کانونی یەکەم 14, 2019

ئاڵۆزیەکان له ‌ڕۆژئاوای کوردستانەوە بۆ عێراق

هەورامان علی تۆفیق

 

لێدوانه‌ سه‌یروو گه‌رمه‌کانی ڕۆژانی ڕابردوویی ترامپ، نه‌ک ته‌نها وڵاتانی ناوچه‌ی گه‌رمی شه‌ڕ به‌ڵکو سیاسیه‌کانی دونیایی به‌ وته‌کانی خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ و ماندووکردوو بوو، هه‌موو شتێک به‌رامبه‌ره‌که‌ی پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ له‌ده‌ره‌وه‌وه‌یی به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان و مافه‌کانی مرۆڤ، بێگومان ئه‌مانه‌ ده‌کرێ ڕاستی ئه‌و سیاسه‌ته‌ په‌رده‌ پۆشکراوه‌ی دنیایی ده‌ره‌وه‌ بێت له‌ به‌رامبه‌ر وڵاتانی جیهانی سێهه‌م به‌کارهاتووه‌، ئه‌مڕۆ ئه‌م سه‌رکرده‌یه‌ بێ په‌رده‌ و زۆر ڕاشکاوانه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌دوێ، سیاسه‌تێکی ڕوونی به‌رژه‌وه‌ند ئامێز تائێستا هیچ سیاسی و سه‌رکرده‌یه‌ک زاتی ئه‌وه‌ی نه‌کردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ سیاسه‌ت و مامه‌ڵه ‌بکات. ئه‌مریکا وه‌ک له‌ وته‌کانی ترامپ دیاره‌ بۆپاراستنی کێڵگه‌ نه‌وتیه‌کانیش بێت له‌و ناوچه‌یه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ وه‌ک ده‌ڵێ: له‌گه‌ڵ کورده‌کان کێڵگه‌ نه‌وته‌کان ده‌پارێزین . دواتریش ده‌ڵێت: ئه‌مریکا به‌ڵێن به‌کورد نادات بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ بمێنێته‌وه‌و کورد بپارێزێت . لێره‌دا کورد ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌ دوایی ئیسرائیل به‌ئاشکرا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکای پاراستبێ ودژی نه‌بووبێ، ئه‌مریکیه‌کانیش زۆر باش ئه‌م ڕاستیه‌ ده‌زانن.

کاری ئه‌مریکیه‌کان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ماوه‌یی بیست ساڵی ڕابردوو جێی ڕه‌خنه‌ی توندی ترامپه‌ پێی وایه‌ نه‌یان زانیووه‌ چی بکه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و بێ هیوای یه‌ی کورد له‌ ده‌ست به‌رداربوونی ئه‌مریکا، هێشتا ترامپ نکوڵی له‌وه‌ ناکات به‌ هاوکاری کورد داعش له‌ناوبرا . سه‌ناتۆر لیندزیگرام ده‌ڵێت: ترامپ گۆڵی له‌ ئه‌ردۆگان کرد، ناوچه‌یه‌کی ئارام داده‌مه‌زرێت له‌ژێر چاودێری کۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی نه‌ک تورکیا، ئه‌ڵمانیاش هه‌مان پێشنیاری کرد و وڵاتانی ئه‌وروپیش به‌دڵنیایی له‌ داهاتوو پشتگیری ئه‌و خواسته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌ ده‌که‌ن، له‌ ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ڕوسیاو تورکیا زۆربه‌ڕوونی ئه‌و خواسته‌ دیاره‌، وڵاتانی عه‌ره‌بیش به‌و ئاراسته‌یه‌ بیرله‌ هاوپه‌یمانیه‌تێکی نوێ ده‌که‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌گه‌روو پێشهاته‌کانی داهاتوو. بێگومان تورکیاش وڵاتێکی به‌هێزو کاریگه‌ره‌ له‌ ناوچه‌که‌ وئه‌ندامی ناتۆیه‌ به‌و ئاسانیه‌ ڕوسیاو ئه‌مریکاده‌ست به‌رداری نابن، سوریا له‌لایه‌ن ڕوسیاو ئێرانه‌وه‌ له‌مه‌رگی کۆتایی پارێزراو گه‌ڕێنرایه‌وه‌ کایه‌ی سیاسی. بێگومان له‌ ده‌ره‌نجامی په‌رته‌وازه‌یی وسیاسه‌تی دژه‌ بای سیاسی له‌ناوچه‌که‌ کوردانی ڕۆژئاوای به‌م ده‌ره‌نجامه‌ گه‌یاند و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌شێک له‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوون و دیاربوون، بەرپرسانی هەرێم و سەرۆک بارزانی پێشبینی ئەمڕۆیان دەکرد، کورد دوژمنه‌کانی به‌ڕوونی دیارن و به‌رنامه‌کانیان بۆ پاکتاوی نه‌ته‌وه‌یی ئاشکران و به‌رده‌وامیش پلانگێڕی دژ به‌کورد له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان بوونی هه‌بووه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا دۆسته‌کانمان له‌سه‌ر بنه‌مایی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش مامه‌ڵیان کردووه‌ . له‌دوایی ڕوداوه‌کانی ڕۆژئاوا و نیه‌تی تورکیا بۆناوچه‌که، باشور تائێستا زۆر به‌وریایی مامه‌ڵه ده‌کات و هێمنانه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌که‌ ده‌جوڵێته‌وه‌، ئه‌و ترسه‌ی خه‌ڵک له‌ ئاینده‌ی باشور هه‌یه‌تی ده‌کرێ بڕه‌وێته‌وه‌ له‌ده‌ره‌نجامی دانوستاندنه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا و دواتر گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی و ئاسای بوونه‌وه‌ی دۆخه‌که‌ چونکه‌ به‌شێک له‌و پلانگێڕیه‌ له‌وه‌دایه‌ هه‌ولێرو به‌غدا نه‌گه‌نه‌ ڕێککه‌وتن و کێشه‌کان قوڵتربنه‌وه‌و پاساوبدەنە تورکیا فراوانکردنی هێرشەکانی، لەهەمان کاتدا. ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی عێراقیش نازانرێت چ ئاراسته‌یه‌که‌ له‌ پشت خواستی ئاسایی و ڕەوایی خه‌ڵکه‌وه‌ و دواتر ئاڵۆزیەکان به‌کوێ ده‌گەن و ده‌ره‌نجامه‌کانی چی ده‌بن . لایەنە تەم ومژاویەکەی له‌وه‌دایه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ عه‌ره‌به‌کان به‌خۆشیان نازانن چ دەکەن، له‌لایه‌ک له‌ده‌سه‌ڵات و تێوه‌ گلاوی گه‌نده‌ڵی و له‌ لایه‌کیش پشتوانی خۆپیشاندان و له‌گه‌ڵ خواستی جه‌ماوه‌رین، بۆیە دەکرێ بڵێن ئاڵۆزیەکان لە ڕۆژئاواوە بەرەو عێراق .

© 2017 Hawler