ئاب 11, 2020

سیاسه‌تی نوێ یان به‌كلتوركردنی وابه‌سته‌گی وهه‌راج...

ئامانج عه‌بدوڵڵا سور

 

گواستنه‌وه‌ی چه‌قی ململانێ یان تاودان به‌باڵباڵێن...

رۆژانی رابردوو یه‌كێتی به‌لاغێكی بڵاوكرده‌وه،‌ زمانی نێۆكۆی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ جیاله‌وه‌ی خۆگیفكردنه‌وه‌یه‌كی ئینفیعالیه‌ هاوكات به‌تۆخی ئه‌وه‌به‌یان ده‌كه‌ن كه‌گوایه‌ سیاسه‌تی نوێ په‌یڕەو ده‌كه‌ن وچه‌قی ململانێ ده‌گوازنه‌وه‌ هه‌ولێر !ئه‌گه‌رچی به‌لای كه‌سمانه‌وه‌ سه‌یر نییه كه‌یه‌كێتی چه‌ندین ساڵه‌ ئه‌وسیاسه‌ته‌ په‌یڕەوی لێده‌كات كه‌له‌ده‌ستكه‌وتدا شه‌ریكه‌وله‌نه‌هامه‌تیدا ته‌ریكه‌ خۆئه‌وه‌ش تازه‌ نییه‌ كه‌ په‌یروی له‌ وابه‌سته‌گی ده‌كات وهه‌رله‌رۆژه‌ شومه‌كه‌ی شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ به‌ئاشكرا ئولفه‌تگرتنی به‌هه‌راجه‌وه‌ خستۆته‌ روو.
هه‌ڵبه‌ت به‌شێك له‌م سه‌ركردایه‌تیه‌ تازه‌كیه‌ی یه‌كێتی به‌وئاقاره‌دا ده‌رۆن كه‌ كوردوته‌نی سه‌ری گه‌وره‌یان بۆده‌میان ئه‌به‌ن من له‌م وتاره‌دا دوورونزیك به‌لای زمانی زبردا نارۆم لێ به‌لاغه‌كانی رابردووی خۆیان ئه‌وه‌ پشت راستده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك له‌رۆژانی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا به‌شێكی كاریگه‌رله‌سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ سه‌رانی په‌یروی ئه‌م به‌لاغه‌ نوێیه‌یان به‌كالفام وكه‌تنكه‌ر ناوزه‌ند كرد ئه‌وه‌بۆیه‌ دوا راگه‌یه‌نراوی ئه‌م باڵه‌ ناوزه‌ند به‌كاڵفامه‌ جگه‌ له‌زمانی خۆشەته‌كدان له‌پاشكۆبه‌ندی وداكۆكی له‌ پاشكۆبه‌ندی هیچی دیكه‌ی لێ ناخوێنرێته‌وه‌.
راگه‌یانراوه‌ نوێیه‌كه‌ هێڵی چه‌پ و راست به‌سه‌ر رابردوی خۆیاندا ده‌هێنێت هه‌رئه‌مه‌ش وته‌یه‌كی هه‌مزه‌تۆڤمان بیرئه‌خاته‌وه‌ ئه‌وه‌ی تفه‌نگ به‌رابردوویه‌وه‌ بنێ ئاینده‌ تۆپی پێوه‌ده‌نێت،یه‌كێتی له‌دوا بڵاوكراوه‌یدا هێڵی چه‌پ وراستی به‌سه‌ر پێشوتری خۆیدا هیناوه.
سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتی مه‌له‌كردنه‌ له‌گۆمی ته‌ڵخدا خۆبه‌دۆنكیشۆد كردویه‌كه‌ سه‌ره‌نجامه‌كه‌ی چنینه‌وه‌ی شكسته‌ ئه‌ی ئه‌وه‌نیه گوتاری سیاسی خاڵی خاڵیه‌ ‌له‌ره‌گه‌زه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ئاخر باسكردنی سه‌ربه‌خۆیی لای یه‌كێتی تابۆیه‌!یه‌كێتی له‌م مه‌تره‌حه‌یدا كه‌باڵی كاڵفام وخۆسه‌پێن دیزاینی كردوه‌ وبه‌رله‌هه‌موان كه‌سانی تێكۆشه‌ری ناوحزبه‌كه‌یان پێی نیگه‌رانن ئه‌ودۆخه‌یه‌ كه‌ بروای به‌شكۆمه‌ندی نیشتمان نییه‌ وبه‌ناوهێنانی ئاڵای كوردستان هه‌راسان ئه‌بێت به‌یادكردنه‌وه‌ی نیشتمان نیگه‌ران.
یه‌كێتی له‌م سیاسه‌تی نوییه‌یدا پشت به‌دیواری شڵۆقه‌وه‌ ده‌گرێت به‌چری باڵباڵێن له‌نێودا زه‌قبوه‌ته‌وه‌ هه‌لبه‌ت كه‌باس له‌چه‌قی ململانیش ده‌كات بێ سێ ودوو مه‌به‌ستی له‌گواستنه‌وه‌ی ره‌وتی باڵباڵینه‌ وهیچی تر!
باسكردن له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ رێك ساتیرێكه‌ وخودی سه‌رانی كاڵفام پاڵه‌وانی ساتیره‌كه‌ن ئاخر ئه‌وه‌ی یه‌ك رۆژ هاتبێته‌ سلێمانی دركی به‌وه‌كردوه‌ كه‌ئه‌م شاره‌ چۆن گیرۆده‌بووه‌وبه‌ده‌م ئازاری فه‌شه‌لی ئیداری یه‌كیتیه‌وه‌ ده‌ناڵینێ .
ره‌وایه‌ بپرسین نیازیان به‌هه‌ولێر چیه‌ ؟بڵێی ته‌مایان به‌وه‌بێت وێنای پر له‌قه‌ساوه‌ت ونیگه‌رانیه‌كانی سلێمانی بۆئه‌وێ بگوازنه‌وه‌ هه‌رله‌تیرۆركردنی خانه‌واده‌یه‌كی میدیایی ودوایش دیزه‌به‌ده‌رخۆن كردنی تاده‌گاته‌ بلاوكردنه‌وه‌ی تۆقاندن وفۆبیا وخۆفه‌رزكردن وسه‌رانه‌ وه‌رگرتن وبێ سیستمی وپاشاگه‌ردانی به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك باره‌گی سپی له‌وشاره‌دا ده‌درێته‌ به‌رده‌سترێژی گوله‌.دیاره‌ چاویان به‌وهه‌مووگه‌شه‌سه‌ندنه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵنایه‌ت بۆیه‌ گه‌ره‌كیانه‌ چه‌قی باڵ باڵێن بگوزانه‌وه‌ بۆهه‌ولێر كه‌بۆیان ناچێته‌سه‌ر.
دیروكی سیاسی كورد ئه‌وه‌ی ساغكردۆته‌وه‌ كه‌ نمایشی ماسولكه‌ و سنگده‌رپه‌ڕاندن و هاش و هوش هیچی لێ شین نابێت شارێگای په‌یره‌وی له‌سیاسه‌ت په‌ناگرتنه‌ به‌ره‌هه‌ندی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ نه‌ك زمانی هه‌ره‌شه‌وپشتكردنه‌ نیشتمان وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌به‌لاغه‌ نوییه‌كه‌ی یه‌كێتی به‌دیقه‌ته‌وه‌ دركی پێده‌كرێت.
ئاخر له‌دواین راگه‌یه‌نراوی یه‌كێتی جگه‌له‌ پشتكردنه‌ نیشتمان وره‌تكردنه‌وه‌ی چاكسازی هیچی تربه‌دی ناكرێت.

© 2017 Hawler