نیسان 05, 2020

بەرپرسیارییەتی گەورە لە قۆناغێكی هەستیاردا

رێبوار حەمەلاو شوانی

لە سەرەتا پێوستە ئاماژە بە سیاسەتی سەركەوتووانە و چۆنییەتی پلانی ‮ ‬مامەڵەكردنی‮ ‬سەرۆكوەزیرانی‮ ‬كوردستان بكەم لە‮ ‬ڕووی‮ ‬سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی،‮ ‬كە توانی‮ ‬زۆر سەركەوتووانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە سیاسییە سەختە بكات و بە هەوڵە سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسییەكانی‮ ‬توانی‮ ‬بە جۆرێك لە جۆرەكان هاوكێشەكە بگۆڕێت و زۆرێك لە هەڕەشەكان كەم بكاتەوە كە ئەمەش ئەوپەڕی‮ ‬خەمخۆری‮ ‬و خۆ بەخاوەن زانینی‮ ‬سەركردەیەك نیشان دەدات لە پێناو‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬لە هەڕەشە و مەترسییە نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكییەكان و لە سەرووی‮ ‬هەموو ئەوانەشەوە هەبوونی‮ ‬گوتارێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬یەكگرتوو هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبێت بۆ تێپەڕاندنی‮ ‬ئەم قۆناغە بە گشتی‮ دەسەڵاتدارانی بەغدا، هیچ كات چاویان بە پێشكەوتن و سەركەوتنەكانی هەرێمی كوردستان هەڵنەهاتووە و بۆیە قۆناغ بە قۆناغ كاری لە سەر گوشار خستنە سەر كورد كردووە و تا بە ئەمڕۆ، هۆكاری سەرەكیش بۆ ئەو عەقڵیەت دواكەوتوو و دیكتاتۆرییانەیە كە بە درێژایی سەدەی رابردوو فەرمانڕەوایی عێراقی دروستكراو دەكات، ماوەی چوارساڵی رابردوویی كابینەی هەشتەمی بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكومەتی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، وەك چیاییەكی پۆڵایین كاری زۆر گەورە و جێی بایەخیی ئەنجامداوە كە ئەگەر بە ویژدانەوەی هەڵوەستەی لە سەر بكەین كەمتر سەرۆك حكومەت و وڵاتان لە یەك كاتدا توانیویانە رووبەرووی چەندین گوشار ببنەوە، سەرەڕای ئیرادەی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش و پیلانگێڕی لەدژی گەلی كوردستان بریتییە لە ئیرادەی سەركەوتن. شانبەشانی ئەوە ئیرادەی گەشەكردنیش بەردەوامە، چونكە مانای راستەقینەی سەركەوتن لە سەنگەردا ئەوكاتە بە تەواوی بەرجەستە دەبێ كە كۆمەڵگا و وڵات لە پشتەوەی سەنگەر لە گەشەكردندا بن. كەواتە ئیرادەی سەركەوتن بە ئیرادەی پێشكەوتن تەواو دەبێ و مانای ڕاستەقینەی خۆی دەگەیەنێ .گەلی كوردستان شاهێدی ئەوەیە كە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، میللەتان هەن لە جەنگدا شكستیان هێناوە، بەڵام بە ئیرادەی سەركەوتن قەرەبووی ئەو شكستە مەزنەیان كردۆتەوە و بە ئیرادەی گەشەكردن و پێشكەوتنیش وڵات و كۆمەڵگایان دامەزراندۆتەوە و نموونەیەكی بەرزیشیان وەكوو وانە پێشكەشی گەلانی دیكە كردووە.
یەكەم، ئیدارەكردنی سێ ساڵ شەری دڕندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی " داعش"ـ دووەم، حەوانەی دوو میلیۆن ئاوارە، سێیەم : ئابڵوقەدانی ئابووری هەرێمی لە لایەن بەغدا، چوارەم، دابەزینی نرخی نەوت، گەر هێز و ئیرادەی حكومەتی كوردستان نەبوایە، مەحاڵ بوو لە هیچ هێز و وڵاتێك بەرگەی ئەو گوشارە بگرێت،ئەمەش بۆ سیاسەتی بەهێزی حكومەتی كوردستان تا بە ئەمرۆ دەگەرێتەوە.
