ئاب 12, 2020

هەموو کوردستان، مەیدانی خاکفرۆشان نییە!


کاوە میران
هاوسەرۆکی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، لاهوور جەنگی، لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێری پایتەختی شکۆمەندیی کوردستان،کۆمەڵێ کادری تۆراوی پەککەوتە و هیچ لەباراندانەبووی یەکێتیی کۆ کردەوە، بە هەڵەشەو ئینفیعالێکی هێستریائاسا، دەیویست حەماسەتیان گەرم کاتەوە و خۆشی لە نزیک پارتی نمایش بکات، سا بەڵکو بەرپرسێکی پارتی مەرحەبایەکی بکات، بەڵام پارتی ئەم کاڵفامەی دووچاری نەخۆشیی دەروونی کردووە و، لە سەر ئاستی ئەندام ڕێکخراوێکیش ئامادە نییە بیبینێ، بۆیە چەند مانگە لە سلێمانی گۆشەگیر کراو، دوای ئەوەی لە ڕێی یوئێن و هەندێ کونسوڵگەریی وڵاتانی بیانی و یەکگرتووی ئیسلامی و گۆڕان شەفاعەتی بۆ کرا كە سەردانێکی کۆشکی خیانەت بکات، جڵەوی بەردا و کەوتە هەڵەشە و درۆ و چەواشەکاری... هەولێر شاری شکۆمەندی و سەربڵندییە، نەفرەت لە خائین و خاکفرۆشان دەکات، ئەوانەی لە ساڵی ٦٦ شەست و شەشەوە، فرچکیان بە جاشێتییەوە گرتووە، هەولێر بێبەرییە لێیان و، نابێتە
مەیدانی خۆفرۆشان!
هەولێر باوەشی بۆ هەموو نیشتمانپەروەر و خاكپارێز و نەتەوەخوازێك ئاوەڵا بووە و ئاوەڵا دەبێت و بۆ هاتنە نێو باوەشی هەولێر چ پێویست بە هاتوهەرا ناكات، ئەوەندەت ڕووت لە ڕووگەی نیشتمان بێ.

© 2017 Hawler