ئەیلول 19, 2018

كوردستان و سه‌نگی مه‌حه‌كی حزبه‌كان

فارس نه‌ورۆڵی

 

ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ك زاكیره‌ی هاوكاری ناكات بۆ ئه‌وه‌ی په‌ند له‌میژو وه‌ربگرێت پێده‌چێت ته‌نها ئێمه‌ی كورد بین. ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ شه‌رمه‌زارییه‌كانی مێژوو چیمان به‌یه‌ك كردوه‌، ئه‌وه‌نده‌ ده‌لێم ئه‌و زیانه‌ی له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ حزبه‌كان له‌كوردستانیان داوه‌ له‌روی فكری وسیاسی وئابورییه‌وه‌ زیاتر له‌وه‌ی دوژمن نه‌بێت كه‌مترنیه‌. له‌میژودا هه‌میشه‌ كورد ڕوداوی نه‌خولقاندوه‌ ته‌نها سودی له‌ روداو بینیوه‌، ته‌نها كورد
له‌ پرۆسه‌ی ڕیفراندۆمدا توانیویه‌تی روداو بخولقینێت به‌داخه‌وه‌ ئه‌ویش به‌و ده‌رده‌چوو چۆن چوو لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌رناكه‌م مه‌به‌ستمه‌ ئه‌وه‌بلیم دوای ڕیفراندۆم دوژمنانی كوردو هه‌ندێ گه‌مژه‌ی ناوخۆ ده‌یانه‌وێ به‌ خه‌لكی بسه‌لمێنن كه‌ ناسیۆنالیستی كوردی ته‌واوبوه‌، شكستی خواردوه‌ ئه‌مه‌ تاوانێكی گه‌وره‌یه‌ به‌رامبه‌ر نه‌وه‌كانی ئاینده‌و گه‌لی كوردستان وده‌بیت ڕوبه‌ڕوی ببینه‌وه‌. ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌بلیم ناوچه‌كه‌ به‌قۆناغێكی هه‌ستیار دا گوزه‌رده‌كات وكه‌م له‌ ئێمه‌ پێشبینی روداوه‌كان ده‌كات بۆیه‌ ده‌بیت بۆ روداوه‌كان خۆمان ئاماده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌ ویش به‌داخستنی دۆسیه‌ی جیاوازییه‌كانمان هه‌رچه‌نده‌ جیاوازییه‌كان ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كانه‌ نه‌ك خه‌لكی هه‌ژارو هاوڵاتیان پێشم وابێت به‌ درێژایی میژوی كوردو ڕژێمه‌ یه‌ك له‌ دوای یه‌كه‌كانی عێراق یه‌ كه‌م جاره‌ كورد هینده‌ داوای گفتوگۆ بكات و رژێم ره‌دی كاته‌وه‌ ئه‌مه‌ش له‌خاڵی لاوازی كورد خۆیه‌وه‌ سه‌ر چاوه‌ ده‌گرێت كه‌ ناته‌بایی حزبه‌كانه‌ ناته‌باییه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی وگیرفانی حزب نه‌ك میلله‌ت راسته‌ عه‌بادی وده‌سته‌و دایه‌ره‌كه‌ سه‌ركه‌وتنیكی كاتییان به‌ده‌سهیناوه‌ له‌ئه‌نجامی پیلانێك وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌زایر به‌ڵام دلنیام چۆن ئه‌وانه‌ی له‌ پیلانی جه‌زایر به‌ شداربون بونه‌ نابوتی میژو پیلانه‌ كه‌ی دژی ڕیفراندۆ هه‌ مان چاره‌ نوسیان ده‌بێت چونكه‌ ئێمه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كی مه‌زلومین له‌جیهانی ئیسلامیدا زولممان لیده‌كرێت ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بیكه‌ین ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ سه‌دساله‌ قوربانی بۆ كوردستانی بون ده‌ده‌ین به‌لام ئێستا پێشبركێی هه‌ندێ حزب بۆ چونه‌ به‌ غداد به‌ بێ حساب كردن بۆ حكومه‌تی كوردستان سه‌ره‌ڕای كه‌م وكورییه‌ زۆرو زه‌به‌نده‌كانی حكومه‌ت ناكاته‌ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ بچینه‌ پاڵ به‌غدا تایبه‌تی ئێستا عێراق به‌ره‌وهه‌ڵبژاردن ده‌چێت نابێت هیچ حزبیك بیه‌وێ له‌گه‌ل حزبه‌ عێراقییه‌كان ئیئتیلاف بكات له‌كۆده‌نگی كوردستانی ده‌رچیت ده‌بیت حزبه‌كانی كوردستانی به‌لیستیك بچنه‌ هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌گه‌ر بریاره‌ كوردستانی بن هه‌رحزبێك یاخود چه‌ند حزبێك به‌جیا ئه‌م كاره‌بكه‌ن ئه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ قولاییه‌كی كوردستانییه‌وه‌ ده‌به‌نه‌وه‌ بۆ قوڵاییه‌كی عه‌ره‌بی وعێراقی ئه‌مه‌ هه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌ی میژوییه‌ وزیاده‌رۆیم نه‌كردبێت ده‌چێته‌ خانه‌ی خیانه‌ت بۆیه‌ داوام له‌كۆی حزبه‌كانه‌ له‌ناو هه‌ریم چیده‌كه‌ن ئاساییه‌ به‌لام یاسایی بێت نه‌ك بچنه‌ ئیئتلافی عراقی ده‌بێت جیاوازییه‌كان نه‌به‌نه‌ قولابی عێراقی پێویستیشه‌ رۆشنبیران و ریكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی فشار دروست كه‌ن كه‌ كوردستانی نه‌كه‌نه‌وه‌ به‌به‌شیك له‌عه‌ره‌بی عیراقی هه‌مومان ڕه‌خنه‌ی جدیمان هه‌یه‌ به‌لام له‌ ناوخۆمان با كاریك نه‌كه‌ین به‌ته‌واوی ببینه‌ مه‌خسه‌ره‌ی عه‌ره‌ب و شیعه‌وسوننه‌ پیویسته‌ ئه‌و شیعره‌ی سه‌عدی بكه‌ینه‌ دروشم كه‌ ده‌لێ "له‌گه‌ڵ دۆستا نه‌رمی وله‌گه‌ل دوژمن هه‌ڵكردن" ده‌بێت پارتی ویه‌كێتی ڕۆلی خۆیان ببینن وله‌گه‌ل كۆی حزبه‌كان له‌مباره‌وه‌ قسه‌بكه‌ن نابێت قولایی كوردستانی به‌رینه‌وه‌ قولای عه‌ره‌بی وعێراقی ئه‌مه‌ گه‌مژه‌یی و نێرجسییه‌تی سیاسی و هیچیتر. تكام وایه‌ له‌حزبه‌كان ئه‌م كاره‌ نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ ده‌ردی خۆیان ده‌رمان ده‌كات ونه‌ برینی كورد سارێژ ده‌كات به‌لكو برینه‌كان قولتر ده‌كاته‌وه‌و قوره‌كه‌ خه‌ستر چونكه‌ ئه‌مه‌ سه‌نگی مه‌حه‌كی هه‌لوێسته‌ له‌م قۆناغه‌دا.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.