سیاسەتی ئابووریی حكومەتی كوردستان بەتایبەت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشووەوە تا ڕادەیەكی زۆر وابەستە بووە، بە پێكەوە گرێدان بە سیاسەتە ئابوورییەكانی بەغداوە. لە هەمان كاتدا، مانەوە لە پەراوێزی بودجەی بەغدا و پشتبەستن بە داهاتی نەوتەوە بە ڕادەیەكی زۆر نەخشی نەرێنییان هەبووە لە ڕوودان و قووڵبونەوەی قەیرانی ئێستای كوردستان. لە چواردە ساڵی پێشوودا جگە لە سیاسەتی سەربەخۆی كەرتی نەوت و گاز، حكومەتی كوردستان نەیتوانیوە لە سیاسەتە شكستخواردووەكانی حكومەتی ناوەند خۆی ڕزگار بكات. بێگومان ئاساییە بۆ هەرێمێكی وەك كوردستان كە لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە كە بەشێكە لە وڵاتی عێراق تا ڕادەیەكی زۆر گرێدرابێت بە ڕەوشی سیاسی و ئابووری ئەو وڵاتەوە، بەڵام تایبەتمەندی كوردستان بەتایبەت لە ڕووی نەبوونی متمانە بە حكومەتی ناوەندەوە و بیركردنەوە لە سەربەخۆیی كوردستان شایستەی داڕشتنی سیاسەتێكی ئابووری باشتر بوو لە پێش ڕوودانی قەیرانی دارایی و ئابووریی ئێستای كوردستان.
ئەو قورسایی و سەختیانەی كە حكومەتی كوردستان لە ماوەی 4 ساڵی رابردوو توانیی رووبەروویان ببێتەوە بریتین : شەری تیرۆریستانی داعش، بە ئەستۆگرتنی گشت خەرجییەكانی، ئابڵوقەی ئابووری بەغدا، هاتنی زیاتر لە دوو میلیۆن ئاوارە، دابەزینی نرخی نەوت و دابینكردنی مووچە و بودجەی خەڵكی كوردستان سەرەرایی گشت كۆسپەكانی بەردەمی.
گەلی كوردستان بە درێژایی شۆڕشەكان و لە رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەكانی جینۆساید تا دەگات بە شەڕی داعش،حەشدی شەعبیشەوە شكستی نەهێناوە، بەڵكو سەركەوتووە، كەواتە كارەكە بۆ گەلی كوردستان لە چاو گەلانی ئەڵمان و یابانی شكستخواردوودا، ئاسانترە و دەرفەتی تەواوكردنی سەركەوتنەكانی لە جەنگدا بە گەشەكردن و پێشكەوتن، رەخساوترە .نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رابەرایەتی ئەم لایەنە تەواوكارییە دەكات كە ئیرادەی سەركەوتن لە جەنگدا لە ئیرادەی گەشەكردنی وڵات و كۆمەڵگادا بەرجەستە بكات.
ئەدا و ئەركی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری بنیاتنانەوە و پرۆسەی وەبەرهێنان و تەنانەت پەیوەندیە سیاسی و دیبلۆماسی ئەقلیمی و نێودەوڵەتی هێندە خێرا هەرێمی كوردستانی گەیاندۆتە سەر نەخشەی وزەی جیهانی، سەرەڕای هەموو ئەو كۆسپ و تەگەرانەی كە لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو هاتۆتە پێش، بەڵام دەبیین كە هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان بووەتە مایەی بایەخدانی وڵاتانی ئەوروپایی و زلهێز و ناكرێت ئەو ژمارە گرنگە پاشگۆی بخرێت، لەلایەكی ترەوە گشت بانگهێشتە فەرمییەكان لە سەر ئاستی سەرۆك وڵاتان گرنگی پێگەی هەرێمی كوردستان پیشان دەدەن كە ئەمانە وایانكردووە كە بەبایەخەوە لە ڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانن و سەرۆك وەزیرانی حكومەتی هەرێم بە كەسایەتیەكی بێوێنە لەقەڵەم بدەن وببێتە جێی بایەخ .
