حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

محه‌مه‌د حه‌كیم داوا ده‌كا ئه‌وانه‌ی ڕێفراندۆمیان كرد بدرێنه‌ دادگا


کارزان کەمال

 


كه‌سانێك سه‌ری‌ زمان و بنی زمانیان چاكسازی و سه‌روه‌ری یاسایه‌ كه‌چی كه‌ ده‌گاته‌ خۆیان به‌ هێڵی سووری ده‌زانن . محه‌مه‌د حه‌كیم نموونه‌یه‌كه‌ له‌وانه‌ ، ئه‌و له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر هه‌ڵده‌داتێ ، به‌و مانایه‌ی نابێ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا ، بۆ محه‌مه‌د حه‌كیم گرینگ نییه‌ سۆران چه‌واشه‌كاری یا ته‌شهیر بكا بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی تێدا بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك به‌ڵگه‌ باسیان ده‌كا بیداته‌ دادگا .
كه‌س هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ سۆران عومه‌ر نه‌كردووه‌ ، سۆران سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش مافێكی ڕه‌وای هه‌مووانه‌ ، كه‌چی محه‌مه‌د حه‌كیم له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه‌ی دادگا داوا ده‌كا ئه‌وانه‌ی ڕیفراندۆمیان كرد بدرێنه‌ دادگا ، له‌ كاتێكدا خۆی یه‌كێ بوو له‌ پاڵپشتیكه‌رانی ڕێفراندۆم ، حه‌كیم به‌وه‌نده‌ش ناوه‌ستێ و ده‌ڵێ ( زۆر جار ئه‌خلاقی كورده‌واری وا بووه‌ له‌ كاتی گرفت و نسكۆی گشتیدا گرفتی شه‌خسی له‌ یاد كردووه‌ ) كه‌ ئه‌مه‌ش له‌ خۆیدا دان نانه‌ به‌وه‌ی سۆران چه‌واشه‌كاری كردووه‌ ، ئه‌گینا كه‌ ئه‌مه‌ ده‌ڵێ هه‌ر له‌و كاته‌ش ڕه‌وایی به‌ سۆران عومه‌ر ده‌دا له‌ كاتی گرفت و كێشه‌ی گشتیدا جنێو بدا و چه‌واشه‌كاری بكا ، دیاره‌ بۆ ئه‌مه‌ لای محه‌مه‌د حه‌كیم ئه‌خلاقی كورده‌واری ڕێگه‌ی پێ داوه‌ ..
بانێك و دوو هه‌وا ..
پاشان چی بووه‌ ؟ په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی بوختان و ته‌شهیر سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه‌ و دادگا داوای ده‌كا .

© 2017 Hawler