نیسان 05, 2020

سەربەست ساڵح

لە ساڵیادی كۆچی مستەفا بارزانی نەمردا، سڵاو رێز بۆ سەر گڵكۆی پیرۆزی تێكۆشەرانی كورد، دروود بۆ ئەو مرۆڤە مەزنانەی لە پێناوی كورد و كوردستان و ئازادیدا ژیان و گیانیان بەختكرد، ناو یادیان بە خێر...
لە پێشوازی مانگی ئازار و ساڵیادی رۆژە گەش و ساتە سەخت و تاریكەكانی گەلی گوردستان دا، كوردایەتی و زەروورەتی گیانی بەرگری لە خواستە نەتەوەی و نیشتمانیەكانمان دەهێنێت ئیستێك بكەین و، لە كوردبوونی خۆمان ڕبمێنین، ئاوڕێك لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستان بدەینەوە، تا روونتر سات و زەمەنی ئەمرۆمان و خواست و داوكاریەكانمان هەستپێبكەین، پاڵنەرەكانی پشت ئەم نووسینە ئەگەر بەشێكی گەورەی و بەپلەی باڵا رێز وپێزانین بێت بۆ رابردووی پڕشكۆی مستەفا بارزانی و گیانبازانی كوردایەتی، ئەوا بەشێكی تریش وەڵام دانەوەی ئەو نەغمە نەساز و ناخۆشەشە كە بە گوێی نەوەی نوێدا دەقیڕێنێت [كوردایەتی باوی نەماوە!!!]، ئاخۆ هەر بەڕاستی كوردایەتی باوی نەمابێت؟! یان ئەم گوتار و دیسكۆرسە ژەهراوییە گەركیەتی لە ژێر ماسك و ڕووبەندی مۆد و باودا! گورزێكی كەمەرشكێن لە گوتاری كوردایەتی بدات؟! پرسیاری راستەقینە و جەوهەری بۆمن ئەوەیە ئەگەر كوردایەتی مۆدی نەمابێت، دەبێت بۆ ئەم سات و زەمانە مۆدی چیبێت؟! بۆ گەلێكی بندەستی دیرین و بەشكۆی وەك گەلی كوردستان؟، مەگەر گەلانی هاوچەرخی جیهان لە چوارچێوەی دەوڵەت و قەوارەی سیاسی نیشتمانی و نەتەوەی خۆیاندا ناژین و شانازی بە بوون و سەروەرییەكانیان ناكەن؟، چما بۆ كورد وجود و بوون و ئازادی شەرمە؟! كوردایەتی باوی نەماوە؟! مەگەر كۆیلایەتی؟! و ژێردەستەیی؟! و لە عەرب و توركدا توانەوە. و لەمرۆڤ كەوتن؟!. باویەتی؟!.
لە ساڵیادی كۆچی سەكردەی نیشتمان و ئاڵاهەڵگری كوردایەتی دا، لای من وەك هاوڵاتیەكی كورد، كوردایەتی مۆدە و باوە، رێبازی بارزانی رێبازی گەیشتنە بە مافە نەتەوەیی و نیشتمانیەكانمان.

© 2017 Hawler