نابێ ئەوەش لە بیر بكەین دژایەتی هەندێك هێزولایەنی نێو خۆیی و گوشاردروستكردنە سەر حكومەتی هەرێم لە پێناو بەدەسهێنانی دەسكەوتی زیاتر، هیچ رۆڵیان نەبووە لە پشتیوانیكردنی حكومەتی كوردستان، بەڵكو بە پێچەوانەوە سەرەڕای سوودمەندبوونیان لەو كابینە هاوبەش، ناخۆشی و ئەو گوشارانەی سەر هەرێمی كوردستان نەبووە و بەردەوام خۆیان دزیوەتەوە لە لایەن لە نێو حكومەت سوودمەند بوونە وە لە لایەكی تریش رۆڵی ئۆپۆزسیۆن و دژایەتی حكومەتی كوردستان نیان كردووە .
. زۆر گرنگە ڕۆڵی لەبەرچاو بگیرێ و بۆ ئەو كارانەی بۆ كوردستان كردوویەتی، یەكێك بووە لە گەورەترین هێزی سەقامگیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەمیشە هەوڵی بەمۆدێرنكردنی هەرێمی كوردستان .كاتێك سەیری هەنگاوی ئەو لە بەرەی پێشەوەی سیاسەتی كوردی دەكەیت زۆر گرنگە لەم ڕۆڵەی ئەو گێڕاویەتی تێبگەی كە چی بۆ كوردستان كردووە. كردنی ئەو هەموو كارە وادەكات لەم ئاڕاستەیە تێبگەین كەكوردستان لە ئایندە هەنگاوی بۆ دەنێت، بێگومان ئەو ڕۆڵی كاریگەری دەبێت لە داڕشتنی هەیكەلی ئایندە. هەرچەندە نامۆیە گەر نێچیرڤان بارزانی وەك سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەسەر ئاستی نیودەوڵەتی ناوبانگی نەبێ، چونكە سەرنجی ئەو لەسەر كاروباری ناوخۆیە، ئێستا ئەو بووەتە جێگای سەرنجی گشتی. نێچیرڤان بارزانی بەشێكی هەرەگرنگی حكومەتی كوردستانە، بیرۆكە و ڕێگاچارەكانی ئەو لە زۆر ڕووەوە سەرقافلەی بژاردەی گونجاوە بۆ ئایندەی دوورمەودای كوردستان، بیرۆكەی میانڕەو و گشتگیرە كە بایەخ بە تێگەیشتنی گرنگی گۆڕانكاری پەیتا پەیتا دەدات لە پڕۆسەی سیاسی كوردستان.
لەگەڵ هەموو ئەو كێشە وگرفتانەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو رووبەرووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆتەوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان توانی بۆ جیهان بیسەلمێنێت كە هەرێمی كوردستان لەگەڵ عێراق جیاوازە و لە رووی سەقامگیری سیاسی و ئارامی و ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بەڕادەیەك توانرا لەپاشكەوتەیی حكومەتی ناوەندی دەربازمان بێت. ئێستاكەش راستە دەسەڵاتدارانی بەغدا لەگەڵ ئەوەی ئابڵوقەیەكی ناڕەوایان دژی هەرێمی كوردستان جێبەجێی كردووە، بەڵام بە ئیرادەی پۆڵایین و خۆڕاگری میللەتەكەمان لە ماوەی داهاتوودا بە سەر ئەو كۆسپانەش دا سەركەوتن بەدەست دێت و دەسەڵاتدارانی بەغدا ناچارن مافە دەستوورییەكانی كورد كە پێكهاتووە لە بودجە و مووچە رەوانە بكەن، ئەگینا هیچ رێگەیەك جگە لە سەربەخۆیی ئابووری و نیشتیمانیی لە بەردەم هەرێمی كوردستان دا نەماوە، بۆیە ماوەی چوار ساڵی رابردوو، حكومەتی هەرێم بەهێزترین حكومەتی كوردستان بووە رووبەرووی قورستترین و سەخترین پێشهات و رووداو و قەیرانی ئابووری و داراییی ببێتەوە.

© 2017 Hawler