حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

ئاسایبوونەوە یان باشبوونەوەی پەیوەندیەكان

ئاری زێندینی

 پەیوەندی وململانێیەكانی خەڵكی كوردستان لە گەڵ حكومەت یەك بەدوایەكەكانی عێڕاق وپەیوەندی سەركردایەتی سیاسی كوردو حكومەتی هەرێمی كوردستان لە گەڵ بەغدا هەتاكو ئێستا پەیوەندیەكی باش نەبووەو ئاساییش نەبووە،روون و ئاشكرایە كە لەم سالانە روویان داوە لە كۆنەوەش هەروابووە،حكومەتی عێڕاق جێی متمانەی خەڵكی كوردستان و سەركردایەتی كورد نەبووە مافەكانی پێ ڕەوا نەبینیوە پەیوەندیەكان هەردەم گرژی و ئاڵۆزی تێكەوتووە بەكرداری شەڕی لەگەڵ كردووە خەڵكی كوردستانی كووشتووە ئەنفال و دەربەدەری كردووە،قۆناغی ئێستا پەیوەندیەكانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێڕاق قۆناغێكی هەستیاروگرژە وە لە ڕابردووش هەروابووە هەرچەند سەركردایەتی كورد بەشێوەی ئاشتیانەودۆستانە هەڵسووكەوتی كردووە لەگەڵ پرسەكان بە تایبەت لە دوایی رووخانی رژێمی پێشووبی عێڕاق پشتیوان و هاوشان بووە لەگەڵ حكومەتی عێڕاق بۆ بنیاتنانەوەی عێڕاق وەك دوو دۆست وهاوبەش و جیران بەشداری پڕۆسەی سیاسی عێڕاق جێبەجێكردنی مافە دەستووریەكان بۆ عێڕاقیەكان وپێكهاتە جیاجیاكانی عێڕاق بە تایبەت مافە دەستووریەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی عێڕاقێكی یەكگرتووی فیدڕالی. حكومەتی عێڕاق هەروەكو حكومەتەكانی پێشووتر نیەت و مەبەستی ئەوەی نیە دەستوور جێبەجێبكات و حوكمی زۆرینەودەسەڵاتی مەركەزی رەها دەسەپێنێ ئەمەش پێچەوانەی دەستوورویاسایی فیدڕالیە،یەكەمین پێشێلكاریەكان بڕینی قوتی خەڵكی لە (مووچە وبودجە) دەستپێكرد دواتر بەكارهێنانی هێز بۆ ناوچە جێناكۆكەكان و شاری كەركوك داگیركردنی، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە نەیتوانی و نەیزانی بابەت وپرسەكان بەپێی دەستوورودانووستان چارەسەر بكات بۆیە پەیوەندیەكان هەردەم گرژوئالۆزە بەڵام دواتر لە ئێستادا ئاسایبوونەتەوە بەڵام باش نەبوونەتەوە!، باشبوونەوەی پەیوەندیەكان واتە سیاسەتێكی روونتری حكومەتی عێڕاق بەرامبەر مافەكانی كورد جیاوازتر لە حكومەتەكانی پێشووتری عێڕاق، پرسی كوردوكێشەی كورد لە عێڕاق تەنیا (مووچە و بودجە) نیە بەڵكو پرسێكی مەزنتروپیرۆزترە ئەویش پرسی سەربەخۆیی ومافە نەتەوەیەكانە! خەڵكی هەرێمی كوردستان بێجگەلە مافی دەستووری مافی سەربەخۆیی و ڕزگاری ومافی نەتەوەیی هەیە كە ئەمە مافێكی سروشتی میللەتی كوردە، هەرێمی كوردستان لە دوولایەنەوە مافی پێشێلكراوە لەلایەن حكومەتی عێڕاق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە چەند وڵاتێكی زلهێزن سنوورێكی جوگرافی دەستكردی دروستكردووە خاكی كوردستانی لكاندووە بە عێڕاقێكی درووستكراو لە بەر بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئەم مافە بۆ میللەتی كورد فەرامۆشكراوە هەرچی حكومەتی عێڕاقیشە لەبەر كێشە و ململانێی كەسی وتائیفی وئەقڵیەتی تەسك مافەكانی كورد بە ڕەوا نابینن دەستوورویاسا جێبە جێناكرێت بەرەبەرە بۆ ئەوە دەچێت (مەڕجەعیەت) باڵا دەست بێت و لە سەروویی یاساوەبێت (مەڕجەعیەت) بڕیاڕ لە سەر پرسەكان بدات.دواجار حكومەتی عێڕاق دەیەوێت ئەو كێشانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیەتی لە (مووچە و بودجە) بچووكی بكاتەوە خەڵكی كوردستانی پێ خەریكبكات كێشە بنەڕەتیەكان لەبیر خەڵكی كوردستان بباتەوە،بۆیە لە ئەنجامی ئەم هەڵسووكەوتانەی حكومەتی عێڕاق پەیوەندیەكان هەردەم گرژووئالِۆزن گەر جاربەجار ئاسایبونەتەوە بەڵام قەت باش نەبوون چونكە باشبوونەوەی پەیوەندیەكان واتە جێبەجێكردنی مافە دەستووری وداننان مافە نەتەوەیەكانی میللەتی كورد نەك ئاسایبوونەوەی (مووچە وبودجە)، بەڵێ ئاسایبووبوونەوەی پەیوەندیەكان دەسپێكی قۆناغێكی نوێیە بۆ خەباتێكی سیاسی و مەدەنی ودەستووری وبەڵام پێویستی بە باشبوونەوەی پەیوەندیەكان هەیە لەم چوارچێوەیەدا! ئێمەی میللەتی كوردیش دەبێت پاشەكشێ و مل كەچی داواكاریەكانی وبڕیاڕەكانی حكومەتی عێڕاق نەبین لە خەباتی مەدەنی و خەباتی سیاسی بۆ مافە دەستووری ونەتەوەیەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام بین،لە داهاتووشدا سەربەخۆیی ئابووری وسەربەخۆیی كارگێڕی و سەربەخۆیی سیاسی زیاتر بەدەسبهێنین پاڵپشت وپشتیوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بین لە پرسە چارەنووس سازەكان.

© 2017 Hawler