حوزەیران 01, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال گه‌مه‌ی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌

قائید میرۆ مزوری

رۆژی هه‌ینی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ بڕیاری دا، هه‌موو هێزه‌كانی گرێدای به‌خۆی له‌ شنگال بكێشێته‌وه‌، كشانه‌ی هێزه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌م كاته‌دا په‌رده‌ی له‌سه‌ر زۆر پرسیار لادا كه‌ پێشتر وه‌ڵامیان نه‌بو، له‌ ساڵی 2014 په‌كه‌كه‌ بوشایی ئه‌منی به‌هۆی هێرشی تیرۆرستانی داعش به‌ده‌رفه‌تزانی تا بنكه‌ و باره‌گای خۆی له‌ ده‌ڤه‌ری شنگال جێگیر بكات و به‌شێكی له‌ ئێزدیه‌كانی بۆخۆی كه‌سب بكات، به‌ڵام دواتر دوای چه‌ندین داوای هه‌رێمی كوردستان و ئیداره‌ی شنگال و پارێزگای نه‌ینه‌وا په‌كه‌كه‌ سوربو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نیه‌ هێزه‌كانی له‌ شنگال بكشێنێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدابو ئه‌ركی په‌كه‌كه‌ له‌و سنوره‌ كۆتایی هاتبو زیاتر مانه‌وه‌ی هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له‌ ئاواره‌ ئێزدیه‌كان و گه‌یشتنی هاوكاری مرۆڤی بو له‌لایه‌ن وڵاتانی كۆمه‌ك به‌خش و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان.
مانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ زیاتر سیناریۆیه‌كی دروستكراوبو له‌لایه‌ن به‌غدا و به‌شێك له‌ وڵاتانی ناوچه‌كه‌، چونكه‌ بۆ به‌كارهێنانیان له‌دژی هه‌رێمی كوردستان به‌غداو په‌كه‌كه‌ ده‌ستیان تێكه‌لكردوو به‌ ئاشكرا هاوكاری ماددی له‌به‌غداوه‌ ده‌گه‌یشته‌ ئه‌و هێزانه‌ی سه‌ربه‌ په‌كه‌كه‌ن له‌ شنگال، به‌ڵام به‌رپرسانی په‌كه‌كه‌ هه‌میشه‌ نكۆلیان له‌وه‌ده‌كرد هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان له‌گه‌ل حكوومه‌تی عێراق هه‌بێت، تا كار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی دواجار په‌كه‌كه‌ له‌گه‌ل به‌غدا بگاته‌ رێكه‌وتن كه‌ تا ئێستا دیارنیه‌ نێوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه‌ چیه‌، ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت له‌م قۆناغه‌دا په‌كه‌كه‌ بڕیاری دا خۆی بكێشێته‌وه‌ له‌ شنگال، پێویسته‌ كورد به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكاری و بڕیارانه‌بێت كه‌ ناوچه‌كه‌ی گرتووته‌وه‌ .
پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه‌ چه‌ندین جار هه‌رێمی كوردستان داوای كشانه‌وه‌ی له‌په‌كه‌كه‌ كرد بۆچی ئاماده‌نه‌بو خۆی بكێشێته‌وه‌ هه‌رچی نه‌بێت له‌به‌ر خاتری ئه‌وه‌ی زیان به‌ ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان نه‌گات و نه‌بێته‌ ئاسته‌نگ هه‌مبه‌ر ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی وه‌ك شنگال كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ره‌وشی تایبه‌تی هه‌یه‌، هێشتا له‌ڕووی ده‌ستووریه‌وه‌ ناوچه‌ی كێشه‌ له‌سه‌ره‌ و پێویستی به‌ تێپه‌ڕاندنی قۆناغی یاسایی هه‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی، كه‌چی په‌كه‌كه‌ چووه‌ ژێر باری حكوومه‌تی به‌غدا، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست لێی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیایه‌، ئه‌وه‌ پێشتریش و له‌ ساڵانی رابردوو ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه‌ بۆ به‌ ئامانج گرتنی په‌كه‌كه‌ له‌ شنگال و چه‌ند جارێكیش بنكه‌ و باره‌گایان كراوه‌ته‌ ئامانج، پێموایه‌ بڕیاره‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ شنگال زیاتر سیناریۆیه‌ له‌نێوانی په‌كه‌كه‌ و به‌غدا له‌هه‌مان كاتدا له‌نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌، ئه‌گه‌ر كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ گه‌مه‌یه‌كی سیاسی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌ نیه‌، ئه‌ی قه‌ندیل و سیده‌كان و ئامێدیش خاكی ده‌وڵه‌تی عێراق نین، ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ له‌سه‌ر په‌كه‌كه‌ هه‌بو له‌ شنگال له‌ قه‌ندیل ئه‌گه‌ر زیاتری نه‌بێت كه‌مترنیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گومان ده‌كرێت یاریه‌كی دیكه‌ به‌ڕێوه‌بێت و مه‌به‌ست و مه‌رامی دیكه‌ هه‌بێت له‌ كشانه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌.

 

© 2017 Hawler