کانونی دووەم 28, 2022

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

 

حەمەسەعید حەسەن

مەرگی ئێمیل سیۆران (1911 - 1995) چەند ساڵێکی خایاند، یەکەمین نیشانەی مەرگـــی ئەوەبوو، ڕۆژێکیان نەیزانی چۆن لەناو شـــارەوە بۆ ماڵەوە بگەڕێتەوە. لـــەوە بـــەدواوە، هێدی هێدی یادگە لە دەســـت دەدات، تـــا وای لێ دێت خۆی ناناســـێتەوە. جارێکیان ڕێبوارێک لێی دەپرسێت: تۆ ئێمیل سیۆرانیت؟ دەڵێت: ئەو بووم، ئیدی نیشانەکانی خڵەفان لێی دیاری دەدات و دەکەوێتە نەخۆشخانە. ئەوێک کە یەکێک بوو لە نووســـەرە هەرە چاکەکانی ســـەردەمی خۆی، وای لێ هات ناوی شـــتە گرنگەکانیشـــی بۆ نەدەگوترا. سیۆران کە خواوەندی ڕەشبینی بوو، هەر لە سەرەتای لاوێتییەوە، هەبوون بە شێتیان دەزانی، بەڵام خەڵکانێکی تر، دەیانگوت: لاوێکی نابەرپرسە، بەڵام مەترسیی لەسەر کەس نییە. کە یەکەم کتێبـــی برد بۆ چـــاپ، کرێکاری چاپخانە کە پیاوێکـــی لەخواترس بوو، نەیوێرا
دەست لە کتێبەکەی بدات، چونکە پێی وابوو تژییە لە کوفر.
ئێمیل سیۆران کە فەیلەسووفێکی فەرەنسایییە، لە ڕۆمانیا لە دایک بووە، بیست کتێبێکی هەیە، هەرچەندە فەرەنســـایی زمانـــی دایکی نەبووە، بەڵام یەکێکە لە باشـــترینەکانی ئەوانەی بە فەرەنسایی نووســـیویانە. شێوازی نووسینی سەیر و سەرنجراکێشـــە، پەرتوبڵاوە و هیچ پرۆگرامێکی بۆ خۆی دانەناوە. ســـیۆران زۆر جار لەگەڵ خۆیدا دەکەوێتە ناکۆکییەوە، بەڵام ئەوە نیگەرانی ناکات، ئاخر پێی وایە نووســـین ئەوە نییە، نووســـەر پێداگری لەســـەر بۆچوونی خۆی بکات و لە
هەوڵی قایلکردنی خوێنەرانیدا بێت.
کە ســـیۆران بیرمەندێکی بـــێ کارنامەیە، ئەمە بەو مانایـــە نایەت، هارمۆنیا لە ئیشـــەکانیدا نییە، بەڵکوو شێوازە بێوێنەکەی و جۆری بیرکردنەوەی کە تایبەتن بـــە خۆی، وایان کردووە، نووســـینەکانی ناســـنامەیەکی جیاوازیان هەبێت و بە ئاسانی بناسرێنەوە. لە ســـیۆران وایە، نووسەر بۆ ئەوە نانووسێت، تێکستێکی نوێ دابهێنێت، بە مەبەستی ئیشکردن لەسەر خۆی دەنووسێت، بۆ ئەوەی دوای کارەساتێک خۆی کۆ بکاتەوە، لە خەمۆکی دەربازی ببێت، لەگەڵ نەخۆشییەکدا خۆی بگونجێنێت، یان شـــیوەن بۆ هاوڕێیەکی لەدەســـتچووی بکات. دەیگوت: نووســـەر بۆیە دەنووسێت تا تووشی شێتی نەبێت، بۆ ئەوەی نە خۆی بکوژێت،
نە کەسێکی دیکە.
ســـیوران دەڵێت: (ئەگەر نەبوومایە بە نووسەر، هیچ دوور نەبوو، ببم بە بکوژ، نووسین لای من ژیانە. کرۆکی بوونی ئینسان، نائومێدییەکی بێ کۆتایییە، بەهۆی نووسینەوە، بەرگەی ئەو نائومێدییە دەگرم، ئەگەرنا دەمرم، نووسین دواخستنی خۆکوشـــتنە.) 19٣4 تەمەنی بیســـت و سێ ســـاڵ دەبێت، بەدەم خەوزڕانێکی ترســـناکەوە، بە چەند هەفتەیەک، کتێبێک دەنووسێت، ناوی لێ دەنێت، لەسەر لوتکەی نائومێدییەوە. ســـیۆران کە لە ئەنجامی نائومێدییەوە، تووشی خەوزڕان دەبوو، نووســـین بە هانایەوە دەهات. (نائومێدی نەبووایە، نەمدەتوانی بنووسم، بەر لە نووسین گوێ بۆ گۆرانییە خەمگینەکانی قەرەجەکانی هەنگاریا ڕادەدێرم.)
سیۆران وا دەڵێت. (*) قمم یأس إمیل سیوران، ترجمە: محمد الناجی

© 2017 Hawler