ئایار 30, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

سەباح شێخانی

دوای سەدەیەك خەبات و تێكۆشان و قوربانیدان، پێویستە لەم بارودۆخە هەستیارە ناوماڵی خۆمان ڕێكخەینەوە، دەبێت هەموو تاكێكی كورد هۆشیارانە بیركاتەوە رێگە نەدات ئەجندای دەرەكی دەسكەوتەكانمان لەناو ببەن.
كورد تاكە نەتەوەیە لەسەر ڕووی ئەم جیهانە كە تا ئەمڕۆ بە داوا و مافە ڕەواكانی نەگەیشتووە، سەرجەم شۆڕشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان سەركوت و لەناوبردراون، بەڵام كوردە وەك نەتەوەیەكی زیندوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەرگیز كۆڵی نەداوە، جوامێر و میرخاسانە هەوڵیداوە، بۆ دەستەبەركردنی مافە ڕەواكانی هەمیشە لە مەیدانی خەبات جەنگاوە.
بە درێژایی‮ ‬زیاتر لە‮ ‬100 ساڵی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاریخوازیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان، لە عێراق هیچ جۆرە گفتوگۆ و رێكەوتنێك كاری پێ ناكرێت، ئەوەتا دواجار دەستووری عێراقیش جێبەجێ نەكرا و پشتگوێ خرا، ئەوان لە بەغداوە گاڵتەیان بە نەتەوەیەكی قوربانیدەری گەورەی وەكو كورد دێت و تەنانەت مافی ژیانیشمان پێنادەن، لەوانەیە هەمووان بپرسن، بێدەنگی سەركردایەتی كورد بۆ لەو كاتەدا، لە وەڵامدا دەمەوێ ئاماژە بەوە بكەم كە بێ دەنگی جەنابی سەرۆك لە بێ دەسەڵاتی و لاوازی نییە، بەڵام با كەمێكی دیكەیش چاوەڕوان بین، وا خەریكە كارتەكانی حكوومەتی شیعە و شەخسی عەبادی تەواو دەبن، ئینجا ئەوكات كارتەكانی جەنابی سەرۆك دەبینن.
لە ئێستادا هەرێمەكەمان باشترین پەناگەیە بۆ هەموو پارچەكانی دیكەی كوردستان، دڵنیاشبن سەردەكەوین، هەرگیز دڕكوداڵی ناحەزان، ناتوانێت ببێتە ڕێگر و بەربەست لەبەردەم هەنگاوەكانی كورد، ڕێگەیەكی دوور و درێژمان بڕیوە و كەممان ماوە.
ئەو خەونەی سەدەیەكە گەلی كورد چاوەڕوانیەتی، هەر ئەوە دێتەدی.

© 2017 Hawler