کانونی یەکەم 07, 2019

مایك پێنس: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌ولێرم

د.محه‌مه‌د خدرمه‌ولوود

 

به‌ر له‌وه‌ی ئێواره‌ی 23 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ربازگه‌ی عه‌ین و ئه‌سه‌د جێبێڵێ، به‌ته‌له‌فۆن بۆ چه‌ند خووله‌كێك له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاخاوتنیان ئه‌نجام داوه‌و پێیراگه‌یاندووه‌ سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كاو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربازانی له‌ هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌ .
تا ئێره‌، كه‌ هێشتا مایك پێنسئه‌و پیاوه‌ی جگه‌له‌وه‌ی جێگری سه‌رۆك تڕه‌مپه‌ سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاشی له‌ده‌سته‌،هه‌ر له‌سه‌ربازگه‌یئه‌ه‌ریكایه‌ له‌ رومادیه‌و هێشتا هه‌نگاوی نه‌ناوه‌ بۆ‌سه‌ركه‌وتن بۆناو فرۆكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی .
تا ئه‌و ساته‌ ئاماژه‌كان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنن كه‌وا سه‌رباری نا ئارامی و گرژی شه‌قام وخرۆشانیخۆپێشانده‌ران پێنس نایه‌وێت دواوێنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا له‌م دوا ساته‌دا ببێته‌ گرته‌ی كامیرای میدیاكاران وشرۆفه‌ی ئه‌م وئه‌و.
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رله‌خه‌ڵكی دیكه‌ وبه‌رله‌ شرۆڤه‌كارانی سیاسیی و به‌سیاسه‌تمه‌دارانی به‌غداوه‌ش له‌وراستیه‌ باشتر تێگه‌یشتوون وئاگادارن له‌وه‌ ی كه‌ چی له‌ به‌غدا ده‌گوزه‌رێت بۆیه‌ له سۆنگه‌ی ترس و نه‌وێران نییه‌ مایك پێنس ناچێته‌ به‌غدا .
گه‌ر مه‌به‌ست چوونه‌ به‌غداو دیدار بووایه‌، بۆ پیاوی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا و توانای له‌بن نه‌هاتووی ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر ئاسایی بوو له‌دووری وله‌ به‌رزی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له سه‌ر ‌شه‌قامی گڕگرتووی به‌غدا وه‌، هه‌ر له‌ ئاسمانی كه‌رخ و ره‌سافه‌وه‌، هه‌ر له‌ نێو فرۆكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌یدا بۆ چه‌ندین كاتژمێردیداری چوارقۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌دا ودواتریش به‌ ئه‌مانه‌ت و سه‌لامه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكاتییه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده‌وه‌ ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تییان له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا دا .
مایك پێنس وای نه‌كرد، له‌به‌رنامه‌شی دانه‌بوو وابێت، بۆیه‌ هه‌ركه‌ له‌ عه‌ین ولئه‌سه‌ده‌وه‌ هه‌ڵفری و فرۆكه‌كه‌ی له‌ شه‌قه‌ی باڵی دا، له‌ ئاسمانی به‌غداوه‌ سه‌یری ناوچه‌ی سه‌وزی كردوو و له‌ كوردستان، له‌ دوورگه‌ی ئارامی و له‌ ئاسمانی هه‌ولێری مێرگی ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیاندا نیشته‌وه‌.
مایك پێنس له‌ هه‌ولێره‌، له‌ نێو مێرگ و دوورگه‌ی ئاوه‌دا‌نی و ژیاندۆستی و دیموكراتخوازانی ئاشتیپارێزی قوربانی به‌خشی ده‌ستی سته‌م وزوڵمی سیسته‌مه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانه‌، پێنس له‌ هه‌ولێریخودانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ته‌لیسم شكێنی داعش وماعشه‌كانه‌ .
ئه‌وپێشوازییه‌ فه‌رمییه‌ شایسته‌یه‌ی له‌ مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرا،ئه‌و سه‌ردانه‌ی ناحه‌زان و قین له‌دڵان و چاوپێهه‌ڵنه‌هاتوانی هه‌ژاندوه‌، هاتنه‌ كوردستان و هاتنه‌ هه‌ولێری پێنس چه‌ندین مانای مه‌زن و ئاماژه‌ی گرنگی جێی بایه‌خه‌ بۆ ئێستا وبۆ ئاینده‌ ش ئه‌م چه‌ند ئاماژه‌ گرنگانه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌‌ .
