
د.محمه‌د خدر مه‌ولود
رۆژ به‌رۆژ كه‌شتی خۆپێشانده‌ران و ده‌نگی ناره‌زای له‌و وڵاته‌ی كه ناوی عێراقهوله به‌غداو شاره‌كانی خوارووی دا، دژی شه‌پۆلی حهزوئارهزوووههواوههوهس ورهشهبای ههندێلایهن و كه‌س و وڵاتان گوزه‌رده‌كات .
سه‌ردانی دووه‌مین جاره‌ی موقته‌دا سه‌دری سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در له حه‌فته‌یه‌كدا له سێشه‌مه‌ی رۆژی 28-10-2019 تا رۆژی 3-11-2019 بۆ تاران، هێماو ئاماژه‌ی ئهوهدهگهیێنن كه له‌سه‌ردانی یه‌كه‌می دا، ئه‌وپه‌یامه‌ی له‌وێوه هێنابوویه‌وه، له نه‌جه‌فه‌وه به‌په‌له پروزێ بۆعادل عه‌بدولمه‌هدی ره‌وانه‌ی به‌غدای كرد.
په‌یامه‌كه ئه‌وسا تا كاتی چاوه‌ڕوانكراوی سه‌در،ئامانج ومه‌رام ومه‌به‌ستی خۆینهپێكاوبۆیه به‌په‌له په‌ل گه‌ڕایه‌وه تاران .
هه‌ر له‌وماوه‌یه‌دا له‌كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه،هه‌واڵه‌كان باسیان له‌وه ده‌كرد له‌به‌غدا عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌ست به‌سه‌ره، پاشان ده‌ركه‌وته‌وه ولێدوانیشیدا وكۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كی عێراقیشی ئه‌نجام دا .
هه‌روا سه‌رۆك كۆمار به‌رهه‌م ساڵح سه‌ردانی هه‌ولێری كرد،هادی عامریش له‌به‌غداوه گوزارشتی له مه‌رام ونیازی خۆی وماڵی شیعه كردوراشكاوانه رایگه‌یاند بۆبه‌رێوه‌بردنی عێراقی دوایعهبدولمههدی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكایه‌تی
لهسیستهمهمی په‌رله‌مانی پێ باشتره .
تا ئێره هێماو ئاماژه‌كانی هه‌مووئه‌و باڵ وئه‌و لایه‌نانه‌ی ملیان له‌به‌رملی عه‌بدولمه‌هدی ناوه بۆ بهرێوهبردنیئایندهی حكومداریان له‌م وڵاته بهزۆرپێوهلكاوهدا، به‌ته‌واوه‌تی بهدیاركهوتوه.
بهدیاركهوتنێ خه‌ریكه گومانه‌كان دهڕهونهوهلهوهی كه‌ده‌بێ وڵاتی به‌ناو عێراق ههرسسیتهمێك وچ جۆره حوكمداریێك حوكمی بكات، ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م هه‌رله‌نێو ماڵی شیعه بێت،
جا ئه‌و سیسته‌مه گشتگیری وناوههندی سه‌رۆكایه‌تی بێت، یا ئه‌وسیسته‌مه مۆزایكه سه‌یروسه‌مه‌ره سیاسییه‌ی كه ئێستای عێراق به‌رێوه‌ده‌بات .
گرنگ بۆ لایه‌ن وشه‌قامی شیعه‌ی عێراقی حوكمداریه‌تی كردنی عێراق هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وانه‌وه بێت و كلیلی به‌غدای پایته‌ختیش وه‌ك نه‌جه‌ف وكه‌ربه‌لا، هه‌ر بهدهستئههلی به‌یته‌وه بێ .
