حوزەیران 02, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

کورد بە عەبدایەتی ڕانەهاتووە پیرۆزی نەسڕوڵا بێت!

هاودەنگ فارووق

 

هەرێمی کوردستان، نە هەرێمێكی دەستەوستانە و نە هەرێمێكی سپڵە و بێئەمەک و پێنەزانە، هەر بۆیە نە چاكەی ئەو كەسانەی بیر دەچێتەوە كە لە رۆژە تاڵ و ڕەشەكاندا بەهانایەوە هاتوون و نە خراپەی ئەو كەسانەیش كە رۆژانێك خراپەیان لەگەڵ كردووە. سەرکردایەتی سیاسی كوردستان لە شەڕی داعشدا، باسی هەموو ئەو لایەنانەی کردوە کە هاوکاریی کوردستانیان کردوە، بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشەوە، بەڵام ئەوەی لە مەیدانی بەرەی پێشەوی شەڕی داعش بووە و کوردستانی پاراستووە و خوێنی لەبەر ڕۆیشتووە، خەلافەتی داعشی تێک شکاند، پێشمەرگەی کورستان بووە، لە هێزی پێشمەرگەشدا سەرکردایەتیی مەیدانیی شەڕەکە سەرۆک بارزانی بووە، هەموو نوێنەرانی وڵاتان و شاندەباڵاکانی جیهان وهاوپەیمانانیش کە هاتوونەتە عێراق و کوردستان، ستایشی پێشمەرگە و گەلی کوردستان و سەرۆک بارزانییان کردووە.
بۆیە ئەگەر کەسێک هاتووە هاریکاریی کوردستانی کردووە، ئەوە مانای ئەوە نییە، کورد ببێتە عەبدی ئەو کەس و لایەنانە، کورد نابێتە عەبدی هیچ کەسێک، نۆکەرایەتی لە فەرهەنگی کورددا نییە، ئەوە نەسروڵڵای حزبوڵایە بۆتە عەبدی جەنەڕاڵ و ئاغاکانی و نایشارێتەوە ئەگەر لە لایەن هێزێکی ئیقلیمیەوە بەخێو نەکرێت، خۆی ومیلیشیاکەی هەرەس دێنن! هەر بۆیەش، ئەوەی بە شیری كۆیلەیەتی گۆش كرابێ و فرچكی گرتبێ، عیزەتی نەفسی خەڵكی بەلاوە سەیرە و تەنانەت پێی كوفریشە.!
ئەگەر کورد عەبدایەتیی کردبا، هەزار جار دەستی ماچ دەکرا، بۆیە کورد دۆست ودراوسێی خاوەن بەرژەوەندی هاوبەشی هەیە، بەڵام تابعی کەس نییە، گوێلەمستی، ئیشی نەسروڵڵایە.
کورد سەد ساڵە شەڕ بۆ ئازادی دەکات و، وجوودی خۆی سەلماندووە، سەرۆک مەسعود بارزانیش زۆر لەوە مەزنترە، کە کەسێکی وەک نەسروڵڵا بتوانێ، زەڕەیەک لەکەداری بکات، ئەم قسە هەرزەو سوک وچروکانەشی، گەلی کورد لە شەڕی دژی تێرۆریزمدا سارد ناکاتەوەو سوورتری دەکات.
‎کوردستان وڵاتێکە خاوەنی دۆزی ڕەوای خۆیەتی، دوور و نێزیک پەیوەندیی بە کەسێکی وەک حەسەن نەسڕوڵاوە نییە، ئەو بۆخۆی بۆتە بەڵایەکی گەورە بە سەر وڵاتەکەی و یاساو سەروەریی خستۆتە ژێر پێیەوە.
سەیرە! کەسێک کەجورئەتی نییە لە کولانەی تیرۆری ژێرزەمینەكانەوە بێتە دەرەوە، تەنیا قسەی بێ سەروبەر حەوالە دەکات،بی موناسەبە بە کورد هەڵدەشاخێ، نازانین چ ئیشێکی بە کوردستانە، کەسێک کە ڕەمزی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی بێت، تۆمەتبار بێت بە کوشتنی هەزاران کەسی سیڤیل لە لوبنان وسورییە، بە ئەجێندای شەڕانگێزیی و وێرانکردنی وڵاتی خۆی و ناوچەکە مینڕێژکرابێت.. کردەوەی تیرۆریستی بێ سنووری کردبێت ، دەبێ چی لە گەلێکی ئازادیخوازی بێ دەوڵەتی وەکو کورد بوێت!؟

© 2017 Hawler