شوبات 23, 2020

پەری محەمەد

 

ئایندەی ھەموو وڵاتێک پەیوەستە بە وزەی گەنجەوە، ئەویش بەوەی ھەر گەنج و خەون و خولیایەکی هەیە و هەوڵدەدات تێیدا پێشکەوێت. تا لە ئایندەدا ژیانی بۆ مسۆگەر بکات لێرە جیاوازتر لە دنیای دەرەوە گەنج بە کۆمەڵێک بابەتی بێ ئەنجام سەرقاڵ کراوە کە ھەنگاوێک لە ژیانی ناگۆرێت. بەڵکو، ھەموو ڕۆژەکانی وەک یەکە و جیاواز نییە گەنجی ئێستای کوردستان، زیاتر گرنگی بەچەند بابەتێک دەدەن کە پێویست نییە لە گرنگترین بابەتیش کە لە ئێستادا تەواوی کوردستانی گرتۆتەوە دۆخی سیاسییە، ڕێژەیەکی بەرچاوی گەنج زۆرینەی کاتەکانیان باس لە بارودۆخی سیاسی دەکەن، بە گشتیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. بۆ نمونە؛ هەر یەک لە ئێمە ڕۆژانە کاتێک هەژمارە تایبەتییەکەی دەکاتەوە لە ماڵپەڕی فەیسبووک، زۆرترین بڵاوکراوەکان لەسەر دۆخی سیاسییە! وەک ئەوەی ژیان تەنیا بریتی بێت لە سیاسەت، یاخود کاتێک چەند هاوڕێیەک کۆدەبنەوە گەرمترین بابەتی کۆبوونەوەکانیان باسکردنی ڕەوشی سیاسییە. لەکاتێکدا زۆرێک لەو گەنجانە چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ و چ بە ناڕاستەوخۆ بێت پەیوەندییان بە کاری سیاسییەوە نییە و، هەر یەکێک لەوانە ڕەنگە بەهرەی زۆر باش و جوانیان هەبێت، کە کۆمەڵگەی ئێمە پێویستی پێیە. بۆیە پێویست ناکات هەموو کاتەکانت بە ڕوونکردنەوە و شڕۆڤه‌ و پێناسەکردنی دۆخەکان تەرخان بکەیت، گەنج واتە ئامانج، هیوا، سەرکەوتن. بیر لە خەونەکانت بکەرەوە و هەنگاوبنێ بۆ هێنانە دییان. ژیان کورتە بەو شێوەیە بژی کە پێویستە، ڕێگە مەدە ڕووداوەکان کاریگەرییان لەسەر ڕەفتار و بیرکردنەوەت بکات. لە ئێستادا زۆرترین وزەت هەیە، بۆیە سوود وەرگرە و فێرببە و بەردەوام زانیاری کۆبکەرەوە، زیاتر بخوێنەرەوە تاکو ببیتە کەسێکی كارزان و لێزان و شارەزا و به‌رهه‌مهێن، چێژ لە شتە بچوکەکان و جوانه‌كان بۆ كار و داهێنان ببینە.
زیرەکیت نیشان بدە، بە ئەنجامدانی سەرکێشی و بڕوات بەخۆت هەبێت لە هەموو دۆخێکدا.

© 2017 Hawler