حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

هه‌نگاوبه‌ئاراسته‌ی ره‌هه‌ندی نیشتمانی ...


گواستنه‌وه‌ له‌قۆناغی راگوزه‌ره‌وه‌ به‌ره‌وستراتیژ په‌رۆشی ده‌سته‌بژیری سیاسی وشیاره‌ كه‌له‌دوای راپه‌رینه‌وه‌ تائه‌مرۆشی له‌سه‌ربێت خواستی بێ چه‌ندوچونیه‌تی هه‌ربۆئه‌وه‌ی وه‌رچه‌رخانێكی نوێ به‌هه‌موو قورسایی خۆیه‌وه‌ بهێنێته‌ كایه‌وه‌.
هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ پرۆسه‌ی یه‌كبونی نیشتمانی به‌رپای ده‌كات ئه‌وده‌مه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گوتارێكیدا جه‌خت له‌ته‌حریمی شه‌ری براكوژی ده‌كات وبه‌وپه‌ری روونی رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بۆهه‌تاهه‌تایه‌ شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆ به‌رۆكمان ناگرێته‌وه‌ ئه‌م گوتاره‌ سه‌ره‌تایه‌كی نوێیه‌ پابه‌ستی پێكه‌وه‌ هه‌ڵكردنمان ده‌كات.
ئه‌وده‌مه‌ی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی په‌رۆشی یه‌كریزیه‌ وخواستی له‌سه‌ر كۆده‌نگی نیشتمانی ساغ ده‌كاته‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ لێره‌وله‌وێ هه‌ڵپه‌ی خۆپه‌رستانه‌ی كه‌سانگه‌لێك بۆئه‌وه‌یه‌ ئه‌م پرۆژه‌ ستراتیژیه‌ له‌به‌ین به‌رن وقۆناغه‌ كه‌ بگه‌رێننه‌وه‌ بۆچوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م وبارگه‌ی ستراتیژ له‌تاكتیكدا سفربكه‌نه‌وه‌.
كه‌سانێكی ده‌سترۆیشتوی خۆبه‌هاوپه‌یمانكردوو شكلی شه‌ریكی له‌رزۆكیان ‌ ئه‌وه‌بۆیه‌له‌ده‌ستكه‌وتی حكومه‌تدا ده‌بنه‌ شه‌ریك وله‌نه‌هامه‌تیه‌كانیشدا پارتی به‌ته‌نیا جیده‌هێڵن ئه‌م دێره‌ له‌وه‌ده‌رچووه‌ گریمانه‌ هه‌لبگرێت وهاونیشتمانیانیش ئه‌م بابه‌ته‌ لایان بووه‌ به‌یه‌قین چونكه‌ به‌ئاشكرا دركی پێده‌كه‌ن به‌كرده‌نی رۆژانه‌ له‌گه‌ڵی ده‌ژین.
ئیستا دۆخه‌كه‌ له‌نیوان رووبه‌رووبونه‌وه‌ی شه‌ریكی له‌رزۆك وپێكگونجاندنه‌وه‌ به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ جۆرێك له‌لێكترازان درك پێده‌كرێت باش به‌وه‌یه‌ ئه‌مه‌ كه‌متر له‌ودیوی حه‌مرین ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌م گوزارشته‌ ئه‌ونوینه‌رانه‌ ناگرێته‌وه‌ كه‌شمشێریان دژی میله‌تی خۆیان له‌وبه‌غدایه‌ هه‌ڵكیشاوه‌وته‌بایی به‌برینی قوتی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه‌ ئه‌كه‌ن.
له‌وه‌ها دۆخێكدا جارێكی دیكه‌ نێچیرڤان بارزانی نه‌خشی یه‌كبون ده‌خاته‌وه‌ سه‌رمێزی گفتوگۆی ناوخۆوئه‌وراستیه‌ به‌ئیسپات ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ده‌كرێت فه‌زای سیاسی چه‌شنی ئه‌تمۆسفیربێت وبه‌وهه‌موو جیاوازیه‌شه‌وه‌ ته‌بابین له‌نێوكۆی ستراتیژێكی نیشتمانی ونه‌ته‌وه‌یی ئه‌م هه‌نگاوه‌ جیاله‌وه‌ی ئارامی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌سته‌به‌رده‌كات هاوكات جارێكی ترده‌بێته‌وه‌ سه‌یوانێكی فراوان بۆئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شه‌ریكی له‌رزۆكیشه‌وه‌ بگه‌رێنه‌وه‌ نێۆقۆناغی ستراتیژومیانه‌یه‌كی تری یه‌كریزی ده‌خه‌مڵێنێت.
ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نیه‌ ودواجاریش نابێت سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی ته‌می نائومێدی ولێكترازان ده‌روێنێته‌وه‌ هه‌روه‌ك له‌وپه‌ری پروپاگه‌نده‌ی نه‌سازی پرله‌واته‌واته‌ی دووئیداره‌یدا به‌روونی رایگه‌یاند دووئیداره‌یی واته‌ سفر ئیداره‌ به‌واتای گه‌رانه‌وه‌ بۆخاڵی سفرئه‌م گوزارشته‌ زه‌نگێكی ئاگاداركردنه‌وه‌بوو به‌زوویی كۆتایی به‌و واته‌ واته‌ هێنا.
ئه‌وه‌راستیه‌كی چه‌سپاوه‌ كه‌ سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان، به‌پرنیسپی نه‌گۆری نیشتمانی وروانینی ستراتیژیه‌وه‌ هه‌نگاوده‌نێت هه‌روه‌ك له‌پاش راپه‌رین به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م وله‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا خاڵ ده‌خاته‌ سه‌رپیت وپرسی ئاینده‌ ده‌خاته‌ روو ئه‌وده‌مه‌ی رایده‌گه‌یه‌نێت (هیوادارم بتوانین نیشانی دنیا بدەین كە ئێمە میللەتێكین دەتوانین خۆمان بەڕێوەببەین و چارەنووسمان دیاری بكەین) ئه‌وه‌ی له‌ئێستادا به‌دی ده‌كرێت درێژه‌پێدانه‌ به‌وپرۆسه‌یه‌ كه‌ له‌19 ساڵی رابردوودا جه‌ختی له‌سه‌ركردۆته‌وه‌وده‌ستگرتنه‌ به‌ستراتیژه‌وه‌ له‌پێناوگه‌یشتن به‌مافی سروشتی گه‌لی كوردستان كه‌خۆی له‌سه‌ربه‌خۆییدا ده‌بینێته‌وه‌.

© 2017 Hawler