ئایار 30, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

 


بەختیار ھەمەوەندی

من پزیشک نیم بەڵام لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە بە مێوانێکی ناوەخت و نەویستراوی هەموو مالێک بە پێی توانا هەموومان هێندەی پزیشکێک چاودێری ئەم مێوانە دەکەین بگرە هەندێکیشمان تاکو ئاستی پزیشکێک خەریکە پر زانیاری دەبین، ئەوەش بەچاودێریکردنی دواین پێشهاتەکانە لەجیهاندا و لەڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە بەڵام ئەوەی بیرمان چۆتەوە لێی بێئاگاین ژیانی پزیشکانە کە هەر بەراستی گرینگترین خاڵە کە هیچ یەکێکمان بیرمان لێنەکردۆتەوە و نەمان زانیوە کە کەس بە ئەرتەقای بەشێک لە پزیشکان بە کردارێکی لە ناو رووداوەکاندا گوزەرناکەن و هیچ یەکێکمان وەک پزیشکەکان لە هێلی پێشوەی رووبەرووبوونەوەدانین لەگەڵ فایرۆسەک ، ئەمەش دەچێتە خانەی گیان فیدای و قوربانیدان لەپێناو هاونیشتیمانیان، هەندێ کات دەکرێ بەو قوربانیدانە بوترێ فیداکاری ( پیرۆز) بەڵام نەك لە بێ هیوا بوون لە ژیان ئەو فیداکاریە ئەنجامدەدەن بەڵکو بۆ گەرانەوەی هیوا بۆ هەزاران رووح و گیان،

کە کۆرۆنا خەریکە درەوی رووحی مرۆڤەکان دەکات لە بەرامبەریشدا
رەنگبێ خەڵکانێکی بێ ویژدان هەبن بیانەوێ لە گرینگی ئەو گیان فیدایە کەم بکەنەوە پاساوی ئەرک و یان پارە بهێنەوەو بڵێن ئیتر ئەرکە دەبێ ئەنجام بدرێت یان پارە لە بەرامبەر خزمەت وەردەگرن بێئاگان لەوەی ئایا لە ژیاندا ھیچ شتێک ھەیە لە رووح شیرین تر بێ تاکو لە پێناوی رووح فیداکەن، چونکە ئەوەی من لەو فایرۆسە زانیومە پزیشك یان کەسی دیکە ناناسێ تاکو خاترجەمی بێت بەڵکو ھەمووان لە بەردەم مەترسیدان پزیشکەکان بەژمارە یەک چونکە وەک لە سەرتا ئاماژەم پێدا ئەوان بەکردار لەناو ئەوشەرەدان لەهێڵی پێشەوەی ڕوبەڕو بوونەوەن، بۆیەدەبێت لە نزاکانمان بێ بەشیان نەکەین لە سوپاسگوزاریەکانمان بێ قەدەریان نەکەین وەرن با ھەمووان پێکەوە بە (فیداکاران) ناویان ببەین و باسیان بکەین لە پای گیان فیداییان ، ئەو رێزەش بە پابەندبوونمان بە خۆپارێزێ بەرجەستە دەبێ
چونکە چەندە پابەند بین بەرێنمایەکانیان ئەوەندە ئەو سەروەتە نیشتیمانیە دەپارێزین.

© 2017 Hawler