سەركەوتن، ئێمە هەڵە بووین ئەوان راست بوون. جا ئەوە یەكێكە لەو هەموو ئەركە قورسانەی كە هاتونەتە بەردەم پارتی و بنەماڵەی بارزانی.
لەبەرئەوەی ئامانجی پارتی سەرخستنی دۆز و مافی نەتەوەی و نیشتمانیەكانی گەلی كوردستان بووە، بۆیە سەركەوتووە و هەمیشەش وا كەوتۆتەوە هەر لە لوتەكەدا ماوەتەوە، تازەترین نموونەش، ئەو هەموو دوژمنایەتیەی كە لە16ی ئۆكتۆبەر2017 ەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و عێراق و نێودەوڵەتی لەبەرانبەر پارتی كراوە و دەكرێت ئەگەر راستی ئامانج و خواست و خودان ئیرادەی پارتی دیموكراتی كوردستان بەسەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی نەبوایە هەرگیز نەدەمە و كۆتایی دەهات، بەڵام ئەوەتا گەلی كوردستان پاڵپشتی دەكات لە دوو هەڵبژاردندا كردیانە پارتی یەكەم لەسەر ئاستی عێراق و كوردستان، چونكە گەلێك ئەزموونی تاقیكراوەیە هەیە و زۆرترین سەرەوەریەكانی كوردستان و عێراق هەر هی پارتی یە.
ئەوەش بەوە بووە كە هێزی پارتی لە جەماوەرەوە سەرچاوەی گرتووە نەك لە هێزی دەرەوە ئاڕاستەكرابێت. بۆیە هێزەكانی دیكە هەمیشە لە بۆسەدان بۆی، وەك ئەوەی دیمان لە ئێوارەی 2ی ئۆكتۆبەری2018 كە دوو هێزی دژ بەیەك ئێران و ئەمریكائەگەر لە هەموو شت ناكۆك بن، بەڵام لە سەرخستنی تابعی خۆیان و بێ ئیرادەی هێزێك بۆ سەرۆك كۆماری بوونە یەك و یەكیانگرت، تەبعەن بە پاڵپشتی تەواوی هێزەكانی عێراقی و كوردستانی.
هەر بۆ هەمان پرۆسە و پسۆت بەر لە هەشت ساڵ سەرۆك بارزانی و زۆرینەی كورد بە هەموو هێزی خۆیانەوە پاڵپشتی مام جەلالیانكرد بۆ بوونە سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ، ئەوە بوو زۆرینەی هێزە عێراقیەكان ئامادە بوون بۆ جێبەجێكردنی خواستەكانی گەلی كوردستان، چونكە گوتاری كوردی یەك بوو. بەڵام بەدەستێوەردانی ئێران لەناو هێزەكانی كوردستان و بەرێگای چەند هەلپەرست بۆ كورسی، ناوماڵی كورد تەواو تێكدرا ؟؟!!، ئەوەبووبوكەشوشەیەكیانكرد سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ فیدراڵ، لەلایەن ئەمریكا و ئێرانەوە، چونكە ئەوكەسایتیە بۆ تەنیا جارێكیش ناتوانێبڵێن نا...؟؟؟؟!!. لەبەر ئەوەی "نا" تەنیا و تەنیا لەلای سەرۆك بارزانی و پارتی هەبووە و هەیە، چونكە خودان هێزی ئیرادەی تەندروستە.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.