
هەورامان علی تۆفیق
ته‌واوی ئه‌و نه‌ته‌وه جیاوازانه‌ی له‌م ناوچه‌یه به‌درێژایی مێژوو ده‌ژین به‌ده‌ر له هێرشه ده‌ره‌کیه‌کان نه‌ته‌وه‌کان به‌رده‌وام له‌ناکۆکی و کێشه‌و شه‌ڕدابوون، سه‌رچاوه‌یی ئاینه ئیبراهیمیه‌کان و ناوچه‌یه‌کی کۆنی خاوه‌ن شارستانیه‌ت و بازرگانی و به‌شێکی زۆر له نه‌وتی ڕه‌شی دونیا لێره‌دایه، گه‌رمترین ناوچه‌ش له بوونی کێشه‌و گرفتی درێژخایه‌ن و شه‌ڕه‌کان به‌درێژایی مێژوو. وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌ڕایی ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌کانیان به‌ڵام هه‌ژاری و کۆچ و ژیانی ئاسایی هێشتا به‌رۆکی زۆرێک له هاوڵاتیانی ئه‌م ناوچه‌ی به‌رنه‌داوه، شه‌ڕه‌کان و هێزه داگیرکاریه جیهانیهکان به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه بووه، وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌نێوخۆشدا شه‌ڕی ئاینی و مه‌زهه‌بی له‌مێژه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وامی هه‌یه، نه‌ته‌وه‌کان و ئاینه جیاوازه‌کان به‌رده‌وام ژێرده‌ستی زۆرینه بوون و کورد یه‌کێک بووه له‌و نه‌ته‌وانه‌ی له ڕووی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیه‌وه چه‌وسێنراوه‌ته‌وه و مافی ئه‌وه‌ی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه وه‌ک نه‌ته‌وه‌کانی دی له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکدا بژی، بۆ هه‌میشه‌ش پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد وه‌ک ته‌قینه‌وه‌ک له‌و ناوچه‌یه سه‌یرکراوه و به‌رده‌وامیش وه‌ک کارتێکی فشار کورد به‌کارهاتووه له‌نێو شه‌ڕ و ململانێکاندا . وڵاتانی زلهێز و پڕۆژه‌کانیان له‌م ناوچه‌یه چه‌نده سیاسی بن هێنده‌ش ئابورین و ئه‌م ناوچه‌یان وه‌ک بازارێک بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کاڵاکانیان به کارهێناوهو دواتریش وه‌ک گۆڕه‌پانێکی جه‌نگ بۆ شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان ئه‌م ناوچه‌یان به‌کارهێناوه . پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی ئیسرائیل - ئه‌مریکا له‌ناوچه‌که درێژخایه‌نه و ئیسرائیل به‌خۆیی به‌شێک بووه له‌و پڕۆژه‌یه، سه‌ره‌تا به شه‌ڕێکی ئاینی ده‌ستی پێ‌کرد و کۆتاییه‌که‌ی بووه سیاسی و ئابوری و جوگرافی، شه‌ڕی مه‌زهه‌بیش ئه‌و شه‌ڕه‌یه له جیهانی ئیسلامدا بارودخی ناوچه‌که‌ی هێنده‌ی تر شێواندووه و هێنده‌ی دی دۆخه‌که‌ی ئاڵۆزترکردوه، ئه‌و شهڕهیی کۆتایی نایه‌ت و تادێت فراوانتر ده‌بێت به‌جۆرێک وڵاتانی زڵهێزو خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی تێکه‌ڵ به‌م شهڕهبوون و له‌م ڕێگه‌یه‌وه کار له‌سه‌ر ئامانجه‌کانیان ده‌که‌ن . کێشه ئابوریه جیهانیهکان و دۆزینه‌وه‌ی بازار، ئه‌م ناوچه‌یه وه‌ک مارکێتێکی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به‌کاردێت و کاڵا ترسناک و وێرانکاریه‌کان لێره ده‌فرۆشرێن و دواتر خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی پێ ده‌کرێته قوربانی . له‌کاتێدا باس له مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادی و دیموکراتیه‌ت ده‌کرێت، ده‌سه‌ڵاتی وڵاتانی ناوچه‌که و زۆربه‌یان به‌ده‌ر له‌و بنه‌مایانه کارده‌که‌ن و وڵاتانی زلهێزیش هاوکاریانن، به‌نمونه ڕژێمه‌کانی پێش به‌هاری عه‌ره‌بی و ڕژێمی سه‌دام و ئێسته‌ش ئێران و تورکیا، که‌واته مافی مرۆڤ و دیموکراتیه‌ت ته‌نها وشه و دروشمی لێدوانهکانن و قسه‌یان له باره‌وه ده‌کرێت . ده‌کرێ بڵێین وڵاتانی زلهێز بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابوری خۆیان هه‌موو شتێک ده‌که‌ن و پلان و به‌رنامه‌ی درێژ خایهنیشیان هه‌یه، به‌ڵام سیاسیه‌کان و کاره‌کته‌رانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌م وڵاتانه به‌ڕێوه ده‌بن له‌کوێی ئه‌م پێوه‌رو به‌رنامه‌و بهرژهوهندیانهدان ؟ کاتێک لێکدانه‌وه‌ی ورد بۆ ڕوداوه‌کان ده‌کرێت ده‌بینین سه‌رکرده‌یی ئه‌م وڵاتانه بۆ خۆیان کێشه‌کان دروست ده‌که‌ن و نایانه‌وێ ناوچه‌که ئارامبێت، به‌دڵنیایش کاتێک خاوه‌ن ماڵ بۆخۆیی ئارامی نێوماڵی خۆیی تێک بدات و ڕێگا بۆ هه‌وڵه ده‌ره‌کیه‌کان دروست بکات تا پلان و به‌رنامه‌ی خۆیان له‌سه‌رحسابی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه جێبه‌جێ بکه‌ن و شه‌ڕو ئاژاوه‌ش به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وه شێک به‌ناوی ئارامی ده‌بێته مه‌حاڵ . به‌تایبه‌ت دوایی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و قوڵبووهنهوهی کێشه‌کانی ئێران ئه‌مریکا له ناوچه‌که، شه‌ڕو ئاشتی دوو بژارده‌ن یان دۆخی ناوچه‌که‌و جیهان به‌ره‌و ئارامی ده‌بات یان شه‌ڕه‌کان فراوانتر‌و توند ترده‌کات، هاوته‌ریب ئه‌و پڕۆژه‌ی ڕوسیا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له چه‌ند مانگا ڕابردوو پێشنیاری کرد له هاوکاری به‌کۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی که‌نداو به ڕێکخستنی کۆنگره‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی، به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه ناوچه‌ی که‌نداو له‌چه‌ک داماڵرێت و هێزه بیانیه‌کان له‌ناوچه‌که بچنه‌ده‌ره‌وه و هێڵێکی گه‌رم له نێوان هێزه سه‌ربازیه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که دابنرێت . به‌م پێیه دوو بژارده به‌رده‌ستن تا ئێستا ته‌نها بژارده‌ی شه‌ڕ به‌رده‌سته‌و کاری پێده‌کرێت و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ناوچه‌که له‌به‌رچاو ناگیرێت و ئاشتیش ته‌نها خه‌ونێکه سه‌دان ساڵه نه‌ته‌وه‌کان له‌م ناوچه‌یه هیوایی بۆده‌خوازن و له‌و پێناوه‌دا ده‌ژین .