بۆ هه‌ولێر، په‌یامی مایك پێنس دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری و پشتیوانی ئه‌مریكییه‌كان و جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانیه‌تی واشنتۆن بۆهه‌ولێرو كوردستان له‌ هه‌رهه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆری داعش وماعشه‌كان چ له‌سووریا بێ یا له‌ عێراق .
ئه‌وه‌ به‌واتای ئه‌وه‌دێت ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌دوای شه‌ڕی داعش له‌سووریا و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك تره‌مپ و توویته‌كانی له‌سه‌ر پرسی رۆژئاوا و هێڕش و په‌لاماردانه‌كانی توركیادا، واشنتۆن دڵنیایی به‌ هه‌ولێر ده‌دات كه‌ پرسی كورد به‌گشتی پرسێكه‌ ناكرێت په‌راوێزب كرێت و له‌نێو رووداوه‌ گه‌رم و به‌په‌له‌و بله‌زه‌كان كاره‌كته‌ری كارای كورد كه‌نارگیربكرێت.
ئاماژه‌كان ئه‌وه‌یان به‌روون و ئاشكرایی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ كه‌ناگیركردن و په‌راوێزخستنی پرسی كورد وه‌ك دۆزه‌ره‌وایه‌كه‌ له‌ هه‌رلایه‌نێكه‌وه‌ بێت و به‌ ئه‌گه‌ری هه‌رگۆڕانكارییه‌كیش بێت له‌ به‌غداو ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك هه‌ربه‌زیانی كوردو ناوچه‌كه‌ ده‌شكێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌زیانی ئه‌مریكییه‌كانیش ته‌واوده‌بێ .
ئه‌وه‌یان واقیعێكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش باشتر له‌ خه‌ڵكی ترله‌وراستییه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن دۆزی ره‌وای خۆیه‌تی وله‌و پێناوه‌ش دا و بۆ گه‌یشتنی به‌رۆژی ئه‌مرۆی به‌خشنده‌ بووه‌ له‌ قوربانی دان. ئه‌م دۆزو پرسه‌ مه‌زنه‌ به‌رووداو كاره‌ساته‌كانی سه‌رده‌م و ته‌نانه‌ت دروستكردنی قه‌یران و گرفت وهاتنه‌ ئارای هه‌موو ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداریش، هیچ كاتێ هه‌ولێر سازشیان له‌به‌رامبه‌ردا ناكات.
رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و گه‌ماروی ئابوری و سیاسی و بڕینی مووچه‌و بودجه‌ ئه‌م نه‌ته‌وه‌ خۆراگره‌یان نه‌چه‌ماندۆته‌وه‌ وهه‌رگیزاو هه‌رگیزیشخۆیان راده‌ستی قه‌ده‌رنه‌كردووه‌ .
مایك پێنس جێگری سه‌رۆك تره‌مپ به‌ هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له‌ په‌یامی واشنتۆنه‌وه‌ لێره‌ له‌كوردستان بوو، له‌ هه‌ولێره‌ وبۆ پایته‌خته‌كانی ده‌رودراوسێ به‌روون و ره‌وانی ئاماژه‌كان نارد.
ئه‌م لێره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆئێستاو ئاینده‌ی كوردستان زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه‌ و ئاینده‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ دیقه‌ت ده‌ده‌یته‌ یه‌كه‌مین گفتوگۆ وئاخاوتنی مایك پێنس كاتێ روو له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ :
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی زۆر شه‌ره‌فمه‌ندم لێره‌م له‌ هه‌ولێرم.
دواتریش روون و ره‌وان و ئاشكراتر ده‌ڵێ: شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو له‌هه‌ولێر چاوم به‌سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كه‌وت، به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ هاوپه‌یمانی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكاو گه‌لی كوردم كه‌له‌ئه‌نجامی جه‌نگ درووستبوو له‌ناوچه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌ .
ئا ئه‌وه‌ته‌ ئه‌و ئاینده‌ییه‌ وئه‌و دڵنیابوونه‌وه‌یه‌ ی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌ لێره‌وه‌ یه‌ له‌ده‌سپێكێكی دیكه‌ی دوای (جه‌نگێك) ی دیكه‌یه‌ تۆكمه‌ترده‌بێته‌وه‌ و واشنتۆن پشتیوان و پاڵپشتی مێرگ ودورگه‌ی ئارام و ئاوه‌دانی هه‌ولێره‌ .

© 2017 Hawler