حوزەیران 23, 2018

ڕێبین ڕەحیم

٭ڕۆژگارێک کە دەست دەبرێت بۆ نوسینەوەی مێژووی ئێستا، دڵنیام ئەمە ناونیشانی بەشێک لەو مێژووە دەبێت کە بۆ ئەم سەرۆک کۆمارەی ئێستا دەنوسرێتەوە
دوای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق و بەشێوە دیموکراسیە تەوافوقیەی بڕیاری لەسەردرا پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بەپشکی کورد دانراو تەسبیت کرا.
٭ئەم چەسپاندنی پۆستی سەرۆک کۆمارە بۆ کورد شەڕێکی زۆری ویست و کورد لەماوەی دوای پرۆسە زۆر جار تووشی ڕکابەری و جەنگی لێسەندنەوەی ئەم پۆستە بوە، بەڵام تەسلیژی نەکردوە، خولی دوەمی تاڵەبانی هەموو سوننە بەو دەوڵەتانەشەوە کە سەپۆرتیان دەکردن پێداگریان کرد بۆ لێسەندنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار لەکورد، ئەمریکا چەندین جار هەوڵی فشاری کرد، بەڵام سەرۆک بارزانی نەیهێشت ئەم پۆستە تەسلیم بکرێتەوە و هەر ڕۆژە و لایەک داوای بکات.
بارزانی بۆخۆی بە تاڵەبانی ووتبو تۆ شەڕی پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ من جێبهێڵە و خۆتی لێ مەکە بەخاوەن هەرواش بوو، سەرەنجام گوشارەکان نەیانتوانی کۆڵ بە سەرۆک بارزانی بدەن و ئەم پۆستەی لای کورد هێشتەوە تا ئێستا.
ڕەنگە بڵێن جاخۆ ئەم پۆستە ئەو گرنگییەی نیە، کە بۆچی ئەو جەنگەی لەسەر کراوە وەڵامەکەی ئاسانە:
* لەبەر ئەوەی وەک پشکی نەتەوەی کورد دانرابوو تەسلیمکردنی و وەرگرتنی پۆستی دیکە وایدەکرد هەر ڕۆژە و داخوازێکی دیکە لەکورد بکەن و بەجۆرێک دەستی لەهەمووشت دەربکەن.
* لەبەر ئەوەی حاڵەتێکی سیمبولیکی هەیە ئەم پۆستە
* لەبەرئەوەی ئیستیحقاقی نەتەوەیی ئێمەیە، بۆیە سەرۆک بارزانی ئەم پۆستەی تەسلیم نەکردەوە
٭ ئێستا ئەم سەرۆک کۆمارەی عێراق لەسەر هەمان ئەو پۆستەیە کە ئیستیحقاقی نەتەوەیی کوردە و بەدەنگی هەموان و بەنوێنەرایەتی کورد لەو مەکانەتەدایە.
٭ پۆستی سەرۆک کۆمار لەعێراقدا پۆستێکی زیاتر ڕەمزیە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک دەسەڵاتی هەیە کەبەپێی دەستور بۆی دیاری کراوە و لەنێوان دەسەڵاتەکانی عێراق و پێکهاتەکانیدا ڕۆڵی پارێزەری دەستوری دەبینێت، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەم سەرۆک کۆمارە خەوتووە لەماوەی چوارساڵی ڕابردوودا دەیان ماددەی دەستوری عێراق لەلایەن حکومەتی عێراقیەوە دژ بەکورد و بەسوننە پێشێلکراوە و تەعەدا لەسەر مافەکانی پێکهاتە غەیرە شیعیەکان هەبووە و نقەی لێوە نەهاتوە لەوانە:
1/ لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی عەبادی پێشێلی تەوافوقی دیموکراسی سیاسی کراو بەبێ ئامادەبونی کورد دەنگ لەسەر کابینەکە درا، ئەم سەرۆک کۆمارە وشەیەکی نەوت لەکاتێکدا بەپێی دەستور شەراکەتی نیشتیمانی چامنی مانەوە و پاراستنی یەکگرتوویی عێراقە.
