ئاب 04, 2020

پشکۆ نەجمەدین

 

ئەزموونی نووسین
7
مارکیز دەیگێڕێتەوە:
لە خەیاڵدا، نووسەر دکارێت "گەڵای توو"ی ئەقڵانییەت لابدات، بەڵام کاتێک ئەوە داهێنێنانێکی دروست و بەرچاوە، کە نەکەوێتە نێو فەوزا و نائەقڵانییەتێکی گشتگرەوە!
بەڵێ خەیاڵ.. بەڵام خەیاڵدانیش شوێنێکە بۆ بەرجەستەکردنی واقیع! لە دەستپێک و کۆتاییشدا، ئەوە تەنیا واقیعە کە سەرچاوە بەڕێژەوەکەی هونەرە! خەیاڵ و هەر لافلێدان و فریودانێکی ڕواڵەتی، لەسەر شێوازی "واڵت دیزنی"، بێ ئەوەی لەسەر مەکۆی واقیع شانی دادابێت، دزێوترین کارێکە کە نووسەر ئەنجامی بدات!
ئێستاش بیرم دێ، ساتێ ویستم کتێبێکی کۆچیرۆکی منداڵان بنووسم، وەک نموونە، چیرۆکی "زەریای زەمەنی ونبوو"م نارد بۆ "بلینیۆ میندۆزا"، ئەویش بە ڕاشکاویی خۆیەوە، گوتی: هیچ سەرنجی ڕانەکێشانم! تۆ ناتوانیت بە خەیاڵ شتێک دروست بکەیت. ئەمە بۆ من، وەڵامێکی جەرگبڕ بوو. ئاخر منداڵان گرنگیی بە خەیاڵی ڕووت نادەن، بەڵام توانستی خەیاڵدانیان پێ گرنگە! جیاوازیی نێوان ئەم دوو حاڵەتەش، ڕێک وەک جیاوازیی نێوان مرۆڤ و بووکەشووشەیەکە کە بێ ئەوەی دەم هەڵێنێ، قسان دەکات!
ئەرێ من بێ لە کافکا، لە کێی دیکەوە، پیشەی نووسین فێربووم؟
ڕەنگە بێژم ئارنست هەمینگوای! ئەگەر چی من، ئەو بە نووسەر و ڕۆماننووسێکی گەورە نابینم، بەڵام چیرۆکنووسێکی پلەیەکە!
بۆچوونێکی بەهاداری هیمنگوای لەمەڕ چیرۆک، مۆچیارییەکە پشتگوێ ناخرێت، کە دەبێژێت: چیرۆک ڕێک وەکوو شاخەسەهۆڵێکی سەرئاوکەوتووە، کە پێویستە لەسەر شتێک بوەستێت و لە شوێنێکەوە هەڵبگیردرێت کە نابینرێت! واتە کونجکۆڵکردن و لێخوردبوونەوەی هەموو ئەو کەرەستانەی کە نووسەر کۆی کردوونەتەوە و ڕاستەوخۆ لە چنینی چیرۆکەکەیدا بەکاری نەبردوون! بەڵێ. مرۆڤ دەتوانێت لە هەمینگواوە زۆر شت فێر ببێت.
من کە عاشقی سینەمام، لەویشەوە شتگەلێک فێر بووم.. وێنەی بزواوەکان فێرێان کردم کە چۆن لە گۆشەی کامێراوە، لە کەس و شوێنەکان بڕوانم و چۆن لە ڕۆمانەکانمدا، وێنەیان بگرم و بیانجووڵێنم!
لە ڕۆمانی "کۆلۆنێل کەسێکی نییە نامەی بۆ بنووسێت"دا، کەسەکان بە جۆرێک دەجووڵێن و هەڵسەکەوت دەکەن، ڕێک وەک ئەوەی کامێرایان بەشوێنەوە بێت. ئێستا کە من جارێکی تر، ئەو کتێبە دەخوێنمەوە، ڕێک کامێراکە دەبینم! من ئێستا تێی دەگەم کە دەستپێکرن و جێکەوتن لە ئەدەبدا، وەک ئەوە نییە کە لە فیلمەکاندا هەن.

© 2017 Hawler