کانونی دووەم 21, 2018

هەڵبژاردن تاكە رێگایە بۆ چارەسەری دۆخی كوردستان

وەیسی سەعید وەیسی

 

وابریارە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوو سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكوومەت لەگەل كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی كۆببنەوە سەبارەت بەدانانی بەرنامەیەك بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكان لە هەرێمی كوردستان كە بەمەش دەرگایەك بەرووی خەڵكی كوردستان دەكرێتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان. كەماوەی چەند مانگێكە رەوشێكی نەخوازراو دروست بووە كە كۆمەلە كێشە و گرفتی بەدوای خۆی داهێناوە كە بەدڵنیایەوە هەموو ئەمانە وای كرد ورتر هەوڵی چارەسەركردنیان بدرێت بۆیە گەرانەوە بۆ رای گەل و ئەنجامدانی هەڵبژاردن چاكترین بژاردەیە بۆ زامنكردنی ئایندەیەكی خۆش تر و چارەسەركردنی كێشەكان كە دەنگ دان تەنیا بریتی نیە لە پەنجە خستنە سەر مرەكەب وكاغەز دانانە ناو سندوق، بەڵكو شێوازێكی تازەیە بۆ ئەنجامدانی كێبركێكی سەردەمیانەو كۆتایی هێنان بە كێشە و ململانییەكان كە گرنگە و ئەركی هەموو لایەكە لە ئاست هەستیاری ئەم قۆناغە هەستیار و چارەنووسازەیە دابن و هەوڵی سەرخستن و زەمینە سازی بۆ هەڵبژاردنەكان بدەن، بە بیانووی نا لەبارەی دۆخەكە هەوڵی لەمبەر دروست كردن و دواخستنی نەدەن راستە هەرێمی كوردستان دووچاری قەیران و دۆخێكی نەخوازراو بووەتەوە، بەڵام ئایە دەكرێت دەستە وەسان بووەستین؟ بەڵكو پێویستە بەگەرم و گوڕییەوە بەرەو پیری ئەم پرۆسەیەوە بچین كە تەنیا هەڵبژاردن دەتوانێ دۆخی كوردستان بگۆرێت و كێشەكان یەكلابكاتەوە و چارەسەر بكات، چاك لە یادمانە لە ساڵی (1992) لەگەڵ ئەوەی كوردستان لە رەوشێكی زۆر خراپ دابوو لە هەموو بوارەكاندا و دەزگای رەسمی ومەدەنی هیچ ئەزموونێكی هەڵبژادنیش نەبوو بەڵام تواندرا سەركەوتوانە یەكەمین پرۆسەی هەڵبژاردن بەرێوەبچێ، كە گەلی كوردستان بۆ یەكەم جار بووە خاوەن دامەزراوەی شەرعی كە بەدڵنیایەوە قۆناغی ئێستامان زۆر جیاوازترە لەگەڵ ئەوكات، بەڵام یەكدەنگی و هاوكاری هەموو لایەنەكانی پێویستە تا لەم رێگایەوە گەلی كوردستان رای خۆی دەرببرێت و نوێنەری راستەقینەی خۆی دیاری بكات، تا ئەم دۆخەی ئێستای كوردستان تێ پەڕین و هەوڵی چاكتركردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان بدرێت.....خوای گەورە هاوكاری هەموولایەكمان بێت .

© 2017 News247 All Rights Reserved. Designed By Tripples

Please publish modules in offcanvas position.