2/ لەمانگی شوباتی ساڵی (2014)ەوە بەبڕیارێکی شەخسی و لەسەر داخوازی ئێران بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان بڕاوە و جۆرێکی دیکە ئەنفال و کیمیابارانی ئەم گەلە دەکرێت ئەم سەرۆک کۆمارە فزەی لێوەنەهات و نەیتوانی بەیاننامەیەک دەربکات و دوونیا لەم پێشلکارییە زەقە ئاگادار بکاتەوە دژایەتی ئەم سەرپێچیە دەستوریەبێت.
3/ لەساڵی (2005)بەشە بودجە و موچە و پێداویستی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بڕاوە ئەم سەرۆک کۆمارە نەیتوانی بچوکترین هەوڵێک بۆ هێزی پێشمەرگەی گوردستان بدات.
٤/سوننە نیشیانی عێراق لە چوار ساڵی ڕابردوو تەعەدای دونیایان لێکرا شەرەف و ناموسیان ئەتکرا لەخاکی خۆیان ئاوارەبوون شارەکانیان بوو بەوێرانە، ژمارەیەکی زۆریان کوژران ئەم سەرۆک کۆمارە فزەیەکی لێوە نەهات.
٥/لەجەنگی دژی داعش و لەو فشارە زۆرەی لەسەر کوردستان و پێشمەرگە هەبوو عەبادی ڕێگەی نەدەدا ئەو چەکانەی ووڵاتانی دونیا پێی داوین بگاتە دەستی پێشمەرگە ئەم سەرۆکە خەوتووە ووشەیەکی نەووت!!
٦/قەتڵ و عام و جینۆسایدی کوردانی ئێزیدی ڕوویدا دەیان هەزار ئێزیدی ئاوارەبوون هەزارانیان شەهید بوون هەزارانیان دەسبەسەرن تەنها یەک هەوڵی ئەم سەرۆکە خەوخۆشەمان نەبینی !
7/هێزەکانی حشدی شعبی بەتانکی ئەمبرازی ئەمریکی پەلاماری خوورماتوو و کەرکوکیاندا و جارێکی دیکە ئەنفالیان کردەوە کوردەکانی ئەم شارانە لەزێدی خۆیان ئاوارەبوون جینۆساید کران ماڵەکانیان سوتێنرا بەتانک و زیرپۆش چوون بەسەر جەستەی هاووڵاتیاندا دونیایان کرد بە خەرابستان ئەم پارێزەری دەستورەی عێراق خەبەری نەبوەیە!!
8/هەتا ئێستا وەزیرەکەی گۆڕان و کابینەکەی عەبادی ئاوارەکانی خورماتوو کەرکوکیان وەک ئاوارە هەژمار نەرکردوە و لەهەرچی مافی ژیان هەیە بێ بەشکراون ئەم پیاوە شۆڕشگێڕە هەوڵێکی نەبوو جهودێکی نەکرد!
9/ بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان لەسەدا حەڤدەوە کرا بەلەسەدا دوازدە ئەم پێشمەرگە دێرینە قسەیەکی بۆ ووتن نیە!!
10/ فرۆکەخانەکان و دەروازەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ بوونی هیچ بەهانەیەکی یاسایی داخراون و سزای تێکڕای هاووڵاتیانی ئەم هەرێمە دەدرێت بەدەستە جەمعی ئەم سەرۆک کۆمارە نڤستیە قسەیەک نەکرد و لەسەر ئێمە بەجواب نەهات!!
ئێستاو کە پۆستەکەی بەرەو کۆتایی دەچێت، شکور ئەم سەرۆکە خەوتووە وەخەبەرهات و وەڵامێکی بازاڕیانەی بۆ کوڕە شەهیدێک و گەنجێکی ئەم وڵاتە نوسیوە و موزایەدەی شۆڕشگێڕیمان لەسەر دەکات.
٭بۆیە ئیتر کاتی ئەوە هاتووە هەرچی ئەو لاموبالاتی و بێ دەنگی و بێ خەمیەی ئەم سەرۆکە نوستوە هەیە بیڵێین و بینوسینەوە تاچی دیکە هەرکەس و لایەنێک لەئایندە ئەم پۆستەی وەرگرتەوە لەئاست ئەو زوڵم ستەمەی کەعێراق بەرامبەر بەنەتەوەکەمان دەیکات بێدەنگ نەبێت و وەجواب بێت.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.