تشرینی یەکەم 20, 2020


زانا جاف

 

سێ ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر یادێکدا کە تیایدا تەواوی پێکهاتەکانی کوردستان بە هەموو دەنگ و ڕەنگێکەوە بڕیاری خۆیاندا و دەنگی ئازادیان هەڵبڕی هەر لەو ڕۆژە دابوو کە سەرۆک بارزانی فەرمووی و بەڵێنەکەی بەجێ گەیاند من ئەو کەسە نیم کە خۆم شەرمەزاری خودا و میللەتی خۆم بکەم ،لە گەڕانەوە بۆ مێژوو وە لەو یادە مەزنەدا پێم خۆش بوو وەک هاونیشتیمانیەکی ئەم وڵاتە ئەوە بەبیر هەموو لایەک بهێنمەوە کە پارتی پێشەنگی بەرجەستەکردنی ئەم ڕووداوە مێژووییە بووە بە هاوکاری و پاڵپشتی چەند پارت و کەسایەتیەکی خەم خۆری ئەم نیشتیمانە ،دوو پاتی ئەوە بکەمە وە (٢٥ی٩) هەنگاوێکی مەزن بوو نەدەکرا نەنرایە.

 

دەبوو لە فەرامۆشکردنی داواکاری خەڵکی شەرەفمەندی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم سەرکردایەتی کورد بەتایبەتی سەرۆک بارزانی دەخستە بەردەم بەرپرسیارییەتیەکی گەورە و مێژوویی هەر بۆیە سەرۆک باشترینی هەڵبژارد و ڕابەرایەتی گەورەترین کەرنەڤاڵی کرد ئەویش کەرنەڤاڵی هەڵبڕینی دەنگی ئازادی بوو.


ڕاستە لێرە و لەوێ هەندێک دەنگی نەشاز دەبیسترێت بۆ بەکەم گرتنی ئەم یادە بەڵام نە رەوایی ئازادی و نە هەڵوێستەکانی جەنابی سەرۆک کەم دەکەنەوە هەر بۆیە لەو بروایە دام کەمێژوو شاهێدی هەڵوێستی مەردانە و لە هەمان کاتدا دەنگە نەشازەکان دەبێت.

© 2017 Hawler