تشرینی دووەم 22, 2019

هەورامان علی تۆفیق

 

له‌دوایی ڕوداوه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و شکستی سوپا و هێزه‌ ئه‌منیه‌ عێراقیه‌کان، مه‌رجه‌عی شیعه‌ی ناچار کرد له‌13.06.2014 دا به‌ فتوایه‌ک حه‌شدی شیعی پێک بێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ له‌ ده‌یان گرپ و هێزی جیاوازپێک دێن، هێنده‌ی ئه‌م گروپانە‌ و به‌ رپرسه‌کانینانیان خاوه‌ن بڕیارو دەسەلاتن هێندە‌ حکومه‌ت و سه‌ره‌ک وه‌زیران ئەو باڵادەستیەیان بەسەریاندا نیە، ڕوداوه‌کان و بڕیاره‌ جێ به‌جێ نه‌بووه‌کانی حکومه‌تی عێراقی بۆ تێکه‌ڵ کردنی ئه‌م هێزانه‌ له‌ سوپایی عێراقدا وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خواستی ئه‌مریکا تا ئه‌م هێزانه‌ له‌ ژێر هه‌ژموونی ئێراندا ده‌ربهێنرێن، ئەمەش ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێ ئه‌م هێزانه‌ له‌ ده‌وه‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تن، له‌کاتێدا به‌یاساو له‌ڕێگای په‌ڕله‌مانه‌وه‌ و له‌سه‌ر ئه‌رکی حکومه‌ت موچه‌و پڕچه‌ککردن و پێداویستیه‌کانیان دابین ده‌کرێت، له‌ هه‌مان کاتدا پابه‌ندی بڕیاره‌کانی عێراق نابن و حکومه‌ت ناچاری دانوستاندن ده‌که‌ن بۆ نه‌کشانه‌وه‌یان له‌ زۆرێک له‌ و شوێنانه‌ی ده‌بێ بکشێنه‌و یان لەگەڵ سوپادا یەکبگرنەوە، ئه‌و کات هه‌ندێک له‌ لایه‌نه‌ کوردیه‌کان ده‌نگیان به‌ یاسای حه‌شدداو زۆر به‌شانازیه‌وه‌ داکۆکیان له‌مافه‌کانی حه‌شد کرد له‌کاتێکا عێراق له‌سه‌ره‌تاوه کێشه‌ی له‌گه‌ڵ کورد هه‌یه‌ له‌سه‌ر موچه‌و پێداویستیه‌کانی پێشمه‌رگه‌ وه‌ک هێزێکی عێراقی، ئه‌مه‌ حه‌شدو حکومه‌تی عێراقی بەرەوئاینده‌یه‌کی نادیارو مه‌ترسیدار دەبات و ڕاسته‌و خۆ په‌یوه‌ندی به‌ ناکۆکیه‌کانی ئێران و ئه‌مریکاوه‌ هه‌یه‌، له‌هه‌رکاتێک دابێت مه‌ترسی لێدانیان یان سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوخۆیی هێزه‌ شیعه‌کان هەیە، له‌لایه‌کی دی کار بۆ دروستکردنی هێزی سوننه‌ ده‌کرێته‌وه‌ له‌ناوچه‌که‌ و ناوه‌ناوه‌ش هۆشداری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ده‌درێت ئه‌مه‌ش وه‌ک جێگره‌وه‌ی شکستی پلانه‌کانی دی بۆ لێدانی ئێران و ئه‌و هێزانه‌ش . کورد و عێراقیش دوو ناوی پێکه‌وه‌ لکێنراو به‌درێژایی مێژوو کێشه‌کان که‌ڵه‌که‌ ده‌بن و کورد برینداری ده‌ستی حکومه‌ته‌ یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی ئه‌م وڵاته‌یه‌و ته‌نها ناوی سه‌رکرده‌کان گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت، چونکه حکومەتەکان‌ یه‌ک له‌دوایی یه‌ک ته‌واوکه‌ری پلانی ستراتیجی ئومه‌ی عه‌ره‌بی پێشوو و ستراتیجیه‌تی مه‌زهه‌بی شیعەی عه‌ره‌بی تەواوده‌که‌ن .
زۆری ده‌وێ تا برینه‌کان ساڕێژبن چونکه‌ له‌بیرکردنی ئازاره‌کان مه‌رگه‌سات و تاوانه‌کان و پلان و نیه‌تی خراپی به‌رده‌وام به‌ربه‌ستن و ته‌واوی کێشه‌کانیش له‌ موچه‌و گوزه‌رانی خه‌ڵکدا کۆبوونه‌ته‌وه‌ و به‌پێی هه‌مان پلان و به‌رنامه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌نرێ به‌داخه‌وه‌ به‌شێک له‌لایەنە ‌کوردی و هەندێک له‌نوێنه‌رانی کورد له‌ به‌غدا ئه‌و ڕۆڵه‌ خراپه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یارانی کورد ده‌گێرن و به‌ئێستاشه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه‌ .
له‌ وتاری پێشومدا باسم له‌ ستراتیجیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی کورد کرد به‌ڵام دیمان چۆن ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ڕابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی مه‌سعود بارزانی ئاسته‌نگ و به‌ربه‌ستی زۆر هێنرایه‌ بەردەمی، بۆیه‌ گرنگه‌ کۆده‌نگی نیشتمانی له‌ چوارچێوه‌یی یاسایی و په‌ڕله‌مانی وه‌ک هێڵی سوری نه‌ته‌وه‌یی دیاری بکرێن تا بتوانری لاده‌ران له‌ده‌ره‌وه‌یی ئیجتهادی تاکه‌ که‌سی و حزبی بتوانرێ لێپرسینه‌و سزا بۆ ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی کارده‌که‌ن هه‌بێت .
کێشه‌کانی کورد له‌ عێراق له‌سه‌ر خاک و ئاوون نه‌ک موچه‌و ئیمتیازات، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ حه‌شد و هه‌ندێک له‌سه‌کرده‌کانیان به‌زه‌بری هێزده‌یکه‌ن و عێراق ناچاری خواسته‌کانیان ده‌که‌ن ئێمه‌ی کورد له‌و په‌ڕی هێزا نه‌مان توانیوه‌ عێراق ناچاربکه‌ین خواسته‌کان بێنێته‌ دی و کێشه‌کانمان چاره‌سه‌ربکات ئه‌ویش ده‌ره‌نجامی ناته‌بایی و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز و نه‌بوونی ئینتمایی نیشتمانی به‌جۆرێک واده‌گه‌ێنرێته‌ خه‌ڵک ئه‌وه‌ی باس له‌ سه‌ربه‌خۆی بکات و دژی عێراق بێت و ئاڵای کوردستانی لاپیرۆزبێت ئه‌وه‌ پارتیه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه‌ی کورده‌ بۆیە تائیستا کێشەکان چارەسەرنەبوون و ئاڵۆزیەکان بەردەوامیان هەیە .

© 2017 Hawler