
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن
ڕووداو و گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌ركه‌وت له‌به‌ره‌نجامی گه‌رمه هێزدا فۆرموله بوو، تاك جه‌مسه‌ری ئه‌مریكا له‌بڕیاری سیاسی‌دا، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌و جیهانه پان و پۆڕه‌ی هه‌زاران (ته‌ن) ئێسك و هه‌زارن (لیتر) خوێنی بۆ ئازادی به‌خشیوه، بێشك به‌ره‌نجامی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی و ئیمكانیه‌ته ئابورییهكهیهتی، ئاخر ئابوری له‌دیدی ماركسیهكانیشدا فاكته‌ری وێنا كردنی فكر و فه‌لسه‌فه و سیاسه‌ت بووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ماركس بیردۆزه فكرییه‌كه‌ی له‌سه‌ر زێده‌بایی مانهفیست كرد و، هانی هه‌زاران چهپگهریدا كه له پێناوی یه‌كگرتنی كرێكارانی جیهاندا ملیان بخه‌نه ئه‌ڵقه چه‌وره‌كه‌ی سێداره‌وه، وه‌لێ پێش ئه‌وه‌ی كرێكارانی وڵاتێك یه‌كبگرن شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا ڕۆلی كرێكاری نه‌فی كرد، ئه‌وه نییه یابانییه‌كان به (تایمهرێكی) ئۆتۆماتیكی ئه‌و گه‌وره كارخانه‌یه وه‌گه‌ڕده‌خه‌ن، كه‌شوێنی كاری هه‌زاران كرێكار بوو، خۆ ڕه‌نگه پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا له‌داهاتووی مرۆیی‌دا ته‌كانێكی هێنده گه‌وره بهسكان و فۆتۆكۆپی بدات، فشه‌ی به‌گه‌شه‌ی سروشتی كۆمه‌ڵگه بێت، هه‌روه‌ك چۆن له ئێستادا توانیویه‌تی ڕێگه له‌زیادبوونی وه‌چه بگرێت، به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی چڕی دانیشتوانی زۆره.
توركیا وڵاتێكی گه‌وره و گرنگی ناوچه‌كه‌یه، جگه له‌وه‌ی دووه‌م هێزی ناتۆیه و، له ململانێ و مانۆڕه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كەدا حزوری هه‌یه، ئه‌وا له‌ئاستی گه‌ل و كۆمه‌ڵگه‌ش جارێك ته‌عبیر لهمۆدیرنیزه بوونێكی ئه‌وروپی ده‌كات و، جارێكی تریش ئیسلامیزه بوونی خۆی وه‌ك مۆدێلیكی میانڕه‌وی مه‌قبولی ڕۆژهه‌ڵاتی نومایش ده‌كات، له‌وه‌ش زیاتر ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر وشكانی وه‌ك میراتگری ئوممه‌ی ئیسلامی خۆی بهداكۆكیكاری قه‌زیه‌ی فه‌له‌ستین ده‌زانێ و، كه‌چی له‌قوڵایی ده‌ریادا و، له‌وشوێنه‌ی كه‌شتی گه‌لی ئازادی سوتێنرا، ده‌ست ده‌خاته ناوده‌ستی ئیسرائیل و گازی سروشتی ده‌رده‌هێنن، ئه‌م ئیزدواجیه‌ته سیاسیه‌ی توركیا كه ئاكه‌په و ئاردۆگان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، بووه به‌چاوگی هێزی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له‌سه‌ر كه‌لاكی ئیمپراتۆریه‌ته مێژوییه‌كه‌ی عوسمانی به‌ره‌و سه‌دساڵه‌ی كۆماری بوونی ده‌چێت، خۆ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی گۆڕانی سیستمه سیاسیهكهشیدا، ئه‌گه‌ر ئاردۆگانی باوكه گه‌وره‌یان تووشی غروری په‌لاماری فراوانخوازی و پاوانخوازی نه‌بێت، ئه‌وا به‌تاكید توركیای داهاتوو له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه به‌هێزتر ده‌بێت .
خۆ ئه‌گه‌ر به‌لۆژیكی (عه‌ینی و زه‌ینی) و له‌دوای گوزه‌رێك به‌دوو په‌ره‌گرافی سه‌ره‌وه‌دا، هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بكه‌ین و ئاوڕێك له (قه‌ندیل) بده‌ینه‌وه و، له‌دوای ڕێزگرتن له ئیراده‌ی مقاوه‌مه‌ت و كورد بوون له (بایك) فكره‌كان بپرسین، ئایا له (قهندیلیزه) كردنی خه‌باتی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان له‌باكور چیان چنیوه‌ته‌وه و یان چی ده‌چننه‌وه. ئاخر توركه‌كان لهئیزدواجیهتی سیاسی نێوان مه‌زهه‌بی و عه‌لمانیدا، توركیایه‌كی به‌هێزیان بیناكردووه، به‌ڵام (پێكهكه) و ڕابه‌رانی له ئیزدواجیهتگهرایی مه‌زهه‌بی و چه‌پدا خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسیدا ڕاگرتووه. بۆیه باشتر وایه ئه‌م هێزه‌ی كه تائیستا به‌هۆی سۆزی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه چه‌پڵه‌ی كوردبونیان بۆ لێده‌درێت، له (ئه‌نته‌رناسیونالی) شاخه‌وه، بۆ (ئه‌ی ڕه‌قیبی) خه‌باتی مه‌ده‌نیانه عه‌قڵ و په‌نجه نه‌رم بكه‌ن و، له‌پارله‌مانی داهاتوودا لانی كه‌م هاوكاری (هاده‌په) بن و، چیتر قاچ له‌سه‌ر سه‌هۆڵی قه‌ندیلی ئه‌و دروشمه ئێكسپایهرانه گیر نه‌كه‌ن، كهدهوترا (سه‌ربه‌ستی له لوله‌ی تفه‌نگه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت)، چونكه یه‌كێك له‌گه‌وره گرفته‌كانی به‌رده‌م خه‌باتی كورد لهباكوردا ناڕۆشنی سیاسه‌تی چه‌كدارانه‌ی (په‌كه‌كه) یه له‌لایه‌ك و، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و گرفتانه‌ن كه چه‌كی شانی (په‌كه‌كه) بۆ هێزه كوردییه سیاسی و یاساییه‌كانی ناوپارلهمانی توركیای دروست ده‌كات. بۆیه گرنگه په‌كه‌كه ڕێز له‌ئیراده‌ی ده‌نگده‌رانی باكور و سیاده‌ی باشوری كوردستان بگرێت و، له‌شاخه‌وه بۆشار دابه‌زێت و، له‌خه‌باتی بزنه ڕێی قه‌ندیله‌وه، بگوازیته‌وه ناو هۆڵی پارله‌مان و، درێژه به‌خه‌باتی مه‌ده‌نیانه بدات، هه‌تا لانی كه‌م له‌داهاتوودا ده‌نگی ئه‌و ملیۆنان كورده‌ش مسۆگه‌ر بكه‌ن كه تا ئێستا ده‌نگ به ئاك پارتی ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌و ده‌نگه كوردییانه‌ی لهباكوردا به‌فیڕۆ ده‌چن، به‌هۆی مه‌زاجی توندی په‌كه‌كه و، غیابیهوهیه له‌و گۆڕه‌پانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی كه به‌خوێنی ڕۆڵه‌كانیان ماشێنی خه‌باتی په‌كه‌كه وه‌گه‌ڕ ده‌خه‌ن.