ئەیلول 29, 2020

ئەوانەی نیشتمان لە خۆیان بە بچووكتر دەزانن!

شێرزاد عەبدولڕەحمان

 

• ئێستاش لەگەڵدا بێ زۆر كەس هەیە نیشتمان لە خۆیان بە بچووكتر دەزانن، واتە باڵای نیشتمان نابینن، بەڵكو ڕۆحی نیشتمان بەلاوە دەنێن لە پێناو بارزكردنی خۆیان، واتە هەندێ كەس ئێستاش لە گەورەیی نیشتمان ناگەن.

• هەندێ كەس وا تێدەگەن ئەگەر ئەوان باڵادەست بوون، واتە پلەی بەرزیان هەبوو لە وەزیفەداری، واتە نیشتمان سەلامەتە، بەڵام ئەگەر ئەوانی تێدا نەبوو كەوابێ شتێك نیە بەناوی گەورەیی نیشتمان یان ئەو هەموو خۆشەویستی و فیداكارییەی لە پێناوی نیشتمان دەكاتە قوربانی بەرژەوەندی هەرە تایبەت.

• بە كوورتی ئەگەر بە ویژدانەوە بڕوانین دەبێ ئێمە خۆمان لە نیشتماندا ببینین، نەك نیشتمان بە بچووكی لە خۆماندا ببینین.

• ئەگەر نیشتمان نەبوو، ئێمەش هیچ بەهایەكمان نابێت كەوابێ هەقە وابیر بكەینەوە كە نیشتمان ڕۆحە گەورەكەیە، ئێمەش هەموومان بە قوربانی بین، ئەوەش بە قسە نابێت، بەڵكو بە كردەوە و قوربانی دەبێت، چونكە نیشتمان شایەنی ئەو قوربانیدانەیە.

• هەموو ئەوانە كاتێك دێنە دی كە نیشتمان ببێتە ڕەشماڵە گەورەكە دوور لە قسەی ڕووت، بەڵكو بە كردەوە بۆ سەرلەنوێ باڵاكردنی نیشتمان.

© 2017 Hawler