کانونی یەکەم 13, 2019

لە ئەگەری بەردەوامی ناڕەزایەتییەكان

بەختیار هەمەوەندی

 

ئەوەی لە ئێستایە بەدی دەكرێ ئەوەیە كە خۆپیشاندانەكانی عێراق بەردەوامی هەیە، لەوەناچی وازوو ڕق و توڕەیی خۆپیشاندەران لە بەرانبەر حكومەت و گەندەڵ كاران دابمركێتەوە ئەگەر هەنگاوی جدی و گشگیر و بەرهەمدار بەدی نەكرێ لەلایەن باڵا دەستە سیاسیەكان، لە بەردەوامی ئەم دۆخەیش عێراق زیاترو زیاتر لە لێواری دارۆخان نزیك دەبێتەوە ئەوكات ڕەنگبێ هاوشێوەی سوریا لە ئەنجامی بێهێزی حكومەت و سەرقاڵ بوون بە خۆپیشاندان بۆشایی ئەمنی و سیاسی دروست ببێ لە ئەنجامدا سەردەكێشێت بۆ دروست بوونی ڕێكخراو و گروپی چەكدار جیاجیا، هاوكات لەبری یەك دەستور و یەك یاسا هەر گروپ و هەركەسە یاساو دەستوری تایبەت بەخۆیان دەبێت بۆ ڕێرەوی كاركردنیان، بە كورتی و بە كوردی پاشاگەردانی دەبێتە واقعی سیاسی عێراق ئەمە جگە لەوەی دانیشتوانی عێراق ڕوبەڕوی قەیرانی ئابوری تاقەتپڕوكین دەبنەوە بەهۆی پەك كەوتنی كەرتەكانی ئابوری و بازرگانی و خزمەتگوزاری لەلایەكی دیكەیشەوە هەر هێزوپاوەریك بۆ جێبەجێ كردنی ئەجینداكانی دەیەوێت چمكێك لە كیشەكان عێراقی بەدەستەوەبێ، ئەوكات حكومەت و تەنانەت مەرجەعیش هیزی ناشكێ بەسەر كونترۆڵكردنی بارودۆخی عێراق ئەمانە تەنها مەترسین كە ڕەنگبێ لە هەركاتێكدا ببن بە ڕاستی ئەگەر حكومەت هەنگاوی چاكسازی جدی و بەرهەمدار نەنێت كەڕەنگبێ بە تاكە كەسێكیش ئەنجام نەدرێ بەڵكو هەمووان دەبێت شان بنێنە ژێرباری ئەم ئەركە قورسە، كاتێك دەڵێم ئەم ئەركە قورسە ئامانجمە بڵێم چاكسازی بۆ حكومەتی عێراق بێ بەرهەڵستی تێناپەڕێ ڕەنگبێ بەرهەڵستیەكانیش لە بەشێك لە فەرمانبەرانەوە دەست پێبكات تاكو بە هێزی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیش دەگات بەهۆی هەڕەشە بۆسەر بەرژەوەندیەكانیان، ئەم ڕاستییە لەلای هەمووان ڕون بۆتەوە هەربۆیە بەشێكی زۆر لەلایەنە سیاسیە ڕەسەنەكانی عێراق هەوڵەكانیان خستۆتە گڕ بەمەبەستی پاڵپشتی حكومەت بۆ ئەنجامدانی چاكسازی ڕیشەیی، تاكو هەم توڕەیی خۆپیشاندەران دابمركێننەوە و هەم وڵاتەكەیش لە ئافتی گەندەڵی دەرباز بكەن كە ساڵانێكی زۆرە بەرۆكی وڵاتەكەی گرتووە، هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر داهاتووی وڵاتەكە و تەنانەت ژێرخانی ئابوریەكەی .

© 2017 Hawler