گهرههواڵهكان له‌وه بدوێن ئێستا لایه‌نه شیعییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، بووینه‌ته دوو به‌ره، گه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌كی دیكه‌شیان لێ بكه‌وێته‌وه و عه‌بدولمه‌هدیش له نێوان خۆیان بكه‌نه قوربانی تا بۆیان بلوێ ده‌سه‌ڵاتی حوكمداریه‌تی كردنی عێراق راده‌ستی كه‌سی ترناكهن و ئه‌وانی ماران گه‌سته‌ی ده‌سه‌لاتی سوونه‌ی عه‌ره‌بی، له ئێستادا كه‌وتوونه‌ته نێوان هه‌ژموون وفشاره‌كانی شه‌قامی ناوخۆوئهوهاوكێشانهی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاراسته سیاسییه‌كانی به‌غدا ده‌جولێنێت، با جولاندنهوهكهش به‌و جۆربێ تا ئه‌و ئان وساته بۆیان روون و ره‌وان نه‌بێ هاوكێشه‌كان به‌چ ئاراسته‌یێ گوزه‌رده‌كات .
له‌كاتێكدا ئهوهیلاله شیعیه،له‌لوبنان تهنگهتاوكراوه، لهسووریاوا خه‌ریكه جێی پێی له‌ق ده‌بێ و به‌جۆرێ جه‌ماورو خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی لوبنان وبه‌یروت لێیان هاتوونه‌ته‌ده‌ست ولهسوریاش رۆژ به‌رۆژ هاوكێشه‌ی نێودهوڵتیچیتر ئه‌وه‌ی قبوڵ نییه ئێران و هاوشێوه‌كانی به‌ئاره‌زووی خۆیان ته‌راتێن لهولاتهدا بكه‌ن .
كهوادهڵێین شیعه‌كانی نێوكهوانهكهی هیلالی شیعی لهوراستییه باش تێگه‌یشتوون،كه چۆن وله كوێ ولهكوێندهرێ ته‌نگه‌تاو كراون ودهكرێن .
هاوكێشه‌كانی ناوچهوكهو وڵاتانی ده‌وروبه‌ری عێراق كه‌م تازۆر پێكه‌وه به‌ندن، مووشه‌ك باران وبۆردوومانكردنی كۆمپانیای ئارامكۆی عه‌ره‌بی سعوودی له‌كات وساتی خۆیدا،له‌سه‌ره‌تای مانگی ئه‌یلول دا،مهگهرپهیام وگورزی هه‌ره كوشنده‌ی پێشوه‌خت نه‌بووبێت بۆ ئێستا ی ناوچه‌كه، ئه‌ی ده‌بێ پهچهكردارهكهی له‌كوێ و به‌چ جۆرێك بێت وچۆن بكه‌وێته‌وه ..؟
ئێستا موقته‌دا سهدردوای سه‌ردانی دووه‌می بۆتاران وا ئه‌وجاره رووی په‌یامی له ئه‌مه‌ریكییه‌كان كردووهوبهتووندی هوشداریان پێده‌دات به‌خۆپێشاندانی ملێۆنی، چه‌ند رۆژ پێش ئه‌م هوشداریه توونده‌ش، تاران له نه‌جه‌ف لێی قه‌وماو هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر قونسوڵخانه كه‌ی .، هاوكات له هه‌مان رۆژی هوشدارییه تونده‌كه‌ی سه‌در بۆ ئه‌مریكییه‌كان له رۆژی دووشه‌ی 11-11-2019 خۆپێشاندان له ئه‌حوازی عه‌ره‌بستانی ئێران سه‌ری هه‌ڵدا .
وا هاوكێشه ده‌ره‌كیان و ململانێی دیار‌و نادیاری ئه‌مه‌ریكیی و ئێرانییه‌كان به هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، گۆرینی ده‌سه‌ڵات و هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، هه‌ڕوگیفی پێشێلكردنی مافه‌كانی خۆپێشانده‌ران به‌غدای خستۆته به‌رده‌م چه‌ندین ئه‌گه‌ر، ئه‌گه‌ره‌كانیش بۆهه‌ندێك وه‌ك ئه‌وپه‌نده عه‌ره‌بییه ده‌بینرێت :
تجری الریاح و بما لاتشتهی السفن .
ئه‌م په‌نده‌ش بۆ ئێستا و ئایندهی عێراق وه‌ك ئه‌و حاڵه‌ته دێته پێش چاو كه :
كه‌شتییه‌كه‌ی عێراق به‌جۆرێ گوزه‌رده‌كات، كه ئاراسته‌و كۆنترۆڵی به ده‌ست كهشتییهوانهكهیهوه نییه .