کانونی یەکەم 11, 2018

دەرکەوت ڕیفراندۆم هەڵە نەبوو

هیمداد عەبدوڵڵا

دوای ئەوەی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک مسعود بارزانی بڕیاری گشتپرسیدا لە 25ـی ئەیلولی2017، لەپڕۆسەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسیانە خەڵکی کوردستان دەنگیدا بەسەربەخۆیی و لە 93% سەربەخۆیی هەڵبژارد.
کەچی لەلایەن موزایەدەچیەکان و ئەوانەی کەوا بەیعەتیان بۆ بەغدا دووپات کرد بۆوە، ڕێککەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ بەغدا ئەنجامدا بوو بۆ فرۆشتنی خاکی کوردستان، پرسی ڕیفراندۆم بێ بەش‌ نەبوو لە دژایەتی و لەژێرناو و بیانووی جیاواز لەلایەن بەغدا و هەم لەلایەن بەناو کوردەکانی لای خۆمان وا وێنای ڕیفراندۆم دەکرا کە نەدەبوو بکرێ و کاتی نەبوو بۆئەم بڕیارە و پێویستەلەگەڵ بەغدا بگەینە ڕێککەوتن و گفتوگۆ.!
بەڵام بۆ هەموولایەک ئەوە ڕۆن بوویەوە کە بەغدا و دەسەڵاتدارانی نایانەوێ لەگەڵ کورد ڕێکبەون و مافەدەستووریەکانی بدەن، چونکە ئەوان خۆیان یەکلایی کردۆتەوە لەدژایەتی کورد.
شیعە و سوننە هیچ جیاوازیان نیە لە دژایەتیکردنی کوردستان و هەردوولایان یەک ئامانجیان هەیە ئەویش دژایەتیکردنی خەڵکی کوردستانە و ئەو ئەقڵیەتە شۆڤێنیەی کە جاران لەعێراق هەبوو دژی کورد ئێستاش بەردەوامە و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەرنەهاتووە، لە نوێترین کاریان کە دژی خەڵکی کوردستان ئەنجامیاندا و بێگوێدانە داواکارییەکانی کورد یاسای بودجەی ساڵی 2018یان بەزۆرینەی دەنگ تێپەڕاند و لەڕێککەوتنێکی نێوان شیعە و سوننە ئەو یاسایە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا بەبێ بەژداریکردنی فڕاکسیۆنە کوردستانیەکان.
ئەوە حەقیقەتی دەسەڵاتدارانی بەغدایە، کە ئەگەر دەسەڵاتیان هەبێت هەرچی لەدەستیان بێ دژی گەلی کورد دەیکەن، وەک لەڕابردووش کە بەرامبەر کورد ئەنجامیان داوە، هەربۆیە ئەوانەی کە هاوئاواز بوون لەگەڵ بەغدا و ڕیفراندۆمیان پێ کارێکی هەڵە بوو با ئێستا پرسیار لەخۆیان بکەن کە ئایا خۆیان بەهەڵەداچوون یان ڕیفراندۆم هەڵەبوو.؟
وە ئێستا بۆ هەموولایەک دەرکەوت کە ڕیفراندۆم هەڵە نەبوو، بەڵکو دروستترین بڕیاری کورد بووە لەسەد ساڵی ڕابردوو کەدابێتی، وەبەڵگەیەکی مێژووییە و تاپۆی سنوری کوردستانیکرد کە تاهەتایە بەدەست کورد دەمێنێتەوە، بەغدا ڕووی ڕاستەقینەی نیشانداینەوە کە ئەگەر دەسەڵاتیان هەبێت و دەستیان بەسەر کورد بشکێت، چۆن دژی مافەکانی گەلی کورد دەوەستنەوە و ئەو فەرهەنگەی دژایەتیکردنی کوردستان درێژەی هەیە و هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا، وەئەوەی کەئێستا بەغدا دژی گەلی کورد پەیڕەوی دەکات و ڕیفراندۆمی کردە بیانوو، بۆئەوەی پیلانەکانی دژی گەلی کورد ئەنجام بدات وەک لە ڕابردووش ئەنجامی داوە، لەسەر هەمان سیاسەتی شۆڤێنی و نکۆڵی کردن لە سەرمافی کورد بەردەوامە و درێژەی پێ دەدات.
بۆیە تاڕۆژێک زووتر لێیان جیاببینەوە لە بەرژەوەندی ئێمەی کوردە و باشترین چارەسەرە.

© 2017